سه‌رژمێری له شێوه ساكار و سه‌ره‌تاییه‌كه‌یدا، ڕابردوویه‌كی كۆن و دوورودرێژی له مێژووی مرۆڤایه‌تییدا هه‌یه. له‌سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تانی كۆیله‌داریی بابلی و میسری و گریك و ڕۆم دا، زۆرجار هه‌وڵیانداوه هێز و توانا مرۆیی و ئابوورییه‌كانی خۆیان بزانن‌و له ڕێگه‌ی سه‌رژمێرییه‌وه بڕی باج و سه‌رانه و نێرینه‌ی ته‌مه‌ن سه‌رووی هه‌ژده ساڵ هه‌ژمار بكه‌ن بۆ كاروباری سه‌ربازی و پێویستییەکانی ده‌وڵه‌ت. به‌ڵام هه‌موو ئه‌و زانیارییانه‌ی كۆده‌كرانه‌وه به نهێنی و له تۆمارگه‌ی كاربه‌ده‌سته باڵاكاندا ده‌مانه‌وه، چونكه هیچ ئامانجێك له‌پشت ئه‌و سه‌رژمێریانه‌وه نه‌بوو جگه له سه‌رانه و سه‌ربازی. له كۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌وه، له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی، و په‌ره‌سه‌ندنی ئامێر و كه‌ره‌سته‌كانی به‌رهه‌مهێنان و داهێنانی ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه‌ی خێرا و تێكه‌ڵاوبوونی كلتووره‌كان و سه‌رهه‌ڵدانی بیرۆكه‌ی داگیركاریی و ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ناوچه دووره‌كان له ئه‌فریقیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و هیند و شوێنه‌كانی تر، ئیدی شێوازێكی نوێی سه‌رژمێریی له وڵاتانی ئه‌وروپا دا سه‌ری هه‌ڵدا. لەوێوە چەمکی “ئاماری دانیشتوان” شوێنی سەرژمێری گرتەوە، كه تیایدا تەواوی زانیارییە دێموگرافی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان کۆدەکرانەوە. گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئاماری دانیشتوان بریتی بوون له خۆئاماده‌كردنێكی باشی پێشوه‌خته، له ڕێگه‌ی پرۆڤه و ڕاهێنان به كه‌سانی گونجاو بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه، و ئاماده كردنی فۆرمی خێزانیی تایبه‌ت و ڕاپەراندنی لە یەک کاتدا. دواتر جیاكردنه‌وه‌یه‌كی وردی زانیارییه‌كان و تاوتوێ كردنی ئه‌و زانیارییانه‌ی پێویستن له‌م ئامارە‌دا كۆ بكرێنه‌وه، و هۆشیاركردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر له گرنگی و بایه‌خی پرۆسه‌كه و دابینكردنی بوودجه‌یه‌كی باش بۆ ئه‌م كاره و چه‌ندین ورده‌كاری تر .
له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بە دیاریکراوی لە ساڵی ١٩٦٩ەوە لە ڕێگای سەندوقی دانیشتوانەوە، ڕێكخراوی تایبه‌ت وبه‌رنامه‌ی تایبه‌ت بۆ ئاماری دانیشتوان دانرا، چ بۆ هاوكاری كردنی وڵاتانی تازه پێگه‌یشتوو، یان توێژینه‌وه له دیارده دانیشتوانیه‌كان به گشتی،دوواتر ڕێنمایی كردنی وڵاتان و ئاگادار كردنه‌وه‌یان له مه‌ترسیه‌كانی نه‌بوونی داتای پێویست له‌سه‌ر چه‌ندایه‌تی وچۆنایه‌تی دانیشتوان .
له عێراق دا، هەر لە سه‌ره‌تای پێكهێنان و لکاندنی باشوری کوردستان بە عێراقەوە، چه‌ند هه‌وڵێك دران بۆ سه‌رژمێری كردنی دانیشتوان، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵانه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و به خه‌مڵاندن و مه‌زه‌نده‌كاری ژماره‌كه‌یان دیاری كرد، وەکوو ئەوەی لە ساڵانی ١٩٢٧ و 1935دا كرا .
یه‌كه‌م سه‌رژمێریى فه‌رمی و له ڕێگه‌ی فۆرمی تایبه‌ت و به‌شداری لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی و له لایه‌ن خه‌ڵكی شاره‌زا و تا ڕاده‌یه‌ك پسپۆڕه‌وه ئه‌نجام درابێت، ئه‌و سه‌رژمێرییه پڕ كه‌موكورتی و ناته‌واوه‌یه بوو كه له 1947 ئه‌نجام دراوه. لەم سەرژمێرییەدا بە هۆی سەختی ناوچە کوردستانییەکانەوە و نەبوونی ئامرازی گواستنەوە و خراپی ڕێگاوبان و کەمی ژمارەی خوێندەوار و بەشدارانی تۆمارکردنەکە، بە تایبەتی کەمی ڕێژەی خوێندەوارانی کورد، به هه‌زاران گوندی كوردستان تۆمار نه‌كران و به‌رپرسان و فه‌رمانبه‌رانی سه‌رژمێرییه‌كه سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه‌یان نه‌كرد.
لە عێراق دا بڕیار بوو ئیتر هه‌ر 10 ساڵ جارێك سه‌رژمێری بكرێته‌وه، بۆیه دواتر له ساڵه‌كانى 1957، 1965، 1977 و 1987 سه‌رژمێرى ئه‌نجام دراوه. له مانه‌شدا جگه له‌وەی 1957 ئیتر له هه‌موو سه‌رژمێرییه‌كانی تردا ڕه‌وشی سیاسی و كارگێڕیی له عێراق دا له‌وپه‌ڕی نائارامی و نا له‌باریدا بووه بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێریی. یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی سه‌رژمێریی سه‌ركه‌وتوو ئارامی و له‌باریی ڕه‌وشی سیاسی و كارگێڕییه. ئه‌نجامدانی سه‌رژمێریی له 1965 دا خۆی نائاسایی بوو، عێراق به یه‌ك زنجیره كوده‌تا و شه‌ڕ و ناكۆكیدا تێده‌په‌ڕی. جگه له‌وه، له كوردستان دا شۆڕشی ئه‌یلول چوارساڵ زیاتر بوو درێژه‌ی هه‌بوو. له 1977 دا سه‌دان هه‌زار كورد ئاواره‌ی ئێران و وڵاتانی جیهان بوون، بۆیە له‌و سه‌رژمێرییه‌دا ناونووس نه‌كران. له 1987 یشدا كه دوا سه‌رژمێرییه له سێ پارێزگاکه‌ی هەرێمی كوردستان دا كرابێت، ئەوە وڵات لە گەرمەی جەنگی عێراق–ئیران دابوو و گونده‌كانی كوردستان هه‌موو وێران كرابوون. جگه له ناوه‌ندی پارێزگاكان و شارۆچكه‌كان و ئه‌وانه‌ی لە لایەن دەسەڵاتی ناوەندەوە تەواو کۆنترۆڵ کرابوون، ئیتر ته‌واوی ناوچه‌كه به‌گشتی كرابووه ناوچه‌ی سه‌ربازیی و قه‌ده‌غه‌كراو. نه‌ك هه‌ر ناونووس نه‌كران به‌ڵكو دواتر به‌ر شاڵاوه‌كانی “ئه‌نفال” كه‌وتن. ئه‌وانه‌ی ڕزگاریشیان بوو،هیچ کەسێک له سه‌رژمێریی ١٩٨٧ دا ناونووس نه‌كراوه. له 1997 دا، به هه‌مان شێوه‌ی سه‌رژمێرییه‌كانی پێشووتر سه‌رژمێریه‌ك له عێراق كرا، به‌ڵام جگه له ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان، سێ پارێزگاكه‌ی هەرێمی كوردستانی نه‌گرته‌وه. لە دوای ٢٠٠٣، بارودۆخێکی لەبار نەهاتە ئاراوە بۆ ئاماری دانیشتوان لە عێراق دا.
کەواتە جگە لە کەموکورتی و ناتەواوی زۆربەی ئەو سەرژمێریی و ئامارانەی لە عێراق دا کراون، لە بیستەکانەوە تا هەشتاکان، نزیکەی چل ساڵە پڕۆسەیەکی دیکەی لەو جۆرە لە کوردستان ئەنجام نەدراوە، ئێستا بڕیارە لە ٢٠ ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ لە عێراق دا ئاماری دانیشتوان بکرێت. بە شێوەیەکی ئەزموونی لە مانگی ئایاری ڕابردوودا چەند نموونەیەک ئەنجامدرا. بەپێی هەواڵەکان ئامادەکاری کراوە لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا پرۆسەکە بە شێوەی کۆتایی ئەنجام بدرێت.
وەکوو دەرئەنجام ئەگەر بە وردی سەیری مێژووی سەرژمێریی و ئامارەکانی دانیشتوان بکەین لە عێراق دا، ئەوە دەبینین بە درێژایی مێژوو غەدر لە کورد کراوە. لەسەرەتادا بە هۆی سەختی ناوچەکە و نەبوونی ڕێگاوبان و بەرزی ڕێژەی نەخوێندەواری و ترسی کورد لە دەسەڵات. دواتریش کوردستان ئارام نەبووە، یان کورد دەسەڵات و ڕۆڵی بەرچاوی لە پڕۆسەکەدا نەبووە، جگە لەوەی نزیکەی چل ساڵە سەرژمیری سەرتاسەری دانیشتوان لە عێراق دا نەکراوە و لەم ماوەیەدا گۆڕانی دێموگرافی گەورە لە کوردستان ڕووی داوە، بە تایبەتی لە ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکاندا.
ئێستا بە سەدان گوندی کورد لە ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکاندا، کە لە ئاماری دانیشتوانی ١٩٥٧ ناویان هەیە و تۆمار کراون و ئەو کاتە بە دەیان خێزانی کوردی لێ نیشتەجێبووە، ئێستا چۆڵن و ئاوەدان نەکراونەتەوە. دانیشتوانەکەی ئاوارەی هەولێر و سلێمانی-ن، یان لە دەرەوەی وڵاتن . جگە لەوەی سەدان گوندی دیکە کە لە ئاماری دانیشتوانی ١٩٥٧ دا چل پەنجا خێزانی کوردی لێ نیشتەجێ بووە کەچی ئێستا سێ یان چوار خێزانی بۆ گەڕاوەتەوە! ئەوانیش هیچ ئومێدێکیان بە ئایندەی ناوچەکە نییە و ناتوانن هیچ سەرمایەگوزارییەک بکەن و دڵنیا بن کە جارێکی دیکە ئاوارە نابنەوە. بۆیە مسۆگەر نییە ئەو چەند خێزانەش لە کاتی سەرژمێری و ئەنجامدانی ئامارەکە لە گوندەکانیان ئامادە بن و تۆمار بکرێن .
لە بەرامبەر ئەمەدا، بەهەزاران خێزانی عەرەب لە ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان، بە تایبەت لە مەرکەز و ناو شاری کەرکووک دا نیشتەجێ کراون. ئاسانکاری بونیاتنانی خانووبەرە و خزمەتگوزاری و گواستنەوەی فۆرم و پشتگیری نیشتەجێبوونیان بۆ کراوە و وەکوو دانیشتوانی ڕەسەنی ناوچەکە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت، گوایە بە بنەما لەسەر “مافی هاووڵاتییبوون”، هەر عێراقییەک ئازادە لە کوێ دادەنیشێت و مافی نیشتەجێبوون و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری هەیە. ئەوە پشتگوێ خراوە کە دەستووری نوێی عێراق ڕێگا بەو جۆرەی نیشتەجێبوونە نادات کە بە مەستی گۆڕینی دێموگرافی ئەنجام دەدرێت.
بۆیە، پێویستە سەرکردایەتی سیاسی کورد زامنی ئەوە بکات کە ئەنجامەکانی ئەم ئامارە بە هیچ شێوەیەک بۆ یەکلایی کردنەوەی کێشەکان مامەڵەی پێوە ناکرێت و بەکار نایەت، لەگەڵ ئەوەی ئاماژە بە بە باری نەتەوەیی و مەزهەبی تێدا ناکرێت .
هەروەها پێویستە لە دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ، یان دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لیژنەیەک پێکبهێنرێت لە پسپۆڕانی دێموگرافیا و ئامار و کۆمەڵناسی و جوگرافیا و دەرونزانی بۆ پێداچوونەوەیەکی وردی ئەو فۆرمەی لە پرۆسەکەدا بەکار دێت، بۆ دڵنیابوون لەو زانیاریانەی مەبەستە کۆ بکرێنەوە، ئایا سوود و بایەخیان چییە؟ دواتریش چۆن دەتوانین لە توێژینەوەی زانستی و بەراوردکاریدا بەکاریان بێنین، نەک بە پێچەوانەوە لە جیاتی زانینی قەبارەی ستەمەکانی سەر گەلەکەمان،داوای جۆرە زانیاریەکی تێدا بێت ڕاستییەکان چەواشە بکات.