سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

خەونی ئاشتی و گەڕانی گەلێک بەدوای هیوادا

عوسمان عەسکەری

کاتێک وڵاتان ئاراستەی خۆیان لەدەست دەدەن و باوەڕی خەڵک بە داهاتوو دەلەرزێت، هەستکردن بە نائومێدی لەدایک دەبێت. بانگەوازە ئاشتیخوازەکەی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان، گەلی کوردی کردۆتە دوو بەرەوە، بەرەیەک پەیامەکەی ئۆجەلان بە دەرچەیەک لە کارەسات دەبینن، بەرەیەکی دیکە تووڕە و هیوابڕاو بۆ داهاتوو، بەتایبەتی ئەو جەنگاوەرانەی سەردەمانێک بۆ نیشتیمانەکەیان خەباتیان کردووە، ژیانیان بۆ سەرفرازی بەخت کردووە، ئێستا هەست دەکەن خەونەکانیان دەڕووخێن، بۆیە تووڕەن لە نادادپەروەری و بێهیوا لە مرۆڤایەتی دەمێنن، لەکاتێکدا گەل تامەزرۆیەتی سەردەمێکی نوێی سەقامگیر و ئاشتییەکی شکۆمەند بەدەی بێت.

هەندێکجار دەکرێت تەسلیمبوون بە دوژمن وەک تاکە ڕێگەی دەربازبوون لە ئازارە بێکۆتاکان دەرکەوێت، بەڵام لەم تەسلیمبوونە تاڵەدا، تامێکی تاڵی ئەو دەرفەتە لەدەستچووانەشی کە یەکترمان دەکوشت دێتە سەر زمانی دڵ، هەتا بۆ توانا بەکارنەهێنراوەکانی گەل هەل و تاقیکردنەوەیەکی نوێ و سەرکەوتن ئەزموون بکرێت.

ئاشتی خەونێکی زەحمەتە، زۆر زەحمەتە چونکە دیدگاکە، یان پڕۆسەی ئاشتی پێویستی بە بوێرییەکی گەورە و عەقڵیەتی ئاشتەوایی ڕاستەقینە هەیە. درککردن و بەئاگابوونە لەوەی کە برینەکانی ڕابردوو تەنها لە ڕێگەی ئامادەیی بۆ ئاشتی و بنیاتنانی داهاتوویەکی نوێ دەتوانرێت ساڕێژ بکرێن. ئەنوەر سادات لە پێناو ئاشتیدا شەهید کرا و ئیسحاق ڕابین‌ـیش لەسەر ڕێگای هەمان ئەو ئاشتیە، بەدەستی توندڕەوەکانی وڵاتەکەی تێرۆر کرا. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە زۆرجار دوژمنانی ئاشتی ژمارەیان زۆرترە، بەهێزتر و مەترسیدارترن لە دوژمنانی شەڕ. بەڵام مێژوو فێری کردووین کە ئاشتی پێویستی بە قوربانیدان هەیە و ئەوانەی هەوڵی ئاشتەوایی و لێکتێگەیشتن دەدەن، زۆرجار لەلایەن ئەو کەسانەی کە گۆڕانکاری و ئاشتەوایی دەیانترسێنێت، ڕووبەڕووی هێرش و پەلار دەبنەوە. دکتۆر قاسملوو یەکێکە لەو سەرکردانەی لە ڕێگای ئاشتی خوێنی ڕژا، بەڵام نابێت ئەوانە بمانلەرزێنن بەڵکوو دەبێت دەست بە هیواوە بگرین و لە هەوڵەکانماندا بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی دادپەروەر و بەردەوام، خۆڕاگر و یەکگرتوو بین.

پەیامەکەی ئۆجەلان وەک دامەزرێنەری پە+کە+کە و کەسایەتییەکی ڕەمزی، کاریگەریی قوڵ دەخاتە سەر هەردوو دیمەنی سیاسی و هۆشیاری دەستەجەمعی، بەتایبەتی لەناو گەلی کورد و تورک و تەواوی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌ـدا کە دەیان ساڵە خەباتی تێدا دەکات. هێزی ئایدۆلۆجیاکەی ئۆجەلان بەدرێژایی دەیان ساڵ لە ماڵی یار و نەیاردا پەرەسەندنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، نەک هەر تەنیا وەک بزووتنەوەیەکی ناسیۆنالیستی کورد بەڵکوو تێزە قووڵەکانی دیموکراسی و ئۆتۆنۆمی و مافەکانی مرۆڤ، “ژن ژیان ئازادی” زیندوو ماون و کاریگەرییان لەسەر تەواوی ناوچەکە هەیە.

ئایدۆلۆجیای سەرەتایی پە+کە+کە ئامانجی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردستانی بوو، ئەمەش بەقووڵی لای گەلی کورد، کە لەمێژە لە تورکیا و عێراق و ئێران و سووریا ڕووبەڕووی ستەم و پەراوێزخستن بوونەتەوە، دەنگی دایەوە و پێشوازی لێکرا. بەڵام ئێستا ئۆجەلان زێدەباری ئەوەی زیندانییە، ئاگاداری ئەوەشە کە دنیا بەرەو ئاراستەیەک دەڕوات هیچ گەل و وڵاتێک ئەمن و ئەمانی مسۆگەر نییە. لەم دۆخە ناسەقامگیر و ترسناکە، ئۆجەلان مەبەستێتی لە ناوچەیەک کە بە ململانێ و ئابڵوقە و قەیرانی مرۆییەوە دەناڵێنێت، کورد لە چارەنووسێک بپارێزێت کە هاوشێوەی غەززە بێت.

بۆیە پێویستە ڕێبازێکی فرەلایەنەی نوێ بگرینە بەر، لەسەرووی هەمووشیانەوە دەبێت ڕێگایەک بۆ ئاشتییەکی دادپەروەرانە بدۆزرێتەوە، کە ئازارەکانی خەڵک و جەنگاوەران ساڕێژ بکات. دوژمنانی ئاشتی و بازرگانەکانی خوێن بەهێزن و دژایەتی ئاشتی دەکەن، لەبەر ئەوەیە دەبێت هەمووان بۆ ئاشتی پێکەوە هەوڵ بدەین. داهاتوو هێشتا ڕوونە و دەتوانرێت سەردەمێکی نوێ بونیات بنرێتەوە و هەموو توانا بخەینە گەڕ تا ئاشتی و ئاشتەوایی بسەپێنین.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO