سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

چـۆن جووەکان توانیـویانە وڵاتێکی پێشکەوتوو و بەهێز دروسـت بکەن؟

لوقمـان حـەوێز

لەم ڕۆدا لەوانەیە هیچ پرسیارێک بە قەد ئەوە گرنگ نەبێت کە لە خۆمانی بکەین: چـۆن جووەکان توانیـویانە لە ناوچـەیەکی ئاوا پڕ کێشـەی جیـهان و لەنێـو ئەو هەمـوو کۆمـەڵگە و وڵاتە دواکەوتـووەی ڕۆژهـەڵاتی ناوەڕاسـت وڵاتێکی پێشکەوتوو و بەهێزی وەک ئیسرائیل دروسـت بکەن؟ نهێنییــەکان چیـن؟

نووسینەکەم و وەڵامەکانم تەنیا خستنەڕووی چەند ڕاستییەکی حاشا هەڵنەگرە سەبارەت بەو پرسیارەی سەرەوە کە پێویستە هەموو هاوزمانانم بیزانن، ئەم نووسینە پەیوەندی نییە بە ڕەفتارەکان و سەرپێچیەکانی حکومەتی ئیسرائیل بەتایبەتی له کاتی تەنگژیەکان و جەنگەکاندا، بەتایبەتیش مامەڵەی ئەوان بەرامبەر بە هاووڵاتییە فەلەستینییە مەدەنییەکان و تاوانی کوشتنی بێ تاوانەکان، ئەوە پەیوەندی بە باتەکەمەوە نییە.

لێرە زۆر بە کـورتی هەوڵ دەدەم وەڵامی ئەو پرسیارەی سـەرەوە بدەمەوە بە خسـتنەڕووی چەند خاڵێکی گرنگ، چونکە ئەگەر بابەتەکە ورد بکرێتەوە زۆر درێژ دەبێت و بگرە دەتوانرێت چەندەها کتێبی دەربارەوە بنووسرێت:

یەکەم: لەوانەیە لەلاتان سەیر بێت، بەڵام گەورەترین نهێنی پێشـکەوتن و بەهێـزی وڵاتی ئیسرائیل سەرمایەگوزاریکردنێکی زۆرە لەبواری پەروەردەکردنی تاکەکان و هاووڵاتییەکانی بە گشتی، بەتایبەتیش لە بواری پەروەردە و خوێندن و فێربوون هەروەها پەروەردەی نیشتیمانیی، زۆر بە وردیش گرنگیدان بە خوێندنی تێکڕای زانستەکان. ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی ئیسرائیل یەکێک لە خوێندەوارترین دانیشتوانی هەبێت لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهان و ئەو گەلە ببێت بە یەکێک لە کارامەترین و دڵسۆزترین گەل لە کارەکانیان لەسەر ئاستی جیهان.

دووەم: بەستنی هاوپەیمانییەتی ستراتیجی لەگەڵ ئەمـەریکا، ئیسرائیل لەوەتەی دروستکردنیەوە لە 1948 و بەهۆی ڕاکێشانی سۆزی ئەمەریکا و ڕۆژئاوا بۆ خۆی دوای هۆلۆکۆست لە ئەوروپا، هەروەها بوونی ئەو هەموو جووەی لە ئەمەریکا دەژین توانی بەهێزترین لۆبی بۆ وڵاتی ئیسرائیل دروست بکات لە ئەمەریکا و هەروەها لە ڕۆژئاواش بە گشتی، ئەو هاوپەیمانەتییە ستراتیجییە بەردەوامەی لەگەڵ ئەمەریکا بۆتە هۆی مسۆگرکردنی مانەوەی ئیسرائیل و دابینکردنی ئەمنیەتی درێژخایەن. هاوکات بۆتە دەستکەوتێکی زۆری دارایی و گەشەپێدانی ئابووری و وەدەستهێنانی پێشکەووتوترین تەکنەلۆجیا و زانست لە ئەمەریکاوە بۆ وڵاتەکەیان.

سێیـەم: دروستکردنی لەشکرێکی سەربازی زۆر بەهێـز و دروستکردنی پیشەسازی و دامەزراوەیەکی سەربازی تۆکمە بە یارمەتی ئەمەریکا و ڕۆژئاوا. ئیسرائیل تاکە وڵاتی دنیایە کە تێـکڕای هاووڵاتیانی لە ژن و پیاو و گەنج و‌ پیر لەکاتی پێویست و کاتی شەڕەکاندا هەموویان سەربازن، ئەوان هێندە دڵسۆزن بۆ وڵات و نیشتیمانەکەیان و هێندە وڵاتەکەیان خۆشـدەوێت ئامادەسـازیان تێدایە هەموویان تێکڕا بجەنگن لە پێناویـدا، خزمەتی سەربازیش خزمەتێکی ئیجباریە بۆ ژن و پیاو وەک یەک.

چــوارەم: خاڵێکی تری زۆر گرنگ هەیە ئەویش سیستەمی بەڕێوەبردن و مافەکانی هاووڵاتییبوونە، ئیسرائیل تاکە وڵاتی ناوچەکەیە جیاواز لە زۆربەی وڵاتانی دەوروبەری خۆی بەشێوەیەکی ڕاستەقینە بە سیستەمێکی دیموکراسی پەرلەمانی بەڕێوەدەچێت، یاسا سەروەرە و بۆ هەمووانە هەر لە سەرۆک وەزیرانەوە تاوەکوو هاوڵاتییەکی عەرەبی موسوڵمان کە ڕەگەزنامەی ئیسرائیلی هەیە. دادگاکان سەربەخۆن و ئازادی ئایینیی و ئازادییەکانی تاک لەهەموو بست و کونجێکی ئەو وڵاتە دابینکراوە بۆ هەموو هاووڵاتییان. لەناو جەرگەی شاری تەلئەبیب مزگەوتەکان ڕێگریان لێ ناکرێت ڕۆژی پێنج جار لەڕێگەی بڵندگۆکان بانگ بدەن، هەموو هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە لەهەر کوێیەکی دونیاوە هاتبن هەمان ماف و هەمان ئەرکیان هەیە. هاووڵاتیانیش ئەو سیستەمەی بەڕێوەبردن بەهی خۆیان دەزانن و لەهەموو کاتەکان بەرگری لێدەکەن، ئەمەش یەکێک لە نهێنییەکانی بەهێزی ئەو وڵاتەیە.

پێنجــەم: گرنگیدان بە داهێنان و لێکۆڵینەوە زانستییەکان، ئیسرائیل خاوەنی دوو زانکۆی زۆر بەناوبانگە کە لەسەر ئاستی جیهان بە زانکۆیە هەر ناودارەکان و گرنگەکان دادەنرێن، ئەوانیش زانکۆی تێکنیۆن (Technion) و زانکۆی عیبری (Hebrew) ین. ئەو دوو زانکۆیە بەردەوام بلیمەتەکان و زاناکانی جیهان بانگهێشت دەکەن بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکان لەلای ئەوان.

لە کۆتایی نوسینەکەم دەڵێم بە بۆچوونی من کلیلی سەرکەوتنی هەر کارێکی مەزن و گەورەش لە هەموو دنیا دوو خاڵە، یەکەم دڵسۆزییە له ئەنجامدانی کارەکەت و دووەم خۆشەویستییە بۆ وڵات و گەلەکەت. هاووڵاتییانی ئیسرائیل هەردوو مەرجیان پێکاوە لەکاتی سپاردنی هەر ئەرکێک پێیان.

لەوانەیـە زۆر خاڵ و هۆکـاری تریـش مابێت ئامـاژەم پێنەکردبێت، بەڵام ئەوانەی سەرەوە خاڵە گرنگـەکانی بەهێزی و پێشکەووتنی وڵاتی ئیسرائیل بوون.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • Uncategorized
  • Uncategorized
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO