سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

دژە-ئێزیدایەتی چییە؟

شاسوار مامە

دژە-ئێزیدایەتی چەمکێکە بە مانای دوژمنایەتی یان ڕقی پێشوەختە لە ئێزیدییەکان دێت. واتە ڕق و دژایەتی بەرانبەر ئەو کەسانەی باوەڕیان بە ئایینی ئێزدی هەیە، بە ڕەچەڵەک ئێزیدین یان سەر بە جڤاکی ئێزدین.

دژە-ئێزیدایەتی پەیوەندی بە ڕەفتار و چۆنیەتیی هەڵسوکەوتی ئێزیدییەکانەوە نییە، بەڵکوو بڕیاری پێشوەختە و پێشداوەریی ئەوانی دیکەیە. دژە-ئێزیدییەکان بە خراپ بیر لە هەموو ئێزیدییەکان دەکەنەوە. ڕق و کینەی خۆیان لە ڕێی سوکایەتی، درۆ، دوورخستنەوەیان یان تووندوتیژی پیشان دەدەن. ئەمەش لە ژیانی ڕۆژانەدا کاتێک ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، لە قانوون و سیستەمی پەروەردەیی و ئیداریدا، لە مینبەری مزگەوتەکان، لە میدیا، تۆڕە-کۆمەڵایەتییەکان و هەر شوێنێکی دیکە دەکرێت ڕەنگ بداتەوە. تەنانەت دەگاتە ڕادەی کوشتن و جینۆساید، وەک ئەوەی لە مێژوودا دەیان جار لە ئاستێکی گەورەدا بینراوە.

دژە-ئێزیدایەتی بیروڕا نییە، بەڵکوو زاراوەیەکە بۆ هەموو جۆرەکانی دژە-ئێزیدییبوون. ئەو کەسانەی ئەم دژایەتییە دەکەن، پێییان دەگوترێت “دژە-ئێزیدی”.

لە مێژوودا، ئێزیدییەکان زۆر جار لەلایەن دەسەڵاتدارێتییە ئیسلامییە کورد و ناکوردەکانەوە ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی، پەراوێزخستن و چەوساندنەوە کراونەتەوە. بەردەوام بانگەشەی ئەوەیان لەسەر کراوە کە بەهۆی خراپی و “شەیتانپەرستی”یەوە لەلایەن “خوا”وە نەفرەتیان لێ کراوە. دژە-ئێزیدییەکان خوا بە پاڵپشتی ڕق و کینەی خۆیان بەرانبەر ئێزدییەکان دەزانن و پێیان وایە ئەو تراجیدیایەی بەسەریان دێت، چارەنووسێکی خواییە. هەمیشە درۆ و تۆمەتی جۆرراوجۆریان لەسەر دروست دەکرێت بۆ ئەوەی خەڵکی نائێزیدی تێکەڵیان نەبن و خۆیان لێ بەدوور بگرن. ئەگەر چی ئێزیدی وەک ئایین داخراوە بەڕووی باوەڕمەندانی دیکە و لە دەرەوەی بازنەی خۆی بانگەشە بۆ باوەڕی خۆی ناکات، بەڵام زۆر بەفراوانی کار لەسەر ترس لە ئێزیدییەکان کراوە و بە مەترسییەک لەسەر ئایینی ئیسلام ناسێندراون.

دژە-ئێزیدایەتی، پێویستە وەک تاوان بخرێتە قانوونەوە و ئەو کەس و لایەن و گرووپانەی بەو ئاراستەیەدا کاریگەری لەسەر جڤاک دروست دەکەن، ڕووبەڕووی سزای دادپەروەرانە بکرێنەوە.

ئێزیدییەکان پێکهاتەیەکی گرنگی جڤاکی کوردستان-ن و هاوبەش و هاوخاوەنی ئەم نیشتیمانەن. پێویستە نائارامی و ناسەقامگیریی سەر ئێزدییەکان ڕیشەکێش بکرێت و زەمینەسازی بکرێت کە بەبێ هیچ پەراوێزخستن، هەڵاواردن، سوکایەتی و پێشێلکارییەک بتوانن بەئازادی بژین و ڕۆڵی خۆیان لە دیموکراتیزەکردنی جڤاکدا بگێڕن.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • Uncategorized
  • Uncategorized
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO