سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

کۆتاییهێنان بە ئەرکی یۆنامی کودەتایە بەسەر گەلی کوردستان

گەرمیان سەلاحەدین

حکومەتی عێراقی بە تێپەربوونی کات هەنگاو بە هەنگاو لە شەڕە جیاوازەکانیدا دژ بە کۆسیستەمی فیدرالی لە عێراق و ئەو بازنە نێودەوڵەتییەی، کە هاوسەنگیی ئابووری و سەربازیی عێراقی ڕاگرتووە، پلانی لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەمئاهەنگی (ئیتاری تەنسیقی) بۆ هەژموونی تەواو بەسەر عێراق دا جێبەجێ بکات. پلانەکەی حکومەت یەک لایەنەیە و لە هزر و عەقڵیەتی مەزهەبگەرایی سیاسیەوە سەرچاوەی گرتووە. حکومەتەکەی چوارچێوەی هەمئاهەنگی دەیەوێت لەڕێگەی هەڕەشە و هێرشە بێفڕۆکەوان و مووشەکەکانیان، هەروەها، شەڕی یاسایی و دادگای فیدرال و فشاری ئابووری و بودجە و مووچە، هێندەی دیکە پێگەی حکومەتی هەرێم و تواناکانی گەلی کوردستان سنووردار بکەن و چۆکی پێ دابدەن.

دەوڵەتی عێراقی لە مەودای قووڵترەوە ڕەهەندی بەکار هێنانی سیاسەتی نێودەوڵەتی وەگەرخستووە، بەمەش بەفەرمی نوێنەرایەتی عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان داواکارییەکی سەرۆک وەزیران، محەمەد شیاع سودانی، گەیاندۆتە سەرۆکی کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتوکان بۆ بە کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی یۆنامی لە عێراق دا. ئەمەش تەکتیکێکی نوێیە و جیایە لە فشار و فاکتەرە ناوخۆییەکان کە تا ئێستا لە دژی هەرێم و گەلی کوردستان بەکارهاتوون.

وەکو لەم ڕۆژانەدا دیتمان، ئێران بە ناڕاستەوخۆ هەوڵی کودەتایەکی دا لەناو پەرلەمانی کوێتی کە لەلایەن شازادەی کوێتەوە پوچەڵ کرایەوە و وڵاتەکەی پاراست لە خزیینە ناو بازنەی ئاژاوەو و گێرەشێونی. ئێران دەیەویست کوێت بکات بە پێنجەم پایتەختی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست کە کەم تا زۆر بەدەست میلیشیا مەزهەبگەرا شیعییەکانی نزیک لە ئێرانەوەیە. ئەوە چوارەمین جارە کە ئێران هەوڵی لەو شێوەیە دەدات لە کوێت، هەوڵەکانی پێشووتری لە ساڵانی ١٩٧٦ و ١٩٨١ و ١٩٨٦ دا بوون.

ماوەیەک پێش ئێستا ئێران هەوڵێکی هاوشێوەی لە ئوردن دا، هەر بۆیە شای ئوردن هەمان هەنگاوی کوێتی هەڵگرێت بۆ سڕکردنی پەرلەمانی وڵاتەکەی. ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە هەوڵەکە ١٢ هەزار ئەندامانی ڕەوتی ئیخوانی ئوردنی لە پشت بووە.

لەبەر ئەوەی دەستووری ٢٠٠٥ ی عێراق بە فەرمی دانی بە هەرێمی کوردستان ناوە بۆیە تاڕادەیەک بۆ عێراقییەکان سەختە یەکسەر هەوڵی هەڵوەشانەوەی هەرێم بدەن بۆیە ماویەکە شەڕ نەرم و ڕەقی پێ دەفرۆشن. دەرپەڕاندنی یۆنامی لە عێراق بەشێکە لەو هەوڵانەی کە لە دژی هەرێم و گەلی کوردستان دەدرێن و تەکتیکێکی سیاسیانەیە و دەکرێت وەک شەڕی سپی ناوببرێت کە مەبەست لێی بەکارنەهێنانی هێز و چەکە و پەنا بردنە بۆ شەڕی یاسا و یاریکردن بە بەندە دەستوریەکان و هەوڵدان بە تێکدانی بنەما و ژێرخانە ئابووریەکانی هەرێم و نانەوەی کێشەی ئاگر و ژینگە پیسکردن. هاندانی عەرەبی هاوردەی داگیرکەر لە پەڵکانە و گوندەکانی دەوروبەری و ناوچە دابڕاوەکان بەگشتی بەشێکن لەو شەڕە نەرم و ڕەقە. ئەگەری سووتانی دەغڵودانی جوتیارانی کورد لێرەو لەوێش هەیە. کوشتنی نەورەسەکانی دوورگەکەی ناو دەریاچەی دوکان جێی گومانە و ئەگەری زۆرە کە دارودەستەکانی دەوڵەتی عێراقی دەستیان لەو کردارەش دا بێت بۆ ئاژاوەگێڕیی.

ڕاستە ئەمانە گچکەکردارن و پلانە مەترسیدارەکە بە گۆڕانی شێوازی جەنگەکە دژ بە سیستەمی فیدرالی و دەستوری لەو داواکاریەدا دەبینێتەوە کە پێشکەش نەتەوە یەکگرتووەکان کراوە بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرەکەکانی یونامی. ئەم هەوڵە سەربگرێت دەوڵەتی عێراقی هەوڵی دیکە لە پەرلەمان دەدات بۆ هێندەی دیکە لاوازکردنی هەرێمی کوردستان ملکەچپێکردنی گەلی کوردستان. هەندێک لەو مەترسیانە ئەمانەن:

یەکەم، سڕکردن یان گۆڕینی دەستور یان تەواو ڕەتکردنەوەی دەستور بۆ کارئاسانیش لەم ڕووەوە درێژ کردنەوە و ئاستەنگ دروستکردن بۆ دانانی سەرۆکی پەرلەمان لەلایەن سوننەکانەوە. لە ئێستادا جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان سەر بە ئیتاریەکانە بەردەوام لە هەوڵی تێپەڕاندنی یاساکانە بەزۆرینە، لەوانە سەپاندنی ڕۆژی غەدیر وەک جەژنێکی نیشتیمانیی کە لە بنەڕەتدا یادێکی مەزهەبییە.

دووەم، پشت بەستن بە لۆجیکی ئاژاوە و فشار بەهەمان شێوە لە ڕێی پەرلەمانەوە بۆ نایاساییکردنی هەرێمی کوردستان، ئەمەش مەترسییە هەرە گەورەکەیە بۆ سەر بوونی کورد و هەرێمی کوردستان لە عێراق.

سێیەم، داڵدەدانی سەرانی حەماس و جیهادی ئیسلامی لە بەغدا کە پێدەچێت ئێران ڕێ و ڕێسای بۆ دانابن.

هەموو ئەو هەوڵ و پیلانانەی دەوڵەتی عێراق ناساقامگیریی لێدەکەوێتەوە و گەشەی کۆمەڵایەتیی و ئابووریی دوا دەخات. دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان لەوانە نەتەوە یەکگرتووەکان و یونامی لەوانەیە لە ئێستادا تاکە زمانی هێشتنەوەی سیستەمی فیدرالی بن لە عێراق، بە ڕۆیشتنی یۆنامی هەموو ئەگەرەکان واریدن بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەرێم و لاوازکردنی پێگەی کورد. مانەوەی سیستەمی فیدرالی لە عێراق وەک خۆی لە بەرژەوەندی کوردستانە بە کات کوشتنیش بێت تاکو دوو ساڵی داهاتوو گەیشتن بە گۆڕانکاری دیکەی بنەڕەتی لە جیهاندا.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • Uncategorized
  • Uncategorized
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO