سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

ژن دەسپێکی ژیانە، نابێ بكرێتە قوربانیی توندوتیژی


ئەگەرچی هەندێک یاسای باش دەرچوون و هەندێک ڕێوشوێنی باشیش گیراونەتە بەر و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕژدە لەسەر نەهێشتنی توندوتیژی دژ بە ژنان، تا ئاستێکی باشیش لە هۆشیاری پەیوەند بە مافی ئافرەت و منداڵ بەدی دەکرێت، بەڵام هەندێک ئاماری تاوانەکانی توندوتیژی پێمان دەڵێن کە تا ئێستاش لە کۆمەڵگەی کوردستان دا، بەشێک لە ئافرەتان کۆت و بەند کراون و لەژێر ناوی پاراستنی شەرەف دەکوژرێن یان خۆیان دەکوژن لەژێر فشاری دەروونی و کۆمەڵایەتییدا. ئەوە جیا لەوەی توندوتیژیش دژ بە ژنان لە سۆشیاڵمیدیاکانەوە بەردەوامە.
هۆکارەکانی پشت مانەوە یان بەردەوامیی لە توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە کۆمەڵگەکانی هاوشێوەی کۆمەڵگەی ئێمە، هەندێکی پەیوەستن بە دابونەریت و هەندێکیشیان پەیوەستن بە ئاستی هۆشیاری و بیرکردنەوەی پیاوان و ژنان، هەندێکی تریشیان پەیوەستن بە یاسا و شەرع و زۆر هۆکاری دیکە. بەگشتی دیدی کۆمەڵگەی کوردی بۆ ژن و پیاو یەکسان و هاوتا نییە، بەڵکوو هەمیشە پیاو پلە یەکە و ژنیش بە پلەی دوو، واتا کەمن ئەو تاکانەی ناو کۆمەڵگەی کوردستانی کە ژن و پیاو وەکیەک دەبینن و وەکیەک لە ئەرک و مافەکانی هەر یەکێکیان دەڕوانن، ئەمەش سەرچاوە و کڕۆکی کێشەکەیە.
تۆ هەر کە بە چاوێکی کەمتر لە پیاو یان بە مرۆڤێکی پلە دوو سەیری ئافرەتت کرد، ئیتر بتەوێت یان نا، تۆ سووک سەرنجی ژن دەدەیت، بخوازیت یان نا. بەشێک لە مافەکانی پێشێل دەکەیت و لە پێگەی ئافرەت کەم دەکەیتەوە. لە ڕوانگەی کۆمەڵناسییەوە ئەرکەکە زۆر لەوە قورسترە کە پێشبینی دەکەین، چونکە هێشتا لە زۆر کایەدا پیاو لەجیاتی ژن بڕیار دەدات. تا ئێستا لە هەندێک ناوچەی کوردستان ژن بە ژن و گەورە بە بچووک و ژن کردنە قوربانیی خوێن برەوی هەیە، بۆیە ئێمە پێویستمان بەوەیە کە هەموومان بەتایبەتی پیاوان، سەرەتا وەک مرۆڤ بایەخ بە مرۆڤبوونی ئافرەت بدەین.
بۆ کاڵبوونەوەی ئەم دید و ڕوانینە خراپە بەرامبەر بە ئافرەت، دەبێت قۆناغی هۆشیارکردنەوە و پرۆسەکەی لەنێو پیاوان و ژنان ئەرکی سەرەکی بێت. بەداخەوە دەڵێم، لە هەندێک شوێن و لەنێو هەندێک خێزاندا خودی ژنان خۆشیان هۆکارێکن بۆ درێژەدان و مانەوەی توندوتیژی دژی ژنان لەنێو کۆمەڵگادا. چونکە ئاستی ڕۆشنبیریی بەشێک لە ئافرەتان نەگەیشتووەتە ئەو ڕادەیەی بتوانن مافەکانیان پیادە بکەن و پیاوان بگەیەننە ئەو باوەڕەی کە گۆڕانکارییەک لە بیرکردنەوە و هەڵسوکەوتیان ئەنجام بدەن. دەبێت ژنانی کوردستان لە خەباتی نەپساوە بەردەوام و پێداگر بن و خۆیان لە مەیدانی ڕۆشنبیری و وریابوونەوە ببیننەوە. لەو ڕێگەیەشەوە بۆ کۆمەڵگەی بسەلمێنن کە ئەوانیش وەک پیاوان مرۆڤن و هیچ جیاوازییەکیان لە مرۆڤبووندا نییە، جگە لە هەندێک جیاوازیی جەستەیی نەبێت. دەبێت ئیدی ژنان بەدەنگی بەرز بڵێن: ئیدی سەیری جەستەمان مەکەن، سەرنج لە تواناکانمان بدەن، لە ئاستی بیرکردنەوە و ڕۆشنبیریمان بڕوانن، سەیری ڕۆڵمان بکەن لە پێشکەوتنی کۆمەڵگادا، بیر بکەنەوە بزانن چیمان پێ دەکرێت بۆ کۆمەڵگا و بۆ مرۆڤایەتی.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • Uncategorized
  • Uncategorized
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO