زمان رەگەزێکی بنچینەیی کلتوری هەر نەتەوەیەکە، زۆر جار لە ناوچوونی زمانێک مانای لە ناوچوونی نەتەوەیەک دەگەیەنێت، بۆیە لە نپرسی نەتەوەسازی و نیشتیمانسازیدا زمان یەکێکە لە کۆڵەگە سەرەکییەکان.
هه‌ریه‌ك له نووسین و ئاخاوتن و ئاماژه به سێ ماكی گرنگ داده‌نرێن بۆ هه‌ناسه‌دان و مانه‌وه‌ی زمان به زیندوویی، كه به هۆكارێكی گرنگی گواستنه‌وه‌ی زمان له نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌كی تر داده‌نرێن، ئه‌م سێ ماكه گرنگه له ناو هه‌موو زمانه‌كانی دنیا بوونیان هه‌یه، به‌ڵام له‌ناو هه‌ر نه‌ته‌وه یاخود ناوچه‌یه‌ك به‌شێوه‌ی جیاواز ده‌رده‌كه‌وێت و به‌كارده‌هێنرێت. به‌ڵام جیاوازییه‌كه ئه‌وه‌یه، كه هه‌رسێكیان له یه‌ك پله‌ی پێشكه‌وتندا نین. به‌كارنه‌هێنانی ئه‌م ماكه گرنگانه به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست ده‌بێته هۆی له‌ناوچوونی كلتور و شارستانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكجار شوینه‌واریشیان نامێنێت. هه‌ر زمانێكیش ئه‌و سێ ماكه گرنگه‌ی تێدابێت و گرنگی ڕه‌های پێ بدرێت به زمانێكی زیندوو و به‌هێز هه‌ژمار ده‌ركرێت. زمانه‌وان و نووسه‌ری گه‌وره‌ی ئینگلیزی ده‌یڤید كریستاڵ له كتێبی “كورته‌یه‌ك له مێژووی زمان”دا ده‌ڵێت: هه‌ریه‌ك له زمانه‌كانی ئینگلیزی و چینی و ئیسپانی زمانی ته‌ندروستن، چونكه هه‌ر سێ نموونه‌كه‌ی نووسین و ئاخاوتن و ئاماژه‌یان تێدایه، كه ملیۆنان كه‌س به‌كاریانده‌هێنن، به‌ڵام شه‌ش هه‌زار زمانه‌كه‌ی تری دنیا هه‌موویان ته‌ندروستیان ناجێگیره و به‌كارهێنه‌ریان كه‌متره.
پرسی مردن و نه‌خۆشكه‌وتنی زمان مێژووێكی دێرینی هه‌یه و به سه‌دان وتار و توێژینه‌وه و به‌ڵگه خراونه‌ته‌ڕوو، زۆرینه‌یان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زمان وه‌كوو هه‌ر زینده‌وه‌رێكی تر له‌دایك ده‌بێت و ده‌مرێت. به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، ئایا زمانه‌كان چ كاتێك ده‌مرن؟ زۆرینه‌ی زمانه‌وانه‌كان ده‌ڵێن زمان كاتێك ده‌مرێت، كه دوا قسه‌پێكه‌ری زمانه‌كه ده‌مرێت. له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی دنیا ئه‌م دیارده‌یه بوونی هه‌بووه و ده‌بینرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و زمانانه‌ی قسه‌پێكه‌ریان كه‌مه و به كه‌مینه هه‌ژمار ده‌كرێن، وه‌كوو زمانی گرووپە ڕەسەنەکانی به‌رازیل و ئه‌ندۆنیسیا، واته ئه‌و زمانانه‌ی ئاخێوه‌ریان كه‌مه یان هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوون و مردنیان له‌سه‌ره.
به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه له سه‌د ساڵی داهاتوو ژماره‌یه‌كی زۆری زمان به‌ره‌وه لێواری مه‌رگ ده‌ڕۆن. كاتێك زمان به‌ره‌و مه‌رگ هه‌نگاوی نا، هیچ هێزێك فریای ناكه‌وێت، بۆ نموونه دوو هه‌زار ساڵه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست مه‌یدانی ڕاسته‌قینه‌ی مه‌رگی ده‌یان زمانه. كوان ئه‌و زمان و نەتەوانەی، كه سیسته‌می نووسینیان دۆزییه‌وه، ئه‌ی ئاشووری و بابلییه‌كان چی‌یان لێهات؟ به هه‌زاران ساڵ ئه‌م زمانانه هاتن و مردن له‌گه‌ڵ خۆشیان به‌شێكی زۆری كلتوریان له‌بن چوو. به‌م جۆره له‌گه‌ڵ مردنی زمانه‌كان ده‌یان نەتەوە مردن و بوونیان نه‌ما. تا ئێستاش هه‌موو قسه‌كان و باسه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و زمانانه‌ن كه تۆماریان هه‌یه، نه‌ك ئه‌و ژماره زۆره‌ی زمان، كه مردوون و تۆماریان نییه، له ئێستاشدا ژماره‌یه‌كی زۆر زمان هه‌یه تۆمار نه‌كراون، ئه‌گه‌ر زمانه‌وانان فریایان نه‌كه‌ون له‌ناو ده‌چن بێ ئه‌وه‌ی هیچ پاشماوه‌یه‌ك به‌جێبهێڵن.
زمانه‌كان به تێپه‌ڕبوونی كات له‌ناو ده‌چن و ده‌مرن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی كۆمه‌ڵێك هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، سیاسی و کلتورییه‌كانه‌وه ڕووده‌دات، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش چه‌ند هۆكارێكی باون بۆ ئه‌وه‌ی زمانه‌كان له‌ناو بچن یاخود به‌ره‌وه له‌ناوچوون بچن:
یەکەم، گۆڕینی زمان: ئەمە کاتێک ڕوودەدات، کە قسەکەرانی زمانێکی کەمینە، زمانه‌كه‌یان له ژیر فشاری ململانێی زمانی زاڵ و سه‌ركه‌وتوو بۆ زمانێكی تر بگۆڕن، ئه‌مه‌ش زۆرجار بەهۆی دەرفەتی ئابووری، جووڵەی کۆمەڵایەتی، یان فشاری سیاسییه‌وه ڕووده‌دات، کاتێک نەوەکانی دواتر قسه به زمانه زاڵه‌كه ده‌كه‌ن، لەوانەیە زمانی کەمینە لەبیر بکرێت یان تەنها لەلایەن ژمارەیه‌كی كه‌می خەڵکی بەتەمەنەوە قسەی پێ بکرێت.
دووەم، جیهانگیری: بڵاوبوونەوەی پەیوەندییە جیهانییەکان و میدیا دەتوانێت ببێتە هۆی زاڵبوونی هەندێک زمان وەک ئینگلیزی، فه‌ڕه‌نسی، ئیسپانی و …هتد، لەسەر حیسابی زمانە بچووکەکان. نەوەیه‌كی گەنج لەوانەیە فێربوونی ئەم زمانە زاڵانە لە سەرووی زمانە ڕەسەنەکانیان بە پلەی یەکەم بزانن.
سێیەم، کلتور: کاتێک کۆمەڵگەکان لەگەڵ گرووپێکی کلتوری یان زمانەوانی گەورەتردا تێکەڵ دەبن، لەوانەیە زمانی ڕەسەنیان لە دەست بچێت و زمانی کلتوری زاڵ هەڵبگرن.
چوارەم، نەبوونی پاڵپشتی دامەزراوەیی: زمانەکان بەبێ دانپێدانانی فەرمی یان پشتیوانی حکومەتەکان لەوانەیە کێشەی مانه‌وه‌یان بۆ دروست ببێت، واته بەبێ بوونی سەرچاوەیه‌ك بۆ پاراستنی زمان، وەک پەروەردە، ئەدەب، میدیا … هتد، ئەم زمانانە لەوانەیە لاوازببن و لە کۆتاییدا لەناو بچن.
پێنجەم، هاوسەرگیری: کاتێک تاکەکان لە باکگراو‌ندێكی زمانەوانی جیاوازەوە هاوسەرگیری دەکەن و منداڵ بەخێو دەکەن، لەوانەیە به‌ناچاری بە یەک زمان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا گفتوگۆی ڕۆژانه‌یان بکەن، کە زۆر جار بریتییه له زمانی زاڵی ناوچەکە. ئەمە لەوانەیە ببێتە هۆی كاڵبوونه‌وه و لاوازبوونی زمانی دایک و باوک لە ناو خێزانەكاندا.
شەشەم، کارەساتە سروشتییەکان یان ئاوارەبوون: ڕووداوەکانی وەک کارەساتی سروشتی یان کۆچکردنی بەزۆر، دەتوانن کۆمەڵگاکان تێکبدەن و ببنە هۆی لەدەستدانی زمان، کاتێک خەڵک بڵاوده‌بنه‌وە و کۆمەڵگاکانیش پارچە پارچە دەبن.
لە کاتێکدا لەناوچوونی زمان بەشێکی سروشتی پەرەسەندنی زمانەوانییە، بەڵام دەتوانرێت هەوڵ بدرێت بۆ دۆکیومێنتکردن و پاراستنی ئەو زمانانەی مەترسیان لەسەرە لە ڕێگەی توێژینەوەی زمانەوانی و دەستپێشخەرییەکانی کۆمەڵگا و بەرنامەکانی زیندووکردنەوەی زمان و ئەو سیاسەتانەی کە پشتگیری فرەزمانی دەکەن.
چۆن زمانه‌كه‌مان له مردن بپارێزین؟
پاراستنی زمانێک لە مردن، هه‌ریه‌ك لە هەوڵەکانی پاراستن، دەستپێشخەری زیندووکردنەوە و
بەشداریکردنی کۆمەڵگا دەگرێتەوە. ئەمانەی خوارەوەش بریتییه له چەند ستراتیجییەک بۆ پارستنی زمان:
یەکەم، بەڵگەنامە و تۆمارکردن: دۆکیومێنتکردنی زمانەکە لە ڕێگەی نووسین، تۆمارکردنی دەنگ و ڤیدیۆ، ئەمەش به‌كارهێنانی ڕێزمانی زمانه‌كه و وشه‌كان بۆنەوەکانی داهاتوو دەپارێزێت.
دووەم، ناوه‌نده‌كانی خوێندنی زمان و پەروەردەیی: پێشکەشکردنی وانەی زمان لە قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندن به‌گشتی بۆ نه‌وه‌كان به‌مه‌به‌ستی هۆشیاركردنه‌وه‌یان، كه دواجار ئەمەش دەبێتە هۆی تێکەڵکردنی زمان لە هەموو ئاستەکانی خوێندن.
سێیەم، بەرنامەی زیندووکردنەوەی زمان: ئاماده‌كردنی بەرنامەیەکی چالاك كه گرنگییه‌كی ته‌واو بە بەکارهێنانی زمان له ژیانی ڕۆژانه‌دا بدات، ئەمە لەوانەیە بەرنامەکانی تێکەڵکردنی زمان و ڕووداوەکانی کۆمەڵگا لەخۆ بگرێت، كه به‌زمان ئه‌نجامده‌درێت، وه‌كو فیستیڤاڵە کلتورییەکان.
چوارەم، هاندان و هۆشیاركردنه‌وه‌ی خێزانه‌كان بۆ بەکارهێنانی زمانه‌كه‌یان: هاندانی خێزانەکان بۆ قسەکردن بە زمانی ڕه‌سه‌نی خۆیان، ئەمە دەتوانرێت پشتگیری ته‌واوی لێبکرێت لە ڕێگای كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه‌ی گرنگ وه‌كوو کتێبی منداڵان، یارییەکان، میدیا…هتد.
پێنجەم، سەرچاوە دیجیتاڵییەکان: پەرەپێدانی سەرچاوە دیجیتاڵییەکان وەک بەرنامەکانی فێربوونی زمان، فەرهەنگەکان و ناوەڕۆکه‌كانی مەڵتیمیدیا، بۆ ئەوەی زمانەکە بۆ بینەرێکی پتر بەردەست ببێت.
شەشەم، پشتیوانیكردنی کۆمەڵگە ڕەسەنەکان: دابینکردنی پشتگیری و سەرچاوە بۆ کۆمەڵگە ڕەسەنەکان، کە زۆرجار پاراستنی ئەو زمانانەی کە لە مەترسیدان هه‌ژمار ده‌كرێن. لەوانەیە دابینکردنی پارە بۆ هەوڵەکانی زیندووکردنەوەی زمان، ناوەندەکانی کۆمەڵگا، و دەستپێشخەرییەکانی پاراستنی کلتوری لەخۆ بگرێت.
حەفتەم، پاڵپشتی حکومەت: داکۆکیکردن و پشتیوانی حکومەت و داننان بە زمانە مەترسیدارەکان لە ڕێگەی سیاسەت و دارایی و پاراستنی یاساییەوە.
هەشتەم، بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری: بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری دەربارەی گرنگی پاراستنی زمان و گرنگی کلتوری فرەزمانیی. ئەمە دەتوانرێت ئەنجام بدرێت لە ڕێگای هەڵمەتی داکۆکیکردن، بۆنە کلتورییەکان و دەستپێشخەرییە پەروەردەییەکان… هتد.
بە جێبەجێ کردنی تێکەڵەیەک لەم ستراتیجیانە و بەشداریکردنی چالاکانەی کۆمەڵگا، دەکرێت ئەو زمانانە بپارێزرێن و زیندوو بکرێنەوە کە لە مەترسیدان و دڵنیابوون لەوەی کە بەردەوام بەشێکی گرنگی کەلەپووری کولتووریمانن.