سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

له‌ ئه‌گه‌ری کارەساتی زیاتر بۆ ڕۆژهه‌ڵات؟ ئەزموونی ڕۆژاڤا

کاتێک کەسێکی وەک جێن گاڤیتۆ ترسی خۆی دەردەبڕێ لە ئەگەری یارمەتیدانی چەکداری کورد، ئەوا ڕاستەوخۆ باس لە “لێکۆڵینەوەیەکی ورد” دەکات، کە بە گشتی مەبەستی پشتڕاستکردنەوەیە لەو خاڵانەی خوارەوە:
بەکارهێنانی ڕاستەقینەی چەک. هەڵسەنگاندنی دەرئەنجامە دیپلۆماسییەکان بۆ دراوسێکان وەک تورکیا. هەڵسەنگاندنی کاریگەری لەسەر سەقامگیری ناوچەکە و ڕێگری کردن لە پەرەسەندنێکی ستراتیجی کۆنترۆڵنەکراو.

مەرج نییە ئەمە دژایەتییەک بێت بۆ کورد وەک نەتەوەیەک، بەڵکوو وریایییەکی جیۆپۆلەتیكییە سەبارەت بە کاریگەرییە درێژخایەنەکانی پڕچەککردنیان لە ناوچەیەکی پێشتر پارچەپارچەکراودا کە ئێستا ئەوان (ئەمریکا) بەرژەوەندییەکی تریان هەیە کە ستراتیجییە نەوەک مافی مرۆڤ و مافی نەتەوە ژێردەستەکان.

مێژووی ئەم دواییەی کورد لەناو ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەم هیوا و هەم ئازاری پشت لە کورد کردنەوەی ستراتیجی ئاشکرا دەکات. لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کە بە ڕۆژاڤا ناودەبرێت، بۆ زیاتر لە دە ساڵ تاقیکردنەوەیەکی سیاسی ناوازەی لەسەر بنەمای دیموکراسی ناوخۆیی، یەکسانی جێندەری و گشتگیری پێکهێنا. ئەم خودموختارییە کە لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە پاڵپشتی دەکرا، ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو لە شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامی، بەڵام ئێستا، دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، هەڕەشەی هێرشەکانی حکومەتی سووریا و فشارە ناوچەییەکانی لەسەرە. ئەمەش کوردی لە دۆخێکی ناجێگیر و ترسناکدا بەجێهێشتووە.

ئەم پێشینەیە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە چۆن نەبوونی پشتیوانی سیاسی دەرەکی ڕوون و بەردەوام و پەرتوو بڵاوی کورد دەتوانێت خواستەکانی کورد بخاتە مەترسییەوە. لەم چوارچێوەیەدا، لەبەرچاوگرتنی پرسی کورد لە ئێران ئەمڕۆ پرسیاری چارەنووسساز دەوروژێنێت. ڕاپەڕینێکی چەکداری کە لە دەرەوە پشتیوانی لێ بکرێت، چی بەسەر دێت؟ لە سەرووی هەمووشیانەوە، چ ستراتیجێک بە ڕاستی ڕێگە بە کوردەکانی ئێران دەدات بەرەو ئامانجە سیاسییەکانیان پێشڕەوی بکەن، بێ ئەوەی لەلایەن بەرژەوەندییە جیۆپۆلەتیكییەکانی زلهێزە دەرەکییەکانەوە جێبهێڵرێن و بایکۆت بکرێن؟ چەکدارکردنی کورد بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی ئێران، دەتوانین وەک ستراتیجییەکی مەترسیدار سەیر بکەین.

لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران، هەندێک لە ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێزە کوردستانییەکان کە بنکەیان لە هەرێمی کوردستانە لەگەڵ ئەمریکا گفتوگۆیان لەسەر ئەگەری ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی هێزەکانی ئێران لە ڕۆژئاوای ئێران کردووە، بە پاڵپشتی پۆتانسێلی سی ئای ئەی و هاوپەیمانانی ناوچەکە.

ئامانجی ئەم ستراتیجە ئەوەیە کە ناسەقامگیری ناوخۆیی ئێستا بۆ لاوازکردنی دامەزراوە ئەمنییەکانی ئێران ئیستغلال بکات، بەو هیوایەی زەمینەیەکی بەپیت بۆ ڕاپەڕینێکی فراوانتر دروست بکات. ئەوە لە کاتێکدایە کە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر پێگەکانی کورد باسی لێوە کراوە، کە ئەمەش نیشانی دەدات تاران بەبێ وەڵام تەحەمولی ئەو جۆرە مانۆڕانە ناکات.

بەڵام هەروەک لە ڕۆژاڤا و بزووتنەوە کوردستانییەکانی دیکەی ناوچەکە نیشانیان داوە، هیچ کات پشتیوانی سەربازی دەرەکی گەرەنتی سەرکەوتن نییە و بۆ هەمیشەش نییە. ئەگەری زۆرە کە بە ئارەزوو و بە گوێرەی بەرژەوەندییە ستراتیجییەکانی هاوپەیمانەکە پشتگیرییەکان بکشێنەوە و کورد بە گۆشەگیر بە تەنیا جێبهێڵرێت و ناچار بن بە تەنیا و بەبێ هێزی ڕووبەڕووی نەیارێکی بەهێز ببنەوە. بۆیە دەتوانین بەڕاشکاوی بڵێین کە کوردەکانی ڕۆژهەڵات لەو حاڵەتەدا دەبێت سێ سیناریۆ پێشبینی بکەن.

سەرکوتی توند لەلایەن تاران
ئەگەر ڕژێم نەڕووخا یان ڕژێمێکی تری دژ بە کورد وەک سەڵتەنەتتەڵەب هاتە سەر حوکم، ئەوا تێوەگلانی چەکداری دەرەکی دەتوانێ سەرکوتی توند دژ بە کوردەکانی ئێران بخاتە گەڕ، نەک تەنیا لە ڕووی سەربازییەوە بەڵکوو لە ڕووی سیاسییەوەش. دەسەڵاتدارانی ئێران و کوڕی شای جاران، لە ئێستاوە ئیرادەی خۆیان بۆ سەرکوت کردنی هەر جۆرە ئۆپۆزسیۆنێکی چەکداری نیشانداوە، بە تایبەتی کورد.

  • شەڕی درێژخایەن و پارچەپارچەبوون
    ململانێیەکی درێژخایەن بەبێ گۆڕینی ڕژێم دەتوانێت ببێتە هۆی وێرانکارییەکی بەرفراوان و ئاوارەبوونی دانیشتوان و تەنانەت دابڕانی زیاتری کوردانی ئێران، بەبێ ئەوەی هیچ دەستکەوتێکی سیاسی بەرچاوی هەبێت.
  • گۆڕینی ڕژێم، بەبێ گەرەنتی بۆ کورد
    تەنانەت لە ئەگەری ڕووخان یان لاوازبوونی جەوهەری ڕژێمدا، ئایا هیچ گەرەنتییەک هەیە کە خواستەکانی کورد بۆ ئۆتۆنۆمی یان نوێنەرایەتی سیاسی ڕاستەقینە بەدی بهێنرێت؟ مێژوو ئەوەمان نیشان دەدات کە لە چوارچێوەی گۆڕینی دەسەڵاتدا، هێزە نیشتمانییە زۆرینەکان و باش ڕێکخراوەکان مەیلی ئەوەیان هەیە کە سیاسەتی خۆیان بسەپێنن.

کام ستراتیژی بۆ کوردانی ڕۆژهەڵات؟
بۆ دوورکەوتنەوە لە تەڵەکانی پشتیوانی دەرەکی ناجێگیر یان بە سەربازیکردن کە لەوانەیە دوای ماوەیەک پاشەکشە بکات، دەتوانرێت ڕێبازێکی ستراتیجیی بژاردەتر لەسەر بنەمای چەندین پایەی تەواوکەری یەکتر بگرێتەبەر، کە گرنگترین یان ئەمانەن:

