کاردۆ ئەسعەد
هەرێمی کوردستانی عێراق ناوچەیەکی ئاڵۆزە و تێگەشتن لە بارودۆخەکەی تا ڕادەیێک قورسە، دیمەنە سیاسییەکەی بە هەمان شێوە ئاڵۆزە، کە لە ژێر کاریگەریی پەیوەندییە خێڵەکییەکان و خزمایەتی و حیزبی و ناڕەزایەتییە مێژووییەکان پرۆسەی دیموکراسی پەرەسەندوودایە. یەکێک لە پرسە گرینگەکان کە لەم چەند ساڵەی دواییدا هاتۆتە ئاراوە، پشتگوێخستنی ئەکادیمیەکانە لەلایەن لایەنە سیاسییە کوردییەکان و هەڵبژاردنیان بۆ پەرلەمان. ئەم وتارە هۆکارەکانی پشت ئەم پشتگوێخستنە و کاریگەرییەکانی لەسەر حوکمڕانی و گەشەپێدان و ستراتیژییە ئەگەرییەکان بۆ چارەسەرکردنی پرسی سیاسی حکومەتی هەرێمی .کوردستان دەخاتەڕوو
چەند هۆکارێک بەشدارن لە پشتگوێخستنی ئەکادیمییەکان
لە سیاسەتی هەرێمی کوردستاندا
سیاسەتی خێڵەکی و بنەماڵەیی: لەناو کۆمەڵگای کوردیدا
پێکهاتەی خێڵەکی و بنەماڵەیی ڕەگی قووڵی داکوتاوە. زۆرجار دەسەڵاتی سیاسی لەناو چەند بنەماڵەیەک یان خێڵێکی کاریگەردا چڕ دەبێتەوە، ئەمەش وایکردووە کەسانی دەرەکی و لەوانەش ئەکادیمیستەکان زەحمەت بێت پێگەیەک لە سیاسەتدا بەدەستبهێنن، کە هەمیشە کەسانی سەرەوەی دەسەڵات کە بەهۆی پێشینەی کۆمەڵایەتی و بەبێ بوونی شایستەیی گەیشتوون بەدەسەڵات ئەکادیمییەکان بە مەترسی دەزانن لەسەر پێگەکانیان، چونکە زۆربەی جار ئەکادیمیەکان کەسانی سەربەخۆن و بەدەرن لەقازانجی پارتەکان و کەسی و تایبەتی لەکاتی کارکردندا، سەرنجیان لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانە، بەم هۆکارە هەمیشە گرنگی بەکەسانێک دەدەن کە هیچ پلەیێکی ئەکادیمیان نەبێ و تێڕوانین و توانای چارەسەرکردن و شیکردنەوە و شیکاریان نەبێ و ئامانج و پلانیان نەبێ و لەداهاتوو نەڕوانن، تەنیا بەگوێی خۆیان بکەن و لەقسەکانیان دەرنەچن کە هەمیشە ئەم جۆرە کەسانە هەڵدەبژێرن بۆ پەڕلەمان و بەهای پەڕلەمان کەمدەکەنەوە، لایەنە سیاسیەکان سەرنجیان لەسەر ئەو کەسایەتیانەیە کە ناوبانگیان لەناو خەڵکیدا هەیە تەنانەت ئەگەر لەکایەی سیاسیشدا باش نەبن، لەم ساڵانەی دوایدا خۆی بینیەوە لە هەڵبژاردنی کەسانی گۆرانیبێژ و بێژەر و کوڕی سەرۆک خێڵ و کوڕی شەهید و تەنانەت ئافرەتانی مۆدێلیش و کەسانێک کە تۆزێک پێگەیێکی بەناوبانگیان هەبێ، ئەوەش بۆ پێکانی چەند ئامانجێک وەکو: بێ نرخ کردنی پەڕلەمان، بەدەست خستنی دەنگی زۆر بۆ پارتەکانیان لەڕێگای پێگەی کۆمەڵایەتی کاندیدەکانیان و ڕاکێشانی هەست و سۆزی هەوادارانیان، وونکردنی کەسانی ئەکادیمی و بێ بەهاکردنیان تاوەکو نەتوانن .لەبەرژەوەندیەکانیان بدەن
لەپێشوودا پارتەکان وا خۆیان دەردەخست کە کەسانی شارەزا و ئەکادیمی و شایستە دەنێرنە پەڕلەمان و پێگە سیاسیەکان (کە هەرچەندە ئەوەش ئازادی تەواوەتیان پێ نەدەدراو کۆنتڕۆڵ دەکران بەهەر شێوەیێک با) بەڵام لەم چەند ساڵەی داهاتوو بەتەواوی ئەو هەوڵانەشیان .پشتگوێ خستووە
تەرکیز لەسەر سەرکردایەتی سەربازی: خەباتی مێژوویی
بۆ ئۆتۆنۆمی کورد، سەرکردە سەربازییەکانی بەرزکردۆتەوە بۆ پۆستە سیاسییە دیارەکان. ئەم سەرکردانە زۆرجار وەک قارەمان و پارێزەری ناسنامەی کورد سەیر دەکرێن و سێبەریان لەسەر بەشداریی ئەکادیمی و ڕۆشنبیران دادەنرێت و چەندین پێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیان لەپشتە بۆ ئاڕاستکردنی هاوڵاتیان،هەمیشە بە کەسانی ئەکادیمیش دەگوترێ: تۆ چیت کردووە؟ نە پێشمەرگە بوویت، نە لە شاخ بوویت…، بەڵام بێ ئاگان لەوەی کەسانی ئەکادیمی لەجیهاندا .پلەو پێگەی تایبەتیان هەیەو هەر ئەوانیش بەڕێوەبەری دەوڵەتەکانن
ئەم تێڕوانینە و بەرز بینینەی کەسانی پلەداری سەربازی ڕەنگیداوەتەوە بۆ پەیاکردنی هاندەر و پێگەی بەهێز لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا، کە لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی 2024ی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین کەسی سەربازی و پلەدار هەڵبژێردراون بۆ .کۆکردنەوەی دەنگ
کۆنتڕۆڵی سیاسی: پارتە سیاسییە کوردییەکان نایانهەوێ کەسانێک کاندید بکەن و هەڵیانبژێرن کە بەپێی بەرژەوەندی حیزبی کار نەکا، تەنانەت ئەگەر پڕۆژەکان و هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کوردستانیش بێ گرنگی پێ نادرێ و پشتگوێ دەخرێ، ئەوەش ئەو واتایە دەگەیەنێ کە پارتە سیاسیەکان ئەو کاندیدانە هەڵدەبژێرن لەسەر ئەساسی دڵسۆزی بۆ حیزب و هەندێک جار بنەماڵەش، نەوەک ئەکادیمییستە سەربەخۆکان کە ڕەنگە چارسەری .دۆخی ئێستا بکەن ئەو کاتەی دەگەن بە پەڕلەمان گوێ بە بەرژەوەندی حیزبی نەدەن.
نەبوونی ئیرادەی سیاسی: لەهەرێمی کوردستان ئەکادیمیەکان ئیرادەی سیاسی و مەیدانیان بۆ تێکەڵ نەکراوە لەگەڵ پڕۆسەی سیاسی ئەوەش وایکردووە زۆربەی زۆری ئەکادیمیەکان ترسێکیان هەبێ بەرامبەر بە تێکەڵبوونی پڕۆسەی سیاسی، کە زۆرجاریش لایەنەکان بە هەڕەشەو ترس و تۆقاندن ئەکادیمیەکانیان بە ڕاستەوخۆیی ترساندووە و هەوڵی کپ کردن و دوورخستنەوەیان داون، ئەم کارانەش ئەوە دەردەخا کە لایەنەکان سوودی دەستبەجێی لە پشتگیریکردنی ئەکادییمیەکان نابینن چونکە ئامانجی سەرەکییان پاراستنی دەسەڵات و .کاریگەری خۆیانە
پشتگوێخستنی ئەکادیمییەکان لە سیاسەتی کوردیدا چەندین کاریگەری نەرێنی هەیە بۆ حوکمڕانی و گەشەسەندن
کوالێتی داڕشتنی سیاسەت: ئەکادیمییەکان دەوڵەمەندیی و شارەزایێکی زۆریان هەیە لە شیکاری و پڕۆژە و پلان بۆ داڕشتنی سیاسەت لەسەر بنەمای بەڵگە. وەدەرنانی ئەوان بەو مانایەیە کە سیاسەتەکان تێڕوانینی قووڵییان نیە و بەخێرای شکست دەهێنن و سەرکەوتوو نابن لەپرسە ئاڵۆزەکان، نموونەیێکی زۆریش هەیە لە پەڕلەمان و حکومەتی هەرێمدا کە شکستیان .هێناوە لەبەر نەبوونی پلان و شیکاری ئەکادیمیانە
داهێنان و پێشکەوتن: زۆرجار کەسانی ئەکادیمی لە پیشەنگی بیرۆکە و توێژینەوەی نوێن. بەشداریکردنیان لە سیاسەتدا دەتوانێت ببێتە هۆی داهێنان و مۆدێرنیزاسیۆن لە کەرتە جیاوازەکاندا، لە پەروەردەوە تا تەکنەلۆژیا. پشتگوێخستنیان ئەم پۆتانسێلە بۆ پێشکەوتن دەخنکێنێت و کاتێکی زۆری دەوێ تاوەکو کەسێک لەسەر ئەساسی دڵسۆزی هەڵبژێردرێ پڕۆژەیێک ئامادە بکا بۆ پێشکەوتن یان داهێنان، کە .تاوەکو ئێستا نەداهێنان هەبووە نە پێشکەوتنی بەرچاو و ماوە درێژیش
نوێنەرایەتی و فرەچەشنی: سیستەمێکی سیاسی کە چەند پارتێکی سیاسی و بنەماڵە و خێڵێکی کاریگەر زاڵ بێت، هەمەچەشنی و نوێنەرایەتی تێدا نییە. ئەکادیمییەکان دەتوانن دیدگای نوێ پێشکەش بکەن و نوێنەرایەتی بەرژەوەندییەکانی توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگا بکەن، لەوانەش .خوێندکاران، .توێژەران و ڕۆشنبیران… بەپێی پسپۆڕی کەسانی ئەکادیمی
متمانە و بەشداریکردنی گشتی: دوورخستنەوەی ئەکادیمیەکان دەبێتە هۆی بێهیوایی گشتی لە پرۆسەی سیاسی. کاتێک خەڵک دەبینن کە تاکی شایستە و بەتوانا دەرفەتی بەشداریکردنیان پێنادرێت، لەوانەیە باوەڕیان بە سیستەمەکە نەمێنێت و لە بەشداری سیاسی جیاببنەوە، کە ئێستا لەهەرێمی کوردستان بەهەمان قۆناغدا دەڕۆین تەنانەت لە سەدا 50ی خەڵکیش ناچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان هەمیشەش گلەیی هەیە کە کەسی شایستە لەشوێنی شایستە نیە بەم شێوەیەش خەڵک بەگشتی متمانەی بە .هەڵبژاردنەکان و کابینەی حکومەت و خولی پەڕلەمان نەماوە
ستراتیژییەکان بۆ چارەسەرکردنی پشتگوێخستنەکان
بۆ چارەسەرکردنی پشتگوێخستنی ئەکادیمیەکان لە سیاسەتی کوردیدا، دەکرێ چەند ستراتیژێک لەبەرچاو بگیرێن
بەرەوپێشبردنی هەڵبژاردن لەسەر بنەمای شایستەیی: پێویستە لایەنە سیاسییەکان پرۆسەی هەڵبژاردنی شەفاف و لەسەر بنەمای شایستەیی بۆ کاندیدەکان بگرنەبەر. ئەمەش دڵنیای دەدات لەوەی کە تاکەکان بە پشتبەستن بە بڕوانامە و شارەزایی و توانای بەشداریکردنیان لە حوکمڕانیدا هەڵدەبژێردرێن
:دروستکردنی پرد لە نێوان ئەکادیمی و سیاسەت
دامەزراندنی کەناڵی فەرمی بۆ ئەکادیمیەکان بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ داڕێژەرانی سیاسەت دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە پڕکردنەوەی بۆشایی نێوان توێژینەوە و سیاسەت. ئەمەش دەتوانێت ئەنجومەنی ڕاوێژکاری، دامەزراوەی بیرکردنەوە و پڕۆژەی توێژینەوەی هاوبەش .لەخۆبگرێت
هاندانی بەشداری ئەکادیمی: پێویستە لایەنە سیاسییەکان چالاکانە هانی ئەکادیمیستەکان بدەن .بۆ خۆکاندیدکردن و پاڵپشتی پێویستیان بۆ دابین بکەن لەڕووی میدیایی و مادی ومەیدانیەوە
هەڵمەتەکانی هۆشیاری گشتی: بەرزکردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بە گرنگی بەشداریکردنی ئەکادیمی لە سیاسەتدا دەتوانێت تێڕوانینەکانی گشتی بگۆڕێت. تیشک خستنەسەر چیرۆکی سەرکەوتن و سوودەکانی داڕشتنی سیاسەت لەسەر .بنەمای بەڵگە دەتوانێت پشتگیری گشتی بۆ کاندیدە ئەکادیمییەکان کۆبکاتەوە
چاکسازی دامەزراوەیی: جێبەجێکردنی چاکسازی دامەزراوەیی بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی سیاسەتی خێڵەکی و بنەماڵەیی دەتوانێت ژینگەیەکی سیاسی گشتگیرتر و شایستەییتر دروست بکات. ئەمەش پێویستی بە گۆڕانکاریە .لە یاساکانی هەڵبژاردن و پێکهاتەی حزب و چوارچێوەی حوکمڕانی
ئەنجام پشتگوێخستنی ئەکادیمیەکان لەلایەن لایەنە سیاسییە کوردیەکان و پەرلەمانەوە لە هەرێمی کوردستان پرسێکی بەرچاوە کە ڕێگری لە حوکمڕانی و گەشەپێدانی کاریگەر کردووە. گرنگی نەدان بە هەڵبژاردن لەسەر بنەمای شایستەیی، دروست نەکردنی پەیوەندی لە نێوان ئەکادیمیەکان و سیاسەت و هان نەدانی بەشداریکردنی ئەکادیمی وایکردووە بێ متمانەیی و پاشکشەو فەوزایێکی زۆر درووست بێ لەناو دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان. هەرێم دەتوانێت سوود لەو شارەزایی و بیرۆکە داهێنەرانە وەربگرێت کە ئەکادیمییەکان دەیهێنن. چارەسەرکردنی ئەم پشتگوێخستنە زۆر گرنگە بۆ پەروەردەکردنی سیستەمێکی سیاسی گشتگیرتر و نوێنەرایەتیتر و کاریگەرتر کە بتوانێت پێشکەوتن بباتە پێشەوە و بەرەوڕووی ئاستەنگە .ئاڵۆزەکانی داهاتوو ببێتەوە



