سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

دەروازەیەکی کورت بۆ سایکۆلۆجیای نکوڵییخوازیی، ڕەخنەیەک لە پێداگریی

ئێستا کە دۆخەکە وا خەریکە بەلایەکدا دەکەوێت (هەڵبەت نەک لە قازانجی کورد بەوجۆرەی چاوەڕوانمان دەکرد) کاتییەتی بەچاوێکی ڕەخنەییەوە بڕوانینە ئەو شتانەی ڕوویان داوە. لانی کەم خەڵکێکی زۆر چاوەڕوانی ئەوەی هەبوو پەک*ەکە و هەڵگرانی ئایدیۆلۆجیاکە هەم پێداچوونەوە بە ئایدیۆلۆجیاکەیاندا بکەن و هەمیش هاوڕێیانەتر و دۆستانەتر هەڵسوکەوت لەگەڵ ڕەخنەکان بکەن. کەچی هێشتاش لە ئاستی جەماوەرییدا هەموو ڕەخنەیەک لەم ئایدیۆلۆجییە، ڕەخنەگر ڕاستەوخۆ دەکاتە بەکرێگیراوی میتی تورکیی.

پێش ئەوەی بچمە ناو بابەتەکەوە، دەبێت بڵێم لە خودی خۆیدا تیۆری «برایەتیی/خوشکایەتیی گەلان» خراپ نییە و لەڕووی ئەخلاقی سیاسییشەوە دروستە. پێشم وایە کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا تاکە نەتەوەیە لەسەر زەمینەی ڕاستەقینە (بۆ نموونە باشووری کوردستان) لە قووڵایی ئەخلاقی خۆیدا ئیش بەم ئایدیایە دەکات و ئەمەش بۆ جیهان سەلمێنراوە. ڕاپۆرتێکی گالوپی ئەمریکیی، ٢٠٢٢، دەڵێت هەرێمی کوردستان سەلامەتترین شوێنە بۆ پێکەوەژیانی ئاشتییانەی هەموو پێکهاتە و گرووپ و نەتەوە و ئیتنیکەکان. بەڵام ئەمە و سەپاندنی بەسەر ئەو نەتەوانەی دیکە، کە هەم سەردەستن و هەم دژی پێکەوەژیانن، ئێمەی کوردی کردووەتە مرۆڤانی زۆر ساویلکە.

با لێرەوە تەرکیز بکەمە سەر ڕەهەندی سایکۆلۆجیی گوتارەکەی پ+ەک+ەک+ە. لەڕاستییدا ئەم ڕەوتە ئایدیۆلۆجیایەکی بەرهەمهێناوە کە بەگشتیی وەک ئیگۆیەکی ئایدیال ئیش دەکات، ئیگۆی سەرۆک. سەرۆک خوایە، هەرچی گوتی ڕاستە، مرۆڤەکان تەنها ئەو کاتە مرۆڤن و تێدەگەن کە دەقاودەق قسەکانی سەرۆک دووبارە بکەنەوە. مرۆڤی خوارەوە پێویستیان بە بیرکردنەوە نییە، چونکە سەرۆک هەیە و بیردەکاتەوە. پێویستیش ناکات هەمووان بیربکەنەوە، چونکە بیرکردنەوەی ئەوانی دیکە هەڕەشەیە لەسەر ئایدیۆلۆجیاکە.

ئەم ئایدیۆلۆجیایە تێزەکانی خۆی بە ئاراستەیەکی ئەخلاقیی پیشان دەدات، مانای مێژووییان پێ دەبەخشێت و دەڵێت سەر بە «ڕەوت و ئاراستەی ڕاست»ی مێژوون. گومانخستنەسەری، واتا لێدان لە کەسایەتیی پیرۆز و ئەمەش واتا لە خۆیدا لەناوبردنی ڕەوتی خەیاڵیی مێژوو. داننانیش بە شکست واتا تێوەگلان لە خراپە. لەڕاستییدا ئەگەر دەروونشیکارییانە بڕوانین، ئەم نکوڵییە لە برینێکی نارسیستییەوە دێت. بۆ ئەوەی بمێنیتەوە، دەبێت نکوڵییخواز بیت نەک دانپیانەر.

ئەم نکوڵییکردنە بە مانای نەزانیی و دەبەنگیی نایەت. شکست و سەرکەوتنەکانی خۆی و تیۆرەکەی خۆی باش دەناسێت. بەڵام نکوڵییکردن دەبێتە ڕەمزێکی قووڵی مانابەخش. فرۆید ئاماژەی بەمە کردووە: «بەڵێ کارەساتەکان ڕوو دەدەن، بەڵام ئەمە ئایدیۆلۆجییە ڕاستەقینەکە نییە» و لێی بەرپرس نییە. لەم تیۆرەدا داننان بە واقیع، واتا پاشەکشێکردن و دۆڕان.

تۆزێک نزیکتر. میلانی کلاین، دەروونشیکاری بەناوبانگ، چەمکێکی هەیە بەناوی «دابەشبوون»، «کەرتبوون» و دەتوانین لێرەدا بەکاری بهێنین. ئایدیۆلۆجیا وەک بابەتێکی پاک و باش دەژمێردرێت، لەکاتێکدا شکست بە دەرەوە هەڵدەواسرێت، بەوانەی گوایە وەفادار نین و لە ئایدیۆلۆجیاکە تێناگەن – بە خیانەتکاران، بە کەمینەکان، بە دوژمنە دەرەکییەکان، یاخود بە خودی لایەنگرانی خۆیان کە «لە سەرۆک تێناگەن و نایخوێننەوە». ئایدیۆلۆجییە گەردوونییەکانی وەک «کرێکارانی جیهان»، «ئوممەی ئیسلامیی» و «برایەتیی گەلان»، بەتایبەت دەکەونە نێو ئەم چوارچێوەیەوە.

ئایدیۆلۆجیای پ+ەک+ەک+ە، ئایدیۆلۆجیایەکی بەئەخلاقییکراوە. دەستلێدانی، واتا بریندارکردن و لەکەدارکردن و خەوشدارکردنی خودی ئەخلاق. ئەمجۆرە ئایدیۆلۆجیانە حەزیان لەوەیە سۆپەرئیگۆ بەرهەم بهێنن. واتا یەکێک لەسەرووی هەموویەوە دەبێتە سۆپەرئیگۆ و سنوورپارێزی ئەم ئەخلاقە. لێرەوە دەکرێت خودی لایەنگرانی ئەم ئایدیۆلۆجییایە بکرێنە قوربانیی، بۆ پیشاندانی ڕاستیی و دروستیی بەوەدا خەڵک ئامادەن خۆیانی بۆ بە کوشت بدەن، چونکە وەفاداریی ناچالاک بەتەنها بەس نییە. سۆپەرئیگۆی ئەمجۆرە ئایدیۆلۆجییە داوای تەسلیمبوون و خۆبەدەستەوەدانی سەرتاپاگیری لایەنگران، هەواداران و ئارەزوومەندان دەکات. کەمتر لەمە، نەزانییە، بێئەخلاقییە و دواجار خیانەتە.

وتارەکەی زاگرۆس هیوا دەکرێت خەمێکی قووڵ بێت، بەڵام دەکرێت ئەم برایەتیی/خوشکایەتییە بگوازرێتەوە بۆ ناوخۆ، بۆ نێو ماڵی کورد. برایەتیی/خوشکایەتیی لەگەڵ ئەوانی دیکە، بەتایبەت لە پەیوەندییدا بە نەتەوەی سەردەست و ئیسلامگەرا و شۆڤینیست، تەنها کاتێک ڕوودەدات، هێزت هەبێت و ناچاری بکەیت. هێز بنچینەی سەپاندنی ئاشتیی و پێکەوەژیانە. ئەوان سەلماندیان برابچووکیی ئێمەشیان ناوێت، نەک برایەتییەکی یەکسان. دەبێت دانی پێدابنێین: لەگەڵ بەربەریست و مرۆڤخۆراندا برایەتیی ناکرێت.

کورد دەبێت، ئەگەر لە پراکتیکیشدا نەبێت، بەپێداگرییەوە ئیش بۆ گرنگترین شتی بکات: سەروەریی نەتەوەیی. لەدەرەوەی ئەمەوە، دەبینە قەشمەریاتی جیهان و «برا عەرەب، تورک و ئێرانییەکانمان».

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • Uncategorized
  • Uncategorized
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO