سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

کۆمێنتەکانی سۆشیاڵ میدیا و هەڵوەستەیەك

جێگای خۆیەتی ئەوانەی خەمخۆری کۆمەڵگای کوردەوارین هەڵوەستەیەك بکەن لەسەر ئەو کۆمێنتانەی لە سۆشیاڵ میدیا دەردەکەون و تەوێڵی پەڕە ئەلکترۆنییەکان نەوەك هەر ناشیرین دەکەن بگرە لەکەی کۆمەڵایەتی و کەسایەتی دروست دەکەن. هەندێکجار وا هەست دەکەیت زۆرێك لە کۆمەڵگای کوردەواری هێندەی لە تانە و تەشەر و کۆمێنیتی نەشیاو زانایە لە شتەکانی دیکە هێندە شارەزا نییە. بەڕادەیەک وای لێهاتووە زۆرێك لە بەرپرسەکان بە سیستەمی تایبەت کۆنتڕۆڵی پەڕە و سایتەکانی خۆیان دەکەن بۆ سڕینەوەی کۆمێنتی نەشیاو.

جێگای خۆیەتی چەندین توێژینەوەی فرەڕەهەند ئەنجام بدرێت و هۆکاری ئەوەی کە بۆ کۆمەڵگای کوردەواری لەسەر ئەو هەموو لەمپەرە باز دەدات کە ڕێگری دەکەن لە قسەی نەشیاو تانە و تەشەر، وەکوو دابونەریتی کوردەواری ڕەسەن و بنەماکانی ئاین و تەنانەت هەندێ جار بابەتەکان عەیبەش نایان گەڕێنێتەوە! لەوانەیە ئەو بابەتەی کۆمەڵگای ئێمە لە کوردستانی باشوور لە دەستی دەناڵێنین، جیاواز بێت لە پارچەکانی دیکەی کوردستان و ئەوان هێندەی ئێمە گرفتاری ئەو نەخۆشیە نەبن.

لەوانەیە هۆکارەکەی بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە کۆمەڵگای کوردستانی باشوور ماوەیەکی زۆر کاری لەسەر کرا بێت لەو بوارە. بۆ نمونە ڕژێمی بەعس دەزگای تایبەتی هەبوو بۆ دروست کردنی چەواشەکاری و دروست کردنی ناووناتۆرە لە خەڵک و پێکهاتەکانی کۆمەڵگا. بە بیرمە خەڵکی پارێزگای ناسرییە پێیان دەگوترا “الشجرە الخبیثە”، واتە درەختە بۆگەنەکە، تەنها لەبەر ئەوەی خەڵکەکە ڕقیان لە بەعس بوو. ناوی خراپ و ناشایستەیان لە پارێزگای “حلە”ش نابوو. هاوکات، کورد بەدەر نەبوو لەو چەواشەکارییە. بۆ نموونە، دەیانگوت لە کوردێکیان پرسیوە “وین اذنك”، واتە کوانێ گوێچکەت، ئەویش دەستی ڕاستەی سوڕاندۆتەوە لای گوێچکەی چەپەی و گوتوویەتی ئەوەتانێ، ئەوەشیان بۆ گەمژە نیشاندانی کورد دەکرد.

دواتر کار لەوەش خراپتر بوو، کاتێک هەوڵیاندا نێوانی هەولێر و سلێمانی لە ڕێگای نوکتە و گاڵتەجاڕیی و ناوناتۆرە تێک بدەن، کە پێدەچوو بەعس لە دوای ئەو هەوڵ و هەڵمەتەدا بووبێت. وەک دەزانن، هەولێر بە ماست ناسراوە، تەنانەت لە بەغدا ناودەنگی ماستی هەولێر (لبن اربیل) بە بەربڵاوی دەنگی دابۆوە. “هەولێرە ماست” بەکاردەهات بۆ ناوزڕاندنی هەولێر و هەولێرییەکان.

دەکرێت هۆکارەکانی ئەو شەڕەکۆمێنتانەی سۆشیال میدیا لەو خاڵانەی خوارەوە کورت بکەینەوە:

یەکەم، ئەو هەموو جەنگەی کە بۆ زیاتر لە حەفتا ساڵ دەچێت بەرۆکی کۆمەڵگای کوردستانی بەرنەداوە.

دووەم، کۆمەڵگای کوردەواری چەندین جۆر شەڕ و ئاشوبی دیکەی بەخۆیەوە بینیوە وەک شەڕی سادەی کۆڵان بە کۆڵان  و جەنگی ناوخۆ و جەنگی ڕژێمەکان و جەنگە نێو دەوڵەتییەکان.

سێیەم، جینۆسایدەکان و تێکدانی گوندەکان و دواتر دروست کردنی کۆمەڵگا زۆرەملێکان.

چوارەم، فشاری زۆری ڕژێمی بەعس بۆ سەر خەڵک و ترسی سەربازی زۆرەملێ و فیراری ڕووکردنە چیاکان کە چەندین گرفت و مەرگەساتی دروست کرد.

پێنجەم، کۆڕەو و ئاوارەبوونی خەڵک و بەجێهێشتنی زێدی بابوباپیر و ژیان لە دوورە وڵاتی و گۆڕانکاری کلتوری.

شەشەم، تێکچوونی بازاڕەکان و نەبوونی و قاتوقڕی، هاوکات، کرانەوە و دەوڵەمەند بوونی کتوپڕ، تێکچوونی شیرازەی بازاڕ.

حەوتەم، هەژاربوونی خەڵکانێکی زۆر و دروستبوونی جیاوازییەکی چینایەتی گەورە.

هەشتەم، نەبوونی سیستمەێکی تۆکمە کە کاروبارەکان بە شێوازی سیستەماتیك بەڕێوەببات لەسەرتاسەری وڵات. بوونی جۆرێك لە هەڕەمەکی بێسەروبەری و پەرشوبڵاویی.

نۆیەم، خەڵکانێكی زۆر پلە و پۆستیان وەرگرتوە بەبێ هیچ توانا و شارەزایی و لێوەشاوەییەک کە شایستەی پلە و پۆستەکان بن.

دەیەم، کێبڕکێ لەسەر بەرژەوەندیەکان و دروست بوو دڵسۆزی و ئینتیما بۆ کەسایەتییەکان لەسەر حیسابی نەتەوە و خاك و نیشتیمان.

یازدەم، دواکەوتنی ئاستی خوێندن لە کۆمەڵگا و بەدیارکەوتنی کۆمەڵێك کەس کە بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆراشیان هەیە کەچی وەک نەخوێندەوار وان.

بۆ چارەسەر کردنی ئەم نەخۆشییە پێویستمان بە چەندین دەزگای ئەکادیمی و ڕۆشنبیری سەردەمیانە هەیە بۆ ئەوەی ئەو کێشەیە چارەسەر بکات.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO