سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

مانۆری سەربازی “شێری ئامادە” گۆڕانکاریەکانی داهاتووی رۆژهەڵاتی ناوەراست

گەرمیان سەلاحەدین

ئوردن میوانداری هێزەکانی ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمان دەکات بۆ یەکەم  مانۆری  سەربازی”شێری ئامادە” (Exercise Eager Lion). لە ١٢ ی ئایاری ٢٠٢٤ بە فەرمی ڕاهێنانی شێری ئامادە دەستیپێکرد بە مەراسیمی کردنەوەی، کە لە سەنتەری ڕاهێنانی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی شا عەبدوڵڵای دووەم لە عەمان، ئوردن، بەڕێوەچوو.

ئەمە یازدەهەمین دووبارەکردنەوەی مانۆڕەکەیە کە ساڵانە جارێک لە ئوردن بەڕێوەدەچێت و بەڵگەیە لەسەر ٧٥ ساڵەی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ئوردن کە ئەمساڵ یادی دەکەینەوە.  جگە لە ئوردن و ئەمریکا، ٣٢ وڵاتی هاوپەیمانی دیکە بەشداری لە مانۆڕەکەدا دەکەن یان چاودێری دەکەن، کە لە ٢٣ ی ئایاری ٢٠٢٤ کۆتایی دێت.

شێری ئاماده  یەکێکە لە گەورەترین مانۆرە سەربازییەکان لە ناوچەی بەرپرسیارێتی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، سێنتکۆم  (CENTCOM)، کە لەلایەن یەکێک لە بەهێزترین و متمانەپێکراوترین هاوبەشەکانی فەرماندەییەکەوە کە ئوردنە میوانداری دەکرێت. مانۆڕەکە بۆ ئاڵوگۆڕی شارەزایی سەربازی و باشترکردنی کارکردنی هاوبەش لە نێوان وڵاتانی هاوبەشدا داڕێژراوە.

ئەفسەرێکی باڵای  سوپای ئەمریکا گوتی: “شێری ئامادە بەهای کارکردنی پێکەوەیی نیشان دەدات بۆ پاراستنی هێزێکی ئامادە و وەڵامدەرەوە کە بەڕاستی نیشان دەدات  ئامادەین پێکەوە وەڵام بدەینەوە لە کاتی قەیرانەکاندا.”  جەنەڕاڵ جەیسن بێنسن، بەڕێوەبەری سێنتکۆم بۆ شێری ئامادە دەڵێت: بەشداریکردن لە شێری ئامادە تامەزرۆیی پابەندبوونی هاوپەیمانەکانمان نیشان دەدات بۆ باشترکردنی کارکردن لەگەڵ هاوبەشەکانمان. هەروەها ئەوە نیشان دەدات کە هێزی هاوپەیمانییەکەمان دەتوانێت ئامادەیییەکی تەواو و بەردەوام لە ناوچەکەدا بپارێزێت.  پەیامێکی ڕوون دەدات کە پەیوەندییەکان گرنگن.

مانۆر و مەشقاکانی  شێری ئامادە گرنگترین مانۆری  نێوان سوپای ئەمریکا و هێزە چەکدارەکانی ئوردنە.  ئەم مانۆرە جەخت لەسەر پابەندبوونی ئەمریکا دەکاتەوە بە هاوبەشەکانییەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرگری هاوبەشیان  لە بەرامبەر هەڕەشە تێکەڵەکانی فاکتەرە دەوڵەتی و نادەوڵەتییەکان.

مانۆری شێری ئامادە گرنگی بە ڕاهێنانی هاوبەشە بەشداربووەکان دەدات لەسەر هاوکاری و کارکردنی هاوبەش لە نێوان ڕێکخراوە سەربازی و نێوان دەزگاکاندا. سیناریۆی ئەمساڵ باس لە ئاستەنگە ناوچەییەکان دەکات لە سەرانسەری گۆشەکانی ناوچەکە بەگشتی لە ڕوانگەی ئاسمانی، وشکانی، دەریایی و ئەلیکترۆنییەوە. هەروەها پشتگیری لە ئۆپەراسیۆنەکانی وەڵامدانەوەی کارەساتەکانی فرەنەتەوەیی و هاوکاریی مرۆیی دەکات.

بەشداربووان لەگەڵ دەسەڵاتە مەدەنییەکان کاردەکەن کە بەرپرسیارن لە پاراستنی ژێرخانی نیشتیمانی گرنگ، وەک: ڕاهێنان لەسەر بەرگری ئەلیکترۆنی؛ ئاسایشی دەریایی؛ ئۆپەراسیۆن لە ژینگەیەکی پیسبووی کیمیاییدا؛ هەروەها مانۆری لۆجستیکی یەکگرتوو مەشق دەکەن.

لە مەشقەکەدا بەشداربووان ڕادەهێنێت بۆ ئامادەکاری لە دژی هەڕەشە ئەلیکترۆنییەکانی نەیارانی خەیاڵی، پێشخستنی پەرەپێدانی کارامەییەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری هاوبەش، فراوانکردن و هاوکاتکردنی یەکگرتوویی بەرگری ئاسمانی و مووشەکی و تیژکردنەوەی لێهاتووییەکان لە ئاسایشی دەریایی و سنوورەکاندا.

مانۆری شێری ئامادە  لە کۆتایدا بریتییە  لە ئامادەکاری بۆ ئالنگاریەکانی داهاتوو لە ڕووی سەربازی و بەرگرییەوە لە هەمانکاتدا ڕاگەیاندنێکی ناڕاستەوخۆی بەرە یان هاوپەیمانێتییەکی سەربازی و هەوڵگری و زانستیی و لوجیستیە لە ناوچەکەدا بۆ زیاتر کارا بوونی ئەو هێزە ڕەسەنانەی ئاشتیپارێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

گۆڕانکارییکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست حەتمین لە چەند ساڵی داهاتوودا  بەهۆی  گۆڕانکاری لە جیۆئابووری جیهان. پێویستە  لە جیۆئابووری نوێدا جوگرافیایەکی سەربازی و بەرگریکاری بەهێز هەبێت بۆ پاراستنی ڕێڕەوە بازرگانییە نوێیەکان کە تا دوا ئاستیش پێویست بە گۆڕانکاری جیۆسیاسیش دەکات، کە بە دڵنیاییەوە لە داهاتوودا دەیبینین ڕوو دەدات.

گرنگ بۆ کوردستان بە دینامیک کورد و هێزی دیبلۆماتیەت و بەرگریکاری ڕەسەنەوە کە ئەمیان پێشمەرگە خاوەنیەتی ڕۆڵی گرنگی خۆی دەبێت لە داهاتوودا و لە گەشەسەندنی ئابووری و سیاسی و ئارامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشداربووی سەرەکی و ڕۆڵی  پشکداری گرنگی دەبێت. ئەم دوو ساڵەی داهاتوو زۆر چارەنووس سازە  بۆ کورد و کۆی ناوچەکە بەتایبەت داڕشتنەوەی ئەو ڕێکەوتن و دیزاینە پێشینانەی لە کۆنفرانس و کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان ڕێکەوتنی لەسەر کراوە بەپشتگیری تەواوی  بڕیاردەرە نێودەوڵەتییەکانی جیهان و پەرلەمانەکانیان بەتایبەت ئەوروپا و ئەمریکا.

ئەو کۆڕبەندانەش کوردستان لەسەر ئاستی  دەسەڵاتی سیاسی و حکومی و کەسانی  سیاسەتمەدار و دەوڵەتمەدار بەشدار بوون و ڕوانگەی کوردستانیان لە کۆڕبەندە ئابووری و ئەمنییەکاندا خستۆتە پێش چاوی جیهان و توانیستی تەواوی  پێشمەرگەش بۆ جیهان ڕوونە کە تا چ ئاستێکی بەرز و خاوەن شکۆی مێژووی بەرگریکاری مرۆڤدۆستانەی  ناوچەکەیە.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO