سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

هاواری نائومێدی: ئاوات و خۆزگە

بەشی پێنجەم

خۆزگەبردن بۆ ئێمەی کوردستانیان، ئاواتەکە هەرگیز بەدى نەهاتووە، چونکە هەرچیمان گوتووە و هەرچیمان بەخەیاڵدا هاتووە، لە ئەنجامدا، وەک سەراب و وەکوو خەونى لێهاتووە. بەڵام ناچارم تامابم، هەر بڵێم و بیڵێمەوە، خۆزگە وا نەبووینایە، خۆزگە گەلەکی هۆشیار و دانا بووینایە. چۆن بە درێژایی مێژوو زوڵمان لە هیچ نەتەوەیەک نەکردووە، بەهەمان شێوە زوڵمیشیان لە کەس قەبوڵ نەکردابووایە، تا ئێمەش وەک نەتەوەیەک، نا نا وەک مرۆڤەکی سەر ئەم زەمینە، لە چوارچێوەیەک، لەسەر تیلمە زەوییەکی خوا، بە ئارامی بژیابووینایە، کە کەس نەیتوانیبووایە، پلانی لەناوبردنمان بۆ دابڕێژێت. بەڵام هەروەک ئاشکرایە، داری خۆزگە بۆ کەس نەڕوایە، بۆیە بۆ ئێمەش ناڕوێ، هیچ لەو پێشهات و پاشهاتانەش ناگۆڕێت کە بەسەرماندا هاتووە و لە داهاتووشدا بەسەرماندا دێن .

خۆزگە هەرزوو سەرکردەیەکمان تێدا هەڵ دەکەوت، کە دووربینبوایە، بناغەی بۆ دواڕۆژی نەتەوەکەی دابڕێشتبوایە، دادپەروەربوایە، نەوەکانی دوای خۆی، خۆزگەیان بە گەڕانەوەی ببردابوایە، بیرو بۆچوونەکانی قوتابخانەی پەروەردەیی بوایە، لێبوردەیی كۆڵەگەی بیروباوەڕی بوایە، چاكترین كردەوەو بەرنامەو ئومێدی، سەرخستنی گەل و میللەتەكەی خۆی بوایە، پێشەنگ و بیر فرەوان بوايە، ئەوەندە دڵسۆزو خاکی بوايە، کە دواڕۆژی میللەتەکەى بە چارەنووسى خۆى بزانیبوایە، بێجگە لە خاك و خۆڵی خۆی, هیچ سنوورو خاكەكی دی بە جێنشينى خۆی نەزانیبوایە، زۆرزان و ئازا بوایە، شێری گۆڕەپانی شەڕو ململانێی دوژمنان بوایە، لەڕوالەتدا خوێن شیرینى و ئێسك سووكى وەك پەپوولەی پاكبوایە، بەڵام لەناوەڕۆكدا، وەك چووزەرە بەخائین و بەدوژمنانی وەدابوایە .

خۆزگە سەرکردەکەم، بێ ڕکابەر بووایە، هێز و توانای لە خۆشەویستی و پشتگیری نەتەوەكەی وەرگرت بووایە؛ بەرزی خۆی و نەتەوەكەی بەلاوە وەكوو یەك بووایە؛ بەقەد فەیلەسووفی زەمان هۆشمەند بووایە؛ دۆست و نەیار، هاوڕا و دژڕا، كەس گوومانی لە دڵسۆزى و لە ڕاستگۆیی و لە دادپەروەری نەبووایە؛ دۆست و دوژمن حیسابیان بۆی بکردابووایە؛ سەری ڕێز و شكۆيان بۆی چەماندبووایە؛ ڕەشوڕووتی نەتەوەكەم لەو فێری خۆڕاگری و باوەڕبەخۆبوون ببوونایە؛ خوا پشتوپەنای بووایە؛ سووڕی ژیانی تەواو بووایە’ لە ناوەڕاستی تەمەندا نەمردبووایە، نەكوژرایە، نەگیرایە، ڕێی ڕاستی لێ ون نەبووایە، ئامانجی خۆی بەدی بهێنابووایە؛ لە تەڵەكە و لە دەسیسەی ناحەزاندا ڕزگاری بووایە؛ وەك ئەستێرە لەناو میللەت بدرەوشایە؛ وەك ئەسپەشێ‌ گەلەکەى تاوبدايە؛ چارەی دەردمانى بکردابووایە؛ خەوتووانی لەو خەوە قووڵە هەڵبستاندبووایە؛ جۆشی هەستی ئەم گەلە بێ‌ئاگايە و ڕەنجەڕۆیەی بدابووایە؛ وێنەی ئاوات و ئارەزووی نەتەوەكەی لە چارەنووسی خۆیدا بكێشابووایە.

لەگەڵ ئەمانەشدا، لەو ڕاستییە بگەیشتبووایە، کە لێبوردن لە هەموو کەس نەزانییە، واتاى لێبوردەیى نادات، لە بیركردنی زوڵمی زۆرداران كەمزانییە، واتاى دڵپاکى بۆ نادات، لێ نەپێچینەوە لە خۆفرۆشان ساویلکەیییە، واتاى بەزەیى بۆ نادات، چونکە ئەم جۆرە کەسانە، ئەگەر داواى لێبوردن نەکەن و پەشیمانیش نەکرێنەوە، دڵنیابە دواتر، جارەکى دیش ئامادەنە هەمان تاوان و زیاتریش بکەنەوە بۆ ئەو خاڵەت بگەڕێننەوە کە ناحەزان زەفەرت پێ ببەنەوە .

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • بوخچە
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2023 SEKO