سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

ژینا ئەمینی بڵێسەیەک لە توڕەیی

دوای ئەوەی ژینا ئەمینی لە تارانی پایتەختی ئاخوندەکانی ئێران بە شێوەیەکی گوماناوی کۆتای بە ژیانی هێنرا، دوا هەناسە و جووڵەی خوێنی دەمارەکانی بووە بوڕکانێک و خەریکە جەستەی ئاخوندەکان دەسوتێنێ. ئەمڕۆ دەبینین ساڵیادی ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گەلانی ئێران تەنگیان بە ڕژێمی دار و ئاسن هەڵچنیوە و خەریکە سەریان دەخوات، بە جۆرێک زۆربەی شارەکانی ئێران بەجیاوازی نەتەوەشەوە، بە هوتافی ژن ، ژیان، ئازادی، بەرامبەر چەوسانەوەی گەلانی ئێران وەستاون‌. سەرەڕای توندوتیژی هێزە ئەمنی و داپڵۆسێنەرەکانی ئێران. ئەمەش بەو مانایەیە، کاتی خوێنی ژینا ئەمینی شاری سەقز دەهەژێنێ، ئەوە تەنها سەقز و ڕۆژهەڵاتی ئێران ناگرێتەوە، ئەو بڵێسەی توڕەییە سەرجەم شار و تەنانەت ئەوروپا و ئەمریکاش لەگەڵ گەلانی ئێران دێنێتە سەر خەت و پشتیوانی ئازادی بۆ گەلانی ئێران دەکەن.

کەواتە ڕژێمی ئاخوندی لەسەرەمەرگ نزیک بووەتەوە، بۆیە دەبینین بۆ شاردنەوەی شکستەکانی پەلاماری باشووری کوردستان دەدات و خەڵکی سیڤل و حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکان دەکاتە ئامانج، تەنها بۆ شاردنەوەی شکستەکانی و بۆ ئەوەش تا زیاتر پەلاماری شەقامی ڕاپەڕیو بدات و شەرعیەت بە دڕندایەتیەکەی خۆی بدات، بەڵام مەرگ لەبەر دەرگایانە و ئازادیش لە ئاسۆ.

تەنها مەرگی ژینا ئەمینی نەبوو کە توڕەیی ئەو وڵاتەی تەنیوە، بەڵکو ڕۆژانە دەیان و سەدان ژینا ئەمینی ئەژاکێندرێت، بە بەهانەی ئایین و دینی ئیسلام، سەدان و هەزاران کاری ناڕەوا بەرامبەر بە خەڵکی ئێران دەکرێت، هەرچی ئازادی هەیە بەند و تەوق کراوە، بێ کاری و نەهامەتی خەریکە گەلانی ئێران دەخنکێنێت، ماددەی هۆشبەر هۆشی لەسەرجەم دانیشتوان داگیرکردوە، کە خودی جمهوری بەناو ئیسلامی لە ئێران برەوی پێ دەدا و بازرگانی پێوە دەکات، تەنانەت هاوسێکانیشی گرتۆتەوە. وڵاتێک بە تەواوی بووە بە مەڵبەندی بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر، بێکاری و نەداری تەنگی بە خەڵکەکەی هەڵچنی بێ و بە حیجاب و سەرپۆش ژنانی لە ژیان و دەوروبەر دابڕیبێ و ڕۆژانە دەیان کۆڵبەر خەڵتانی خۆین بکات، دەبێ تا کەی ئیدامە بە مانەوەی خۆی بدات. گوتەیەکی جوانە کە دەگوترێ “جام کە پڕ بوو لێی دەڕژێت”.

بەڕاستی ئێرانیش بووەتە ئەو جامە و لە هەموو سوچێکەوە لێی دەڕژێ و لە تەقینەوەی یەکجارەکی نزیک بووەتەوە، چونکە ئێران وڵاتێکە هیچ بڕوای بە ئازادییە تاکە کەسییەکان نییە بە ناوی ئایینی ئیسلامەوە کۆت و بەندی هەموو کۆمەڵ کراوە. دەسەڵاتدارن لەوپەڕی ڕەفاهیەتدا دەژین و گەلانی ئێرانیش لە برسێتی و بێ کاری و قات و قڕی و ژێر چەپۆکی یاسای ئاژەڵئاساکانیان.

بۆیە ناکرێت دەسەڵاتداران بە زمانی جەنگەڵستان هەڵسوکەوت بکەن و چاوەڕوانی ناڕەزایی “ژینا”کان نەکەن، چونکە ئەوەی ئەمڕۆ ڕووی داوە، تەنها شەهیدکردنی ژینا ئەمینی نییە، ئەوەی ڕوو دەدات بوڕکانی توڕەیی چەندین ساڵەی حوکمڕانی جمهوری بەناو ئیسلامییە ولەوە زیاتر گەلانی ئێران وەک دەبینین، بە کورد و فارس و عەرەب و بەلووچ-ەوە. ئیتر بەرگەی ئەو نەهامەتیانە ناگرن یان ئازادی بەدەست دەهێنن، یان لە پێناو ئازادیدا دەمرن. لەو نێوەندەشدا گۆڕێکی قووڵ بۆ ئاخوندەکان دروست دەکەن کە توندوتیژی و داپڵۆسین و کوشت و بڕ دادیان نادات.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • بوخچە
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2023 SEKO