سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

هاوارى نائومێدى: ئەگەر ئێمەش نەتەوەیەکی پێگەیشتوو بووینایە

بەشی یەکەم

ئێمە لەو باوەڕە داین، کە لە دوای ئەوەی دەوڵەتە نەتەوەیییەکان دامەزرێنران و هێڵى سنوورەکان کێشران، ئەگەر ئێمەى کورد-یش وەک نەتەوەیەکی پێگەیشتوو، یەکگرتوو بووینایە، بە هەستى بەرز و بە هۆشیارى نەتەوەیى دەربکەوتبووینایە و سەرکردەیەکی سەردەمی و نەتەوەییمان تێداهەڵبکەوتبوایە، ئەوا دڵنیابووم لە ئێستادا، کرێگرتەی کەس نەدەبووین، خۆمان گەورەی خۆمان دەبووین. ئەگەر لە جوگرافیایەکى دیکە بووینایە، کە نەتەوەکانی چوار دەورمان ئەوەندە بێبەزەیی نەبوونایە و ئەوەندە چێژیان لە زوڵم و خۆسەپاندن بەسەرماندا نەبینیبوایە، دڵنیابووم لەوەى، نە ئەو کات و نە ئێستاکە، هیچ لەو نەهامەتییانەمان بەسەردا نەدەهات، کە بەسەریاندا هێناوین. لەهەمان کاتیشدا، هیچ کەس و هیچ لایەنەکى زلهێز و باڵادەستیش نەیدەتوانى ئەو جورئەتە بەخۆى بدات خاکەکەمان بەو شێوەیەی ئێستاکە پارچەپارچە و دابەش بکات. هیچ داگیرکەرەکیش نەیدەتوانى ئەو هەموو کارەساتەمان بەسەردا بهێنی و بەردەوامى بە داگیرکاریى خۆى بدات، چونکە ئەوەى خۆى بە کورد و خۆی بە نەوەی ماد دەزانى، نە دەبووە ڕاهاتووى ژێردەستی وا بە ئاسانى. بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا، دەبێت دان بەو ڕاستییە تاڵەدا بنێین، کە هەرچەندە زلهێز و باڵادەستان، تاوانکار و نامرۆڤ بوون بەرامبەرمان، هەر چەندە داگیرکەرانیش زۆردار و بێویژدانن لەگەڵمان، بەڵام  تا ڕادەیەک خۆشمان تاوانبارین لەو ڕووداوانەی کە هاتووەو دێت بەسەرماندا، چونکە لە بێهەستی و لە نەزانی خۆمان، هەرچییان لێکردووین و ئەوەی بەسەریاندا هێناوین خۆشمان ڕێخۆشکەربووین بۆیان .

بەداخەوە، چونکە هەر لەسەرەتاوە، گەورەکانمان وایان فێردەکردین، هەردەم زوڵم لێکراوبین، تاوەک ژێردەستەکی بێگوناح و بێتاوان لەبەرچاوان دەربکەوین کە شایانی بەزەیی بین. هەروەها وایان تێدەگەیاندین، کە هەڵسوکەوتی مرۆڤانە و برایەتى گەلان و لێبوردەیی لە داگیرکەران، ئەرکی سەرشانی ئێمەیە، لەهەمان کاتدا، تۆڵەسەندندوە و خۆڕزگارکردن و داواکردنی مافەکانمان کاری نابەجێن. ئەم جۆرە بیرکردنەوەیەش تا ئێستا لە هزرماندا، وەک نەخۆشییەکى درێژخایەنی لێهاتووە، نەوە دواى نەوەمانی داڕزاندووە، چونکە لەوەتەی هەینە کاری پێ دەکەین. لەکاتێکدا دەبوایە، وایان فێر بکردابوینایە، کە نە زوڵم قبووڵ بکەین، نە زوڵمیش لە کەس بکەین .

بەداخەوە دەیڵێم و دەیڵێمەوە، لە دواى ئەو هەموو کارەسات و دەردەسەرییەى کە بەسەرماندا هاتووە، لە ئێستاشدا هەڵەکانمان هەمان هەڵەى ڕابردووە، چونکە ئەوەى بەسەرماندا دێتەوە، لەوە زیاترە کە بەسەرماندا هاتووە، داگیرکەران بە گەورەی خۆمان دەزانین، وەک فریادڕەس لێیان دەڕوانین، هەر ئەمەشە وایکردووە، ژێردەستیمان بەردەوام بێت، پلانەکانیان سەربگرێت و بڕیارى زلهێزان نەگۆڕێت، بەڵام هەروەک دەزانین، ڕابوردوو دەڕواو ناگەڕێتەوە. بۆیە ئەمانە هەمووی بەسەرچوون، کوردیش دەڵێ هەرگیز بەدواى چواندا مەچوون، بۆ داهاتوو لێی وەربگرن پەند و ئەزموون.

دیسانەوە، دەیڵێمەوە، چونکە ئێمەى کورد ڕابوردوو لەبیر دەکەین و سوودیش لە مێژوو وەرناگرین، نە پشت بە خۆمان دەبەستین، نە دوژمن وەک خۆی دەناسین، بۆیە ناتوانین وەک نەتەوە یەکبگرین، خۆمان بەیەک چارەنووس ببەستینەوە، تا گرفتەکانی نێوانمان لە ئاست بەرژەوەندى نەتەوەییدا بچووک بکەینەوە. لەگەڵ ئەمانەشدا، ئەوەى لە ئێستادا، جێگاى ئومێد و خۆشییە، دەرکەوتنی ئەو نەوە چوست و تازەیەیە، کە هۆشیارن و داواى گۆڕین دەکەن، بەم ڕێڕەوە ڕازی نین و ڕابردوو شەرمەزار دەکەن. لە دەرکەوتنى دەرئەنجامەکانەوە هەڵسەنگاندن بۆ گشت ڕووداوەکان دەکەن، دەڵێن و دەیڵێنەوە، کە بۆمان ڕوونبۆتەوە، باپیرانمان خەڵکەکى بێ هەست و خۆبەکەمزان بووینە، مرۆڤ گەلەکى بێباوەڕ بەخۆو ساویلکە بووینە. بۆیە دەڵێن، دەبێت سەرلەنوێ خۆمان دروست بکەینەوە، چونکە  تا وا بیربکەینەوە، بەژێر دەستی دەمینێینەوە، خاوەنی هیچ شتەکی خۆمان نابین، تا پێی بناسرێینەوە.

ماویەتی

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO