سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

هاواری نائومێدی :بەهاری ڕاپەڕین

بەشی دووەم

ئاشکرایە کە لە بەهارى ١٩٩١ دا، کوردستانی باشوور ڕووگەی پارچەکانی دی بوو، چونکە ئەو ساڵە بوو گەلی کوردستان ڕاپەڕى، ڕزگاری بوو. ئەو ڕۆژە بوو کە هەموو کوردستانییەک ئاواتى بۆ دەخوازى، چونکە داگیرکەرێک دۆڕا و تەخت و تاراجى دەلەقا؛ ئەو کاتەبوو کە یەک پارچە جۆش و خرۆش لەناخى هەموو کوردەکی دڵسۆز هەڵدەقوڵا؛ ئەوساتەبوو، کە هەموومان سەرگەرمى بەدیهێنانى ئاواتەکانمان بووین، چونکە وامان دەزانى، خەونى ئازادى بەڕاستى دەبینینەوە؛ ئەو مافەى کە لێمان زەوتکرابوو بەدەستى دەهێنینەوە؛ ئەو کەسانەى کە چاوساغى داگیرکەرانیان دەکرد کە خۆیان هەرزانفرۆش کردبوو پەشیمان دەکرێنەوە یان تۆڵەیان لێ دەسەنرێتەوە.

ئەو ڕۆژە بۆ هەموو کوردێک، وەک ڕووناکى ئەو مۆمە بوو کە لە تاریکییەکى ئەنگوستەچاو دەدرەوشایەوە، وامانزانى هەر لەدواى ئەم ڕۆژەوە، بەخت یارمان دەبێتەوە؛ بەرژەوەندی زلهێزان بە قازانجمان دەسووڕێتەوە کە قەدەر و مێژووى شێوێنراومان ڕاست دەکەنەوە؛ ئەوانەى شایستەى پلە و پایەى بەرپرسیاریەتى نین لە پێگەى بڕیار دووردەخرێنەوە؛ ناوى کوردستان بە شیرینى و ئاسوودەیى لەسەر زاران دەمێنێتەوە؛ ئیتر بە ئازادى دەژین و بە ئارامى سەردەنێینەوە؛ ئەو خاک و خەڵکەى لێمان دابڕێنرابوو دەلکێنرێتەوە؛ ژینگەیەکى ئازاد و بێ ترسمان بۆ دروست دەبێتەوە کە خزمەتی تێدا بکەین و جێگەى هەموو نیشتیمانپەروەرانى تێدا ببێتەوە؛ ئینجا وەک گەلانی تر شکۆى خۆمان بۆ دەگەڕێتەوە.

بەڵام بەداخەوە کە وانەبوو، ئەنجامەکەى وادەرنەچوو، چونکە خەونەکانمان لەگۆڕنرا؛ نیشتیمانپەروەریمان لەبەرچاوان خرا؛ ئومێد بۆ داهاتوو نەما. ئەوەى بۆ کوردستانییبوون هەوڵى دەدا، پەراوێز دەخرا، بایەخی پێ نەدەدرا و سڕ دەکرا. پیاوى دەوڵەت پشتگوێ دەخرا، دابەستى دەسەڵات بەرهەمهێنرا. ئەوەی پەیوەندی بە نەتەوە هەبوو لەبیر دەبرا. تا واى لێهات لە داخاندا، خۆزگە بەژێردەستى ببەینەوە، گومان لە بوونى خۆمان بکەینەوە، چونکە ئەوەی لەپێشتردا، دوژمنان نەیان دەتوانی بیکەن خۆمان جێبەجێمان دەکرد. تۆوی بێئومێدیمان چاندەوە، هەمان دەردە کۆنەکانمان لە نادادی و ناکۆکی بەبیر هاتەوە، کە لەوەتەى هەینە پێی دەتلێینەوە و پێمان ساڕێژ نابێتەوە. بەمەش قسەی ناحەزانمان سەرکەوتەوە، کە باشترە هەر بەژێردەستی بمێنینەوە، چونکە هەروەک میرنشینە خۆخۆرەکانى ڕابوردوو، بە دوژمنایەتى یەکتر و بە نادادپەروەرى کۆمەڵایەتى و بە سیماى گەندەڵى و خۆبەبچووکزانییەوە لە بەرامبەر داگیرکەران دەسەڵاتمان بەڕێوەدەبرد. ئەمەش وای کرد، شەهیدان و ئەو کەسانەی کە بە پاکی لە پێناو نەتەوەکەیان بیریان دەکردەوە ڕەنج بە خەسار بمێنننەوە، چونکە پاشاگەردانى و نەهامەتی و نەگبەتی و بێ باوەڕى و بێ متمانەیی و بێ ئومێدی لە نێو گەلدا زیندوو دەکرایەوە. ئەمانەش ئاواتی داگیرکەران بوو، چونکە لەلایەک ڕووی ڕەشیان سپی دەبووەوە، لەلایەکی دیکە نیشتیمانپەروەران برینی کۆن و نوێیان پێی دەکولایەوە.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO