کارەساتی لافاوەکەی چەمچەماڵ فێری کردین و پێی گوتین ئیدی دەبێت لە دەرەوەی حیزب و ئایدۆلۆجیا بیربکەینەوە. دەبێت لەدەرەوەی باوەڕ و ئایین و ئایینزاکان بیربکەینەوە، دەبێت لە دەرەوەی شارچێتی و ناوچەگەری و خێڵ و عەشیرەتەکان بیربکەینەوە، هەر لەدەرەوەی ئەمانەش کردار بنوێنین. ئیدی دەبێت تەنها لە پێناو نیشتمان و نیشتمانسازی بیر بکەینەوە و خەبات بکەین، بۆ بەدواداچوونی حەقیقەت بیر بکەینەوە. ئەویش بە بایەخدان بە کڕۆکی پرس و مەسەلە ستراتیجییە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانمان، دوور لە پەراوێزخستن و خۆخزمەتکردن، دەستکەوتە کورتخایەنەکان، کە دواجار ژەهراویین، ژەهراوی دەبن بۆ چارەنووسی گەلەکەمان.
کارەساتی لافاوەکەی چەمچەماڵ فێری کردین و پێی گوتین، کاتێک ئاوڕێک لە مێژووی سیاسی سەد ساڵەی ڕابردووی گەلەکەمان دەدەینەوە، بۆمان دەردەکەوێت کە دەکرا کوردستانـیش وەک وڵاتانی دەوروبەر و دراوسێ دەوڵەتێکی خاوەن قەوارەی نەتەوەیی خۆی بوا، سەرەتا گرنگ نەبوو دیموکراسی، مەدەنی، پەرلەمانی بوا، گرنگ ئیتر هۆکارەکانی نەبوون بە دەوڵەت دەرەکی بووبن یان ناوەخۆ، دیارن، نەفرەت لە پیلانگێڕی سایکس پیکۆ. نەفرەتی پیلانگێڕی لە چوارچێوەی هاوپەیمانی و دانوستان لەگەڵ ئینگلیز و خەبات دژی داگیرکەرانی نیشتمان و توندوتیژییە سیاسییەکانی ڕژێمەکانی داگیرکەر بەرامبەر بە گەلی کوردستان، لە سیاسەتی قێزەونی جینۆسایدی فیزیکی و کولتووریمان، کە بەشێک لەم میرات و کەلەپوورەی پێکەوەژیانی گەلەکەمانی گەندەڵ کرد، کە لە ماوەی چارەنووسسازەکەی نێوان نزیکەی ساڵانی سەدەی بیستەم و قۆناغێکی هەستیار و سەرەکییە، کە ئەگەری ئەوە هەبوو کە کوردستانیش بەرەو هەرێمێکی سەربەخۆ هەنگاو بنێت. دینامیکی فرەیی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و دیموکراسی بێت و ئەو حکومەتانەی کە حوکمڕانی کوردستانیان کرد، لەگەڵ دەسەڵاتی فاشیزمی نەتەوەییان، حاشایان لە هەموو خەون و خواست و ئامانجێکی کورد کرد.
لە کۆتاییشدا بزووتنەوەیەکی نامۆیان پەروەردە کرد بەناوی ئایینی پیرۆزی کە ڕەنگدانەوەی پڕۆژەی پان-ئێرانی و تورکچێتی و عروبە بوو، پیرۆزی زمانی نەتەوەی سەردەست و بەکەم گرتنی زمان و کولتووری کوردی بوو، دوور لە خواست و خەونی گەلەکەمان ڕێگەیان بە لایەنەکاندا دەسەڵات لە پێکەوەژیاندا بەلاڕێدا ببەن.
ئێمە لە کولتوورێکەوە سەدان ساڵەی ئایدۆلۆجی ئایینی تاکڕەهەندی پەروەردە کراین کە لەسەر بنەمای کۆدەنگی دانەمەزراوە. کۆدەنگی بە واتای یەکگرتوویی؛ بە واتای ڕێککەوتن لەسەر ناوەندی و بنەڕەتی و ستراتیژییە. ئەم “یەکگرتووییە” نابێت
ئەزموونی حکومڕانی دەسەڵاتی کوردیش لە سێ دەیەی ڕابردوودا سەلماندی کە مخابن هێشتا سەرکردە سیاسییەکان نوێنەرایەتی حیزب و خێڵ و ناوچەکانی خۆیان دەکەن نەک گەلەکەیان. ئەم پرسە بنەڕەتییە بۆ سیمای گەل و پێکهاتەی دەروونی و میراتیان ڕەنگدانەوەیەکی نەرێنی بەسەر تاک بەتاکی هاونیشتمانیانی کوردستان هەبوو.
مخابن لەکاتێکدا حیزبەکان و سەرکردەکان لە سەنگەری دژایەتکردنی یەکترن، ناتوانن بەیەکەوە هەڵکەن، کەچی تراجیدیا و کارەسەتەکانی گەلەکەمان، لافاوەکەی چەمچەماڵ بە نموونە، هەروەک بەر لە دە ساڵ لافاوەکەی پارێزگای لوڕستان سەلماندی کە نەتەوەکەمان لە هەر کوێیەک بن لە هەر پارچەیەکی کوردستان بن، بەتایبەتیش خەڵکی شەرەفمەندی هەولێر کۆدەنگی گەلەکەمان درووست دەکەن، بە هانای لێقەوماوانی چەمچەماڵ دێن و بە ماڵ و سامان و گیان خزمەتی خوشک و براکانیان دەکەن. فرمێسک و خەمەکانیان، ئازارەکانیان دابەش دەکەن.



