له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌نها نه‌ته‌وه‌ی كورد نه‌یتوانیوه بیری سیاسی له‌پێناو سه‌ربه‌خۆیی نیشتمانیی به‌كاربهێنێت؛ هه‌ڵبه‌ت به‌ته‌نها بیری نیشتمانپەروەریی (ناسیۆنالیزم) نا؛ به‌ڵكوو لیبرالیزم و چه‌پ و هه‌موو ئاراسته و ڕه‌وته هزری و ئایینییه‌كان. نه‌ته‌وه‌كانی دیکە به‌هه‌ر بیرێكی سیاسییه‌وه په‌یوه‌ست بن؛ وه‌ك ئامرازێك بۆ هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گرن و ده‌یخه‌نه خزمه‌ت بونیاتنانی ده‌وڵه‌ت-نیشتمان.
له ئه‌زموونی نه‌ته‌وه‌كانی تردا؛ نه‌ك هه‌ر ڕه‌وته نیشتمانپەروەرییەکان؛ ته‌نانه‌ت لیبراڵ و ئایینیی و چه‌په‌كانیشیان سه‌ربه‌خۆییخواز بوون و بنه‌ما هزرییه‌كانیان ده‌خسته خزمه‌ت ئامانجه ستراتیجییه نیشتمانییەکان. ڕه‌هه‌ندی ئه‌م تێكهه‌ڵكێشكردنه‌ی نێوان بیری سیاسی و ستراتیجی نیشتمانیی؛ ده‌ره‌نجامێكی ئه‌رێنی لێكه‌وتۆته‌وه و ئه‌وانی كردووه به‌خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی نیشتمانی.
گەلی كوردستان به‌هه‌ڵه له‌كایه‌ی سیاسیی‌دا په‌یڕه‌وی له بنه‌ما هزرییه‌كان كردووه، چونكه هه‌میشه له‌ژێر كاریگه‌ریی ناله‌باری بارودۆخی ده‌ره‌كی و نه‌ڕه‌خسانی هه‌لومه‌رجی بابه‌تیدا، نه‌یویستووه دروشمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بکاته پێشینه‌ی پڕۆژه سیاسییه‌كانی. سه‌ره‌نجام به‌ناچاریی دروشمی دیموكراتی بۆ “ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه”ی بێگانه‌ی به‌رز كردۆته‌وه؛ به‌و هیوایه‌ی له په‌راوێزی سیستەمی دیموكراتی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستدا بڕێك له مافه‌كانی به‌ده‌ست بهێنێت. له‌مه‌شدا به‌رده‌وام خه‌ریكی ئاسنی سارد كوتانه؛ چونكه عه‌ره‌ب و تورك و فارس به‌گوێره‌ی پڕه‌نسیپه دیموكراتیه‌كانیش بێ؛ ئاماده‌ی دانپێدانان به چۆڕێ ماف نین بۆ كوردستانیان؛ مه‌گه‌ر به‌ناچاریی و له‌ژێر فشاری ده‌ره‌كی تۆزقاڵیك مافیان بۆ كورد سه‌لماند بێت. ئێستاش له‌م قۆناغه هه‌نووكه‌ییه‌دا به‌هۆی باهۆزی گۆڕانكارییه‌كانی هاوكێشه‌ی هێز له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پشتگیریی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌ندێك له مافه سیاسییه‌كانی خەڵکی كوردستان، خه‌ریكه هه‌ر سێ نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و ده‌وڵه‌ته‌كانیان به‌ناچاری و له‌ژێر فشاری بارودۆخی ناوچه‌كه، كه‌مێك له مافه‌كانی كورد ده‌سه‌لمێنن.
پاساوی بزاڤی ڕزگاریخوازیی كوردستان هه‌میشه سێ بیانووی درێژخایه‌نه؛ یه‌كه‌میان له‌بارنه‌بوونی بارودۆخی ده‌ره‌كی و فاكته‌ری بابه‌تییه؛ دووه‌میان ناهاوسه‌نگی هێزه له‌نێوان كورد و داگیركه‌رانی؛ سێیه‌میان نه‌سازانی فاكته‌ری ناوخۆیی و بارودۆخی خودی. بێگومان هه‌رسێ بیانووه‌كه به‌ره‌نجامی نه‌بوونی پڕۆژه‌یه‌كی نیشتمانیین له ئه‌جێندای لایه‌نه كوردستانییه‌كان. هه‌میشه بزاڤی نیشتمانپەروەریی كوردستانیی پاشكۆی ناسیۆنالیستی نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كان بووه و له بازنه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وان ده‌خولێته‌وه. كوردستانیان تاكتیك و ستراتیژیان تێكه‌ڵ كردووه و زۆر ڕاستگۆیانه له‌گه‌ڵ داگیركه‌راندا ململانێی سیاسی ده‌كەن و هێڵه سووره‌كانی ئه‌وان نابه‌زێنن. شۆڕشه‌كانی كورد له فۆرمی به‌رگرییدا بووه و ته‌نها له‌پێناو مانه‌وه و نه‌توانه‌وه له‌نێو ناسنامەی نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كانیدا كۆششی كردووه.
كوردستانیان خه‌باتی چه‌ك و تێكۆشانی سیاسی و هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانیان ته‌نها له‌پێناو ڕێگرییکردن لە سته‌مكارییه‌كانی داگیركه‌ران به‌كارهێناوه؛ نه‌ك بۆ ئامانجی نیشتمانیی باڵا و تێپه‌ڕاندنی قۆناغی ڕزگاری نیشتمانی و به‌ده‌وڵه‌تبوون. گوتاری ئاشتیخوازانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردستان هه‌میشه ڕه‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی چوار ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كه‌ی كردووه، هاوكات له ناخپاكی و ساویلكه‌یی و دیدگایه‌كی مرۆییه‌وه بانگه‌شه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و برایه‌تی له‌گه‌ڵ تورك و عه‌ره‌ب و فارس كردووه، به‌ڵام ئه‌م چه‌مكه مرۆییانه له‌دیدی نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كاندا ته‌نها یه‌ك واتای هه‌یه؛ ئه‌ویش مانه‌وه‌ی كورد و کوردستانە له‌ژێر چه‌پۆكی ئه‌واندا و نه‌به‌زاندنی هێڵی سووری جیابوونه‌وه‌یه له ده‌وڵه‌ته‌كانیاندا.
خوێندنه‌وه‌ی كورد بۆ هه‌رسێ بیری”نیشتمانپەروەریی” و “لیبرالیزم” و “چه‌پ” به‌جۆرێك له جۆره‌كان له‌ژێر كاریگه‌ریی جیهانبینی نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كانه. تێگه‌یشتنی كورد بۆ بنه‌ماكانی بیره سیاسییه‌كان تا ئه‌ندازه‌یه‌ك پاشكۆی دیدگا و تێڕوانینی نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كان بووه، واتا جیهانبینی ئه‌وان بۆ دیارده سیاسییه‌كان زاڵه به‌سه‌ر جیهانبینی كورد له بواری هزرییدا. نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كان قۆناغی ڕزگاریی نیشتمانی‌یان تێپه‌ڕاندووه و خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیانن، بۆیه ئه‌وان ئایدۆلۆجیا و ڕه‌وته هزرییه‌كان و ئایین ته‌نها بۆ پته‌وكردنی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌كانیان به‌كارده‌هێنن.
له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان دا نیشتمانپەروەر و چه‌پ و لیبرالیسته‌كان خاوه‌ن پڕۆژه‌ی سیاسیی نین و ستراتیژێكی ڕوونیان نییه. هه‌میشه چه‌پی كوردی له‌ژێر كاریگه‌ریی چه‌پی داگیركه‌راندا بووه و ئه‌نته‌رناسیۆنالیستانه له پرسی نه‌ته‌وه‌یی کوردی ڕوانیووه. له‌م تێڕوانینه‌شدا هه‌میشه سه‌رچیغ ڕۆیشتووه و هه‌ڵه‌ی كردووه. كورده لیبرالیسته‌كان وابه‌سته‌ن به خه‌ون و ئه‌ندێشه‌ی دیموكراتیزه‌كردنی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی داگیركه‌رانی كوردستان ده‌كه‌ن. نیشتمانپەروەریی كوردی هه‌ر خه‌ریكی به‌رگرییه له ناسنامە و نه‌توانه‌وه و خۆڕاگری له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی فاشیزم و شۆڤێنیزمی تورك و عه‌ره‌ب و فارس؛ به‌بێ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیجیی هه‌بێت بۆ ڕزگاربوون له كۆت و به‌ندی ژێرده‌سته‌یی؛ بۆیه هه‌میشه له بازنه‌یه‌كی داخراودا ده‌خولێته‌وه.
ده‌شێت بگوترێت گەلی كوردستان له شۆڕشه‌كانیدا وه‌كوو تاكتیكێك دروشمی سه‌ربه‌خۆیی فه‌رامۆش كردووه و ڕه‌چاوی بارودۆخی بابه‌تیی و هاوكێشه‌ی ده‌ره‌كی كردووه، به‌ڵام هۆكاره ڕاسته‌قینه‌كه ئه‌مه نییه، به‌ڵكوو پابه‌ند نه‌بوونه به بنه‌ما هزرییه‌كانی نیشتماپەروەریی و نه‌بوونی پڕۆژه‌یه‌كی نیشتمانی، نزیكترین به‌ڵگه‌و نموونه‌ی به‌رچاویش دۆخی نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كانه. وه‌ك ده‌بینین سه‌رباری هه‌موو ناكۆكییه‌كانی نێوانیان و ململانێكانیان له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه، كه‌چی ده‌ستبه‌رداری پڕۆژه سیاسییه‌كانیان نابن و به‌رژه‌وه‌ندییه ناسیۆنالیستییه‌كانیان، كه خۆی له ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌كانیاندا ده‌بینێته‌وه پشتگوێ ناخه‌ن و به‌رگری لێ ده‌كه‌ن. نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كان له سه‌ختترین بارودۆخ و دژوارترین كاتدا واز له ئامانجه ناسیۆنالیستیه‌كانی خۆیان ناهێنن.
بیری سیاسی وه‌كوو ئامرازێكی كاریگه‌ر له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی كورده‌وه كه‌ڵكی لێوه‌رنه‌گیراوه. ده‌سته‌بژێری سیاسیی كوردستان ته‌نها بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه و زه‌قكردنه‌وه‌ی جیاوازی شووناسی نه‌ته‌وه‌یی؛ هزری سیاسی خستۆته‌گه‌ڕ، به‌ڵام نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كان سوودێكی زۆریان له بنه‌ماكانی هزری سیاسی وه‌رگرتووه و له‌خزمه‌تی ده‌وڵه‌ته‌كانیان به‌كاریان هێناون.
تورك و عه‌ره‌ب و فارس هه‌موو هزره سیاسییه‌كانیان خستۆته خزمه‌تی بونیاتنانی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه و سوودیان لێ بینیوه. به‌پێچه‌وانه‌وه كورد ویستویه‌تی له‌ڕێگه‌ی بیری سیاسییه‌وه ته‌نها جیاوازی ناسنامەی خۆی له له‌ناوچوون بپارێزێت و له دۆخی به‌رگرییدا بمینێته‌وه. هه‌ندێك جار كورد له وێستگه‌یه‌كی مێژوویی یان له ساته‌وه‌ختی دامه‌زرادنی حیزبێك یان هه‌ڵگیرسانی شۆڕشێك بانگه‌شه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی كردووه، به‌ڵام دواتر له‌ژێر فشاری كاریگه‌ریی ده‌ره‌كی و بارودۆخی ناوخۆیی لێی په‌شیمان بۆته‌وه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر دروشمه‌كانی پێكه‌وه‌ژیان و دیموكراتی له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستدا.
جیاوازی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌گه‌ڵ هه‌رسێ نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست له بواری به‌كارهێنانی ئایین له كایه‌ی سیاسه‌تدا، زۆر زه‌ق و كاریگه‌ره. تورك و عه‌ره‌ب و فارس سوودێكی زۆریان له هه‌ست و سۆزی ئایینی وه‌رگرتووه، ئه‌وان هه‌میشه بۆ بونیاتنانی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه و به‌هێزكردن و مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كانیان په‌نایان بۆ ئایین و ئایینزا بردووه، له‌لای نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كان ئایین و ئایینزا ئامرازن بۆ نه‌ته‌وه‌سازی و ده‌وڵه‌تسازی.
توركیا؛ ئێران؛ عێراق و سووریا ئه‌گه‌ر سیستەمه‌كانیان ئایینی بێت یان عه‌لمانی، ئه‌وا ئایین چه‌كێكی كاریگه‌ره له پڕۆسه‌ی نیشتمانسازیاندا و نه‌ته‌وه‌یان له‌سه‌ر بونیاد ناوه. هه‌روه‌كوو چۆن تاكو ئێستا هیچ ناسیۆنالیست و لیبرالیست و چه‌پێكی نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كان نه‌هاتووه دژی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت، به‌هه‌مان شێوه ڕه‌وته ئایینیه‌كانیشیان خزمه‌ت به پڕۆژی ناسیۆنالیستی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌كانیان ده‌كه‌ن و ئایینیان كردۆته ئامرازێكی كاریگه‌ر بۆ به‌رگریكردن له نیشتمان و هیچ كاتێك ئایین له دژی ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆیان به‌كارناهێنن.
كوردستانیان سوودی سیاسیان له ئایین نه‌بینیوه؛ هه‌ندێك جار نه‌ته‌وه‌ی كردۆته قوربانی ئایین؛ جیهانبینی نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كانی له‌پێش دیدگای خۆی داناوه؛ هۆشیاریی ئایینیی خستۆته سه‌رووی هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه. بزاڤی سیاسیی-ئایینی له كوردستان دا خۆی له فۆرمی ئینتەرناسیونالیزمدا نیشانداوه، ڕه‌وته ئایینیه سیاسییه‌كانی كورد خوێندنه‌وه‌یان بۆ پرسی نه‌ته‌وه‌یی له‌ژێر كاریگه‌ریی گوتاری سیاسیی نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كان بووه و پاشكۆی ئه‌وانی پێوه دیاره. ڕوون و ئاشكرایه لایه‌نه سیاسییه ئایینیه‌كانی كوردستان خاوه‌نی پڕۆژی نه‌ته‌وه‌یی نین.
بیری سیاسی و ئایین بۆ هه‌رسێ نه‌ته‌وه‌ی تورك و عه‌ره‌ب و فارس دوو ئامرازی كاریگه‌رن له پڕۆسه‌ی به‌رگریكردن له ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌كانیان، وه‌لێ كورد وه‌ك پێویست سوودی له‌م دوو ئامرازه نه‌بینیووه و نه‌یتوانیووه له داڕشتنی پڕۆژه‌ی ستراتیجی و به‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كه‌ڵكیان لێوه‌ربگرێت.
هزری سیاسی تێڕوانینی بیرمه‌ندانه بۆ دیارده سیاسییه‌كان؛ ده‌وڵه‌تیش یه‌كێكه له‌و دیاردانه. گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی پێویستی به نه‌ته‌وه‌سازیی هه‌یه؛ هه‌ڵبه‌ت نیشتمانێك به‌ناوی كوردستان هه‌یه؛ به‌ڵام وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن سه‌روه‌ریی ته‌واو و دانپێدانراوی نێوده‌وڵه‌تی بوونی نییه. نه‌ته‌وه ته‌نها توخمه‌كانی خاك و زمان و كو‌لتوور و مێژوو ناگرێته‌وه، به‌ڵكوو توخمی پرسه هاوبه‌شه‌كان گرنگترن، كه بریتیین له سایكۆلۆجیای هاوبه‌ش؛ خه‌می هاوبه‌ش؛ ئازاری هاوبه‌ش؛ هه‌ستی هاوبه‌ش؛ به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش؛ ستراتیجی هاوبه‌ش؛ بیركردنه‌وه‌ی هاوبه‌ش؛ پڕۆژی هاوبه‌ش. ئه‌مانه توخمه‌كانی دروستبوونی نه‌ته‌وه و به‌رده‌وامبوونیه‌تی، كورد گرفتی له‌م توخمه بنه‌ڕه‌تییانه‌دا هه‌یه و سه‌ره‌نجام دووچاری په‌رته‌وازه‌یی و لێكدابڕان و بێسه‌روبه‌ری بۆته‌وه.
هه‌رگیز كوردستان ناگات به‌سه‌ربه‌خۆیی و بونیاتنانی ده‌وڵه‌تی خۆی هه‌تاكوو گەل نه‌بێته خاوه‌نی پرسه هاوبه‌شه‌كان. ئه‌م ئه‌ركه له‌لایه‌ن پارته سیاسییه‌كانی كوردستانه‌وه كاری له‌سه‌ر نه‌كراوه و تێكه‌ڵی تاكتیكی ناچاریی كراون. ململانێی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبه‌كان شوێنی به به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه و پڕۆسه‌ی نه‌ته‌وه‌سازی له‌ق كردووه. بێگومان هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان له قۆناغێكی مێژوویی جیاوازدایه و سروشت و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه. بۆیه ئاساییه پڕۆژه‌ی سیاسیی هه‌ر به‌شێكی كوردستان جیاواز بێت له‌وانی دی. مه‌رج نییه هه‌ر ئێستا ده‌ستبه‌جێ کوردستانیان بگەن بە سه‌ربه‌خۆیی، به‌ڵام هه‌ر ده‌بێ هه‌نگاوه‌كانی نه‌ته‌وه‌سازیی و نیشتمانسازی له كوردستان دا ده‌ست پێ بكات و له دوورمه‌ودادا دەوڵەتسازی له كوردستان دا سه‌ربكه‌وێت و نه‌ته‌وه‌یه‌كی تۆكمه‌ی خاوه‌ن پرسه هاوبه‌شه‌كانی لێ بكه‌وێته‌وه و ئاماده‌ی به‌ده‌وڵه‌تبوون بێت.
بۆ به‌ئاكام گه‌یشتنی ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌سازی و نیشتمانسازی و كۆكردنه‌وه‌ی پرسه هاوبه‌شه‌كان له‌یه‌ك پڕۆژه‌ی سیاسیی‌دا؛ كوردستانیان چاره‌گه سه‌ده‌یه‌ك كاتیان پێویسته. بێگومان هه‌ر چوار پارچه‌كه به‌یه‌كه‌وه و له‌یه‌ك كات و قۆناغدا نابن به ده‌وڵه‌ت، ڕه‌نگه سه‌رده‌می سه‌ربه‌خۆیی هه‌ر پارچه‌یه‌ك دوور بێت له‌وی تر؛ وه‌لێ هه‌ر چوار به‌شه‌كه به‌گوێره‌ی سروشت و تایبه‌تمه‌ندی خۆیان پێویستیان به نه‌ته‌وه‌سازی و نیشتمانسازی هه‌یه. ئه‌گه‌ر هه‌نووكه زه‌مینه‌ی بابه‌تی و خودیی له‌بار نییه بۆ سه‌ربه‌خۆیی؛ خۆ ده‌بێ پڕۆسه‌ی نه‌ته‌وه‌سازی و نیشتمانسازی ده‌ستبه‌كار بێت و له ئایینده‌دا هه‌لومه‌رجی ئه‌و ئامانجه باڵایه بڕه‌خسێنێت.
كوردستان له سه‌رده‌می میرنشینه‌كاندا فۆرمێك سه‌ربه‌خۆیی نیشتمانیی به‌ده‌ستهێنا بوو. لێره‌دا ناكرێ سه‌ركۆنه‌ی میره كورده‌كان بكرێ ئاخۆ بۆچی هه‌وڵی به‌ده‌وڵه‌تبوونیان نه‌داوه، چونكه ئه‌و ڕۆژگاره مۆدێلی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه له ناوچه‌كه‌دا سه‌ری هه‌ڵنه‌دا بوو؛ ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كانیش خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه یاخود ده‌وڵه‌تی مۆدێرن نه‌بوون و ئیمپراتۆریه‌ته‌كانیان به ناسنامەی ئایینی پێكهێندرا بوون. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا میرنشینه كوردییه‌كان چه‌ندین هه‌وڵیان داوه بۆ چوونه ده‌ره‌وه له هه‌ژموونی ئیمپراتۆریه‌تی نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كان و فه‌رمانڕه‌وایه‌تیكردن به‌جیاو سه‌ربه‌خۆ له قه‌ڵه‌مڕه‌وی و ده‌سه‌ڵاتی بێگانه. هه‌ریه‌كه له میرنشینه كوردییه‌كان پڕۆژه‌یه‌كی نەتەوەیی كلاسیكی سه‌رده‌می خۆیان بوون، هه‌رچه‌نده به‌فه‌رمی ناویان له میرنشینه‌كانیان نه‌نابوو كوردستان.
دوای ئاوابوونی ڕۆژی ده‌سه‌ڵاتی میرنشینه كوردییه‌كان، سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی شێخه‌كانی كورد هاته ئاراوه. سه‌رده‌می شۆڕشی ده‌سه‌ڵاتداره شێخه‌كانی كورد قۆناغێكی پێشكه‌وتووتر بوو له میرنشینه‌كان، چونكه ئه‌وان ڕاسته‌وخۆ دروشمی كوردستانی سه‌ربه‌خۆییان به‌رزكرده‌وه و چیدی جوگرافیای كوردستان له‌چوارچێوه‌ی سنووره خۆجێییەکان نه‌مایه‌وه. شێخه‌كان ڕابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی نەتەوەیی قۆناغی خۆیان بوون. له‌و قۆناغه‌دا كورد بوو به خاوه‌نی پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و له‌پێناو سه‌ربه‌خۆیی كوردستان چه‌ك و سیاسه‌ت و دیپلۆماسی تێكه‌ڵ كران. له قۆناغی ده‌سه‌ڵاتدارێتی و ڕابه‌رایه‌تیكردنی شێخه‌كان، پڕۆژه‌ی نەتەوەیی كورد له ترۆپكدا بوو. له‌و ڕۆژگاره‌دا بیری نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ستی ئایین بۆ هێنانه‌دی ئامانجی سیاسیی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان تیكهه‌ڵكێش كرابوون. كاتێك ڕاپه‌ڕین و شۆڕشی شێخه‌كان هاتنه ئاراوه؛ جیهان به گۆڕانكاریی و ڕووداوی گه‌وره‌دا تێده‌په‌ڕی. له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م و چاره‌گی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م؛ هه‌وڵه‌كانی كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی شكستیان پێهێندراو ئیدی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی شێخه‌كانیش له‌سه‌ر خاكی كوردان كۆتایی هات.
ڕێكخراو و كۆمه‌ڵه و پارته سیاسییه‌كانی كوردستان له بیسته‌كان و سییه‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ریی هاوشێوه‌كانیان له نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستدا. به‌تێپه‌ڕبوونی ساڵه‌كان حیزبی كوردی ده‌ستبه‌رداری دروشمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بوو. دروشمی خودموختاری؛ مافی فەرهەنگی و كو‌لتووری؛ مافی ئۆتۆنۆمی؛ مافی چاره‌ی خۆنووسین؛ له‌و دروشمانه بوون، كه جێگه‌ی دروشمی سه‌ربه‌خۆییان گرته‌وه. حیزبی كوردی وازی له پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی هێناو نیشتمانپەروەرە كورده‌كان ئامانجه‌كانیان كرد به پاشكۆی ناسیۆنالیزمی نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كان. یه‌كه‌م گورزی كوشنده، كه به‌ر دروشمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كه‌وت له‌لایه‌ن پارت و كۆمه‌ڵه و ڕێكخراوه كوردییه‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه بوو؛ ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابێت حیزبه كوردستانییه‌كان له‌سه‌ر هه‌مان ڕێچكه‌ی ئه‌وان ده‌ڕۆن.
هزره سیاسییه‌كان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی واقیعی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كو‌لتوورین، كه وه‌ك پێداویستی قۆناغێكی دیاریكراو ڕۆڵی خۆیان له ژیانی نه‌ته‌وه‌دا ده‌بینن. له قۆناغی ڕزگاریی نیشتمانییدا بیری نیشتمانپەروەریی ئایدیای سه‌ره‌كییه و ئامانجه سیاسییه‌كان له‌خۆیدا به‌رجه‌سته ده‌كات. وه‌ك گریمانه‌یه‌ك ئه‌و كاته‌ی ده‌وڵه‌ت-نیشتمان بونیاد ده‌نرێت و كوردستان ده‌بێت به وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ، ئیدی ئه‌وكات قۆناغێكی نوێ دێته ئاراوه، كه تیایدا له‌پێناو چه‌سپاندنی سیستەمی دامه‌زراوه‌كان و جێگیركردنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستوور و قوڵكردنه‌وه‌ی بنه‌ما دیموكراتییه‌كان و دابینكردنی مافی هاووڵاتییبوون له چوارچێوه‌ی كۆماری كوردستانی سه‌ربه‌خۆ، نۆره‌ی ڕۆڵبینینی بیری لیبرالیزم ده‌ست پێ ده‌كات. بێگومان هه‌موو ده‌وڵه‌تێك له سووڕی ژیانیدا به چه‌ندین وێستگه‌دا تێده‌په‌ڕێت تاكوو پڕه‌نسیپه دیموكراتییه‌كان ده‌بن به سیستەمی سیاسی و كو‌لتووری كۆمه‌ڵایه‌تی.
ڕۆڵی هزری چه‌پ له ژیانی سیاسی ده‌وڵه‌ت و گه‌لدا ده‌كه‌وێته دوای سه‌ربه‌خۆیی و دوای دیموكراتیزه‌كردنی سیستەمه سیاسییه‌كه‌ی، واتا دوای ئه‌وه‌ی بیری نیشتماپەروەریی ده‌وڵه‌ت بونیاد ده‌نێ و هزری لیبرالیزمیش ده‌وڵه‌ته‌كه له‌سه‌ر بنه‌ما دیموكراتییه‌كان ده‌چه‌سپێنێت، دواتر قۆناغێكی نوێ له سووڕی ژیانی گه‌ل و ده‌وڵه‌ت ده‌ست پێ ده‌كات. ئه‌ویش هێنانه‌دی دادپەروەریی كۆمه‌ڵایه‌تی و خۆشگوزه‌رانی گشتییه له‌میانه‌ی سیستەمی سۆسیالیستیی بونیاتنراو له‌سه‌ر بنه‌ما دیموكراتییه‌كان.
بێگومان هه‌ریه‌كه له بیری نیشتمانپەروەریی و لیبرالیزم ئیش له‌سه‌ر دروستكردنی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن، به‌ڵام بیری چه‌پ كار له‌سه‌ر مافه‌كانی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌كات و ژیانسازیی دینێته ئاراوه. هزری نیشتمانپەروەریی ئه‌ركی نەتەوەسازی به‌جێ ده‌گه‌یه‌نێت، بیری لیبرالیزم نیشتمانسازیی و ده‌وڵه‌تسازیی ده‌كاته ئامانجی خۆی، دواجار بیری سیاسی چه‌پی دیموكراتخواز ژیانسازیی و مرۆڤسازیی سه‌رده‌خات.
له‌م دیدگایه‌وه بیری سیاسی پێداویستیی قۆناغه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی نه‌ته‌وه‌یه و ئه‌ركه‌كان پله به پله به‌دی ده‌هێنێت. ڕه‌نگه لێره‌دا سێ پرسیاری لۆجیكی سه‌رهه‌ڵبده‌ن، ئایا له قۆناغی ڕزگاریی نیشتمانییدا ته‌نها حیزبه ناسیۆنالیسته‌كان ده‌توانن به ئه‌ركی قۆناغه‌كه ڕابن ؟ دواتر ته‌نها لایه‌نه لیبراله‌كان بۆیان هه‌یه ئیش له‌سه‌ر چه‌سپاندنی بنه‌ما دیموكراتییه‌كان بكه‌ن؟ ئینجا چه‌په‌كان له گۆڕه‌پانی سیاسیی‌دا ئه‌ركی كۆتایی جێبه‌جی ده‌كه‌ن؟ بێگومان نه‌خێر، له‌هه‌ر وێستگه و قۆناغێكی مێژوویی نه‌ته‌وه‌دا فره‌حیزبی وه‌كوو پڕه‌نسیپێكی دیموكراتی ڕۆڵی خۆی ده‌بینێت؛ با ئه‌گه‌ر ئایدیای حیزبه‌كان و ئه‌ركی قۆناغه‌كان جیاوازیش بن.
له ئه‌زموونی گه‌لانی دنیادا بینراوه لایه‌نی چه‌پ یان لیبرال قۆناغی ڕزگاری نیشتمانی به‌ئاكام گه‌یاندووه و سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ست هێناوه، هه‌روه‌ها سیاسه‌تمه‌داری نیشتماپەروەر هه‌بووه كاری له‌سه‌ر عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و مافی چین و توێژه‌كان كردووه. هه‌ڵبه‌ت لایه‌نه سیاسییه ئایینیه‌كانی كوردستان ده‌توانن ڕۆڵی خۆیان له ئه‌ركه‌كانی هه‌ندێك قۆناغدا ببینن؛ ئه‌گه‌ر گوتارێكی كوردستانیی له‌خۆیاندا به‌رجه‌سته بكه‌ن و واز له پاشكۆیه‌تی بۆ سیاسه‌تی نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كان بهێنن.
كورد پێویستی به بیرمه‌ند و تیۆرسێنی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، واتا دیدگا و تێڕوانینی خۆی هه‌بێت بۆ بیری سیاسی؛ بۆ گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و جیهان؛ بۆ هاوكێشه‌ی هێزی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی؛ بۆ كایه‌ی سیاسه‌ت و ئابووری؛ بۆ چالاكی دیپلۆماسی؛ بۆ ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان؛ بۆ بابه‌تی ئایین؛ بۆ سروشت و تایبه‌تمه‌ندی قۆناغه‌كان؛ بۆ ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتییان؛ بۆ هه‌موو پرسه ئاکارییەکان.