  • یەکگرتوویی سیاسی ناوخۆیی بەهێز
    یەکێک لە خاڵە بەهێزە سەرەکییەکانی بزووتنەوەی کوردی یەکگرتووییە. لە ڕووی مێژووییەوە زۆرجار پارچەپارچەبوون توانای دانوستاندن یان خۆپیشاندانی کورد وەک هێزێکی حەتمی لاواز کردووە. پێکهێنانی ئەم دواییەی هاوپەیمانییەکی یەکگرتووی حیزبە کوردییەکان لە ئێران، لە کاتێکدا هێشتا ناسکە، هەنگاوێکە بۆ ئەم ئاراستەیە، کە دڵخۆشکەرە.
  • ستراتیجی کاتی یەکگرتن لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنێکی نیشتمانی ئێرانی فراوانتر
    کوردەکانی ڕۆژهەڵات دەتوانن بەشداربن لە چوارچێوەیەکی بەرفراوانتر بۆ ئاڵوگۆڕی دیموکراسی لە ئێران دا. واتە دەبێ خۆیان وەک بزووتنەوەیەکی میانڕەوی دیموکرات پێشان بدەن. ئەوەش وا دەکات کە چانسێک بە خۆیان بدەن بۆ ئەوەی وەک وتاربێژێکی باوەڕپێکراو لەلایەن هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان و لەلایەن بەشێک لە ئۆپۆزسیۆنی ئێرانەوە سەیر بکرێن.
  • دیپلۆماسی نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ
    خۆکۆکردنەوە لە دەوری ڕێزگرتن لە مافە سیاسی و کولتووری و زمانەوانییەکان، هەروەها پێداگری لە پاراستنی نێودەوڵەتی، دەتوانێت فۆرمێک لە فشاری بەردەوام دروست بکات، کە کەمتر وابەستەی هێزە سەربازییە دەرەکییەکان بێت.
  • ئامادەکاری دامەزراوەیی
    ئەگەر ئاڵوگۆڕی سیاسی لە ئێران ڕووبدات، ئامادەیی بۆ پێشنیازکردنی چوارچێوەیەکی یەکگرتووی دامەزراوەیی بۆ ئۆتۆنۆمی یان بە هەرێمبوون وەک باشووری کوردستان، هێزێکی ڕاستەقینە بە کورد دەبەخشێت بۆ دانوستان لەسەر پێگەی خۆی لە ئایندەی وڵاتدا بۆ بنیاتنانی ستراتیجییەکی درێژخایەن.
  • بیرکردنەوە لە ئامرازەکان نەک تەنها لە ئامانجەکان
    پرسی کورد لە ڕۆژهەڵات تەنیا بابەتی هاوپەیمانی سەربازی یان سپۆنسەری دەرەکی نییە. ئەزموونی ڕۆژاڤا و پەرەسەندنی سیاسەتی کورد لە سەرتاسەری ناوچەکە و گفتوگۆکانی ئێستا لەگەڵ واشنتۆن ئەوە دەردەخەن کە کورد ناتوانێت تەنیا پشت بە پشتیوانی دەرەکی ببەستێت بۆ زامنکردنی داهاتووی خۆی.

  • پرسیاری ڕاستەقینە ڕەنگە ئەوە نەبێت کە بە سادەیی بکرێ: ئایا دەتوانرێت کورد چەکدار بکرێت؟ بەڵکو ئەوەیە: ئایا کورد چۆن دەتوانێت ستراتیجێکی سیاسیی یەکگرتوو و سەربەخۆ و بەردەوام بنیات بنێت کە توانای دەستەبەرکردنی مافە ڕاستەقینەکانی بۆ نەتەوەکەی هەبێت کە سەربەخۆییە، لە چوارچێوەیەکی ناوچەیی ناسەقامگیردا؟ چونکە ستراتیجییەکی دروست، ئەوەندەی پشت بە یەکێتی ناوخۆیی و ئامانجی سیاسی ڕوون و بنیاتنانی پشتیوانی دیپلۆماسی دەبەستێت، ئەوەندەش پشت بە ڕەچاوکردنی سەربازی دەبەستێت.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • Uncategorized
  • Uncategorized
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO