سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

دابەزینی ڕێژەی کورد لە ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکاندا: ناوچه‌ی شوان بە نموونە

 ئەگەر بە وردی سەرنج بدەین و توێژینەوەیەکی زانستی لەسەر گەشەکردنی دانیشتوان لە هەر یەکەیەکی کارگێڕی ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان بکەین، دوو ڕاستی حاشاهەڵنەگرمان بۆ ڕوون دەبێتەوە:

یەکەم: لە هەموو ئەو یەکە کارگێریانەی تێکەڵن، واتە لە ساڵانی چل و پەنجاکانەوە لە سەدا سەد کورد نەبوون، وەکوو مەندەلی و خانەقین و خورماتوو و قەزای ناوەندی کەرکووک و دوبز و …هتد ژمارەی دانیشتوان زیادی کردووە، بەڵام ڕێژەی کورد ساڵ بە ساڵ کەمتر بووەتەوە.

دووەم: لە هەموو ئەو یەکە کارگێڕیانەی لە سەدا سەد، یان زیاتر لە سەدا نەوەدی کورد بوون، وەکوو قادر کەرەم و شوان و مەخموور و دیبەگە و …هتد لە چلەکانی سەدەی ڕابردوودا، تاوەکوو ئێستا ژمارەی دانیشتوان یان زیادی نەکردووە یان بە ڕێژەیەکی زۆر کەم زیادی کردووە، زۆر جیاوازە لە گەشەکردنی ناوچە عەرەبییەکان، بۆ نموونە، ئەگەر بەراوردیان بکەین بە گەشەکردنی دانیشتوان لە قەزایەکی وەکوو حەویجە.

 ئەگەر لەم نووسینە وەکوو نموونەیەک لە ناوچەی شوان باسی گەشەکردنی دانیشتوان بکەین، کە یەکێکە لە ناحیە هەرە دێرینەکانی سەردەمی عوسمانیی سەنجەقی کەرکووک  و لیوای کەرکووکی سەردەمی پادشایەتی و پارێزگای کەرکووکی دوای شەستەکان، لە ڕووی شوێنەوە، بە دووری (٣٠) کیلۆمەترێک  دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی قەزای ناوەندی کەرکووکەوە.

ئەگەرچی لە ڕووی مێژووییەوە، ژمارەی دانیشتوانی ئەم ناوچەیە بۆ خۆی وەکوو ڕادەیەک گرفت ئامێزە،  چونکە سەرچاوە کۆنەکان، کە باسی ژمارەی دانیشتوانیان کردووە، باسیان لە خێڵی شوان کردووە نەوەکوو ناحیەی شوان وەکوو یەکەیەکی کارگێڕی، دوواتریش بە فەرمی سەرژمێری ناوچەکە کراوە، وەکوو یەکەیەکی کارگێڕی لە چوراچێوەی سنوورێکی دیارکراودا سەرژمێری کراوە، لە حاڵەتی یەکەم خێڵی شوان تەنیا لەو سنورە کارگێڕییە نەبووە، کە پێی گوتراوە ناحیەی شوان، لە حاڵەتی دووەمیش سنووری ناحیەکە و گوندەکانی تەنیا لە خێڵی شوان پێک نەهاتوون، بۆیە لەگەل ئەوەی لەم نووسینەدا ئاماژە بەسەرچاوە کۆنەکان دەکەین، بەڵام بۆ ڕوونکردنەوەی کەمبوونەوەی دانیشتوان پشت بە سەرژمێریەکانی ناوچەکە دەبەستین.

هه‌موو ئه‌و خه‌مڵاندن ‌و مه‌زه‌نده‌كارییانه‌ى له‌ نووسینى گه‌ڕیده ‌و ڕۆژهه‌ڵاتناس‌ و كوردناسه‌كاندا به‌رچاو ده‌كه‌ون، له‌سه‌ر شوان وه‌كوو خێڵ نووسراون، ئه‌دمۆندز به‌ یازده‌ هه‌زار كه‌س‌ و مێجه‌ر سۆن به‌ پازده‌ هه‌زار كه‌س‌، بەڵام مه‌ردۆخى ‌و محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی خێڵى شوانیان به ‌دوو هه‌زار خێزان مه‌زه‌نده‌ كردووه‌. لێرەدا، خێزانیان بەکارهێناوە نەوەکوو کەس،  دیاره‌ ئه‌مه‌ش هه‌مان ڕێژه‌ى ئه‌دمۆندز و سۆن ده‌كات، ئه‌گه‌ر ناوه‌ندى هه‌ر خێزانێك به‌ پێنج تاوەکوو شه‌ش كه‌س دابنێین، له‌و دوو هه‌زار خێزانه‌دا نزیكه‌ی دووازده‌ هه‌زار كه‌سێك ده‌بێت، له ‌لایه‌كى دیکەشه‌وه‌ سه‌رژمێرییه‌كانى عیراق له‌ بیسته‌كانه‌وه‌ تاوەکوو هه‌شتاكان، له‌ شواندا وه‌كوو ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو و سه‌نته‌ری چه‌ند گوندێك به‌پێی باری سیاسی وجوگرافی و نزیك له‌ گوندی ڕێداره‌وه‌  ئه‌نجامدراون، نه‌وەك وه‌كوو خێڵ، جگه‌ له‌وه‌ی له‌ ڕووی خێڵایه‌تییه‌وه‌ ناوچه‌كه‌ چه‌ند گوندێكی خێڵی شێخ بزێنی گرتووه‌ته‌وه‌ گونده‌كانی خێڵی شوانیشی دابه‌شكردووه‌ به‌سه‌ر قه‌ره‌هه‌نجیر و چه‌مچه‌ماڵ و قه‌ڵاسێوكه‌ و ته‌قته‌ق و پردێ و دووبز و قه‌زای ناوه‌ندی كه‌ركووكدا، به‌ڵام دواى تێپه‌ڕبوونى چل تاوەکوو په‌نجا ساڵ وه‌كوو ناوچه‌یه‌كی كارگێڕی له‌ سایه‌ی حكوومه‌تی ئێراقیدا دانیشتوانه‌كه‌ى له‌م سه‌رژمێریانه‌دا نه‌وەكوو هه‌ر زیادى نه‌كردووه‌، به‌ڵكوو كه‌میش بووه‌ته‌وه‌، یه‌كه‌م سه‌رژمێرییه‌كى فه‌رمیم ده‌ستكه‌وتبێت له‌سه‌ر ناوچه‌ى شوان بریتییه‌ له‌و سه‌رژمێرییه‌ى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى گه‌ل (مجلس الشعب) بە شوان و پردێشەوە له‌ 1946دا ئاماده‌كراوه،‌ له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا دووه‌م ناوچه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان پێك ده‌هێنن، دوو كه‌س بۆ ئه‌و پۆسته‌ كاندید و ده‌ستنیشانكراوه‌، ئه‌وانیش بریتى بوون له‌ (سه‌ید حوسه‌ینی خانه‌قا و ئه‌مین قیردار، كه‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ پێیان گوتووه‌ ئه‌مین قه‌ردار) ، ده‌بوو یه‌كێكیان به‌پێی زۆرینه‌ى ده‌نگ ببێته‌ نوێنه‌رى ناوچه‌كه‌، ئه‌وانه‌ی به‌شداریان له‌و ده‌نگدانه‌دا كردبوو، ده‌ڵێن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵكی ده‌نگیان بۆ سه‌ید حوسه‌ینی خانه‌قا دا، به‌ڵام ئه‌مین قیردار ده‌رچووه‌، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ته‌نیا نێرینه‌ و ته‌مه‌ن سه‌رووى هه‌ژده‌ ساڵ بۆیان هه‌بووه‌ ده‌نگ بده‌ن، كۆى گشتییان حەفت هەزار و حەفتا و سێ كه‌س بووه‌، كه‌چی له‌ سه‌رژمێرى 1947دا سه‌رجه‌م دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ یازدە هەزار و دوو سەد كه‌س بووه‌، ئه‌مه‌ به‌ به‌راورد كردنی له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 1946گومان له‌وه‌دا نییه‌، هه‌ڵه‌یه‌كی زۆری تێدایه‌، چونكه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی لادێی و پشتبه‌ستوو به‌ كاری كشتوكاڵی و ئاژه‌ڵداری و له‌ چله‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ژیا بێت و كاریگه‌ری ئایین له‌سه‌ری به‌هێزبووبێت، له‌ سه‌رده‌مێكدا هێشتا به‌رنامه‌كانی ڕێكخستنی خێزان و به‌ده‌ركه‌وتنی خێزانی ناوكی تیایدا نه‌هاتبێته‌ ئاراوه‌، له‌ ده‌نگدانێكدا حەفت هەزار و حەفتا و سێ نێرینه‌ی ته‌مه‌ن سه‌رووی هه‌ژده‌ ساڵی ده‌نگی دابێت، ده‌بێت بپرسین چه‌ند كه‌سیش به‌شداری ده‌نگدانی نه‌كردووه ‌و ژماره‌ی ئافره‌تانی چه‌ند بووه ‌و ڕێژه‌ی ته‌مه‌نی خوار هه‌ژده‌ ساڵ چه‌ند بووه. به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ ده‌بوو سه‌رژمێری ناوچه‌ی شوان له‌ 1947دا نزیكه‌ی بیست هه‌زار كه‌س بووایە، كه‌چی  له‌ سه‌رژمێرى 1957یشدا سێزدە هەزار و سێ سەد و دوو  كه‌س بووه‌، كه‌ به‌سه‌ر (76) حه‌فتا و شه‌ش گوندا دابه‌شبوون، له‌ سه‌رژمێریه‌كه‌دا به‌پێی ڕه‌گه‌زی “نێرو مێ” به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ تۆماركراون:

زناوی گوندنێرمێكۆی گشتییژ.خیزان ١٩٨٧٢٠٢٢
1ڕێدار218205423  
2جه‌وه‌جه‌وه‌383573  
3قولی به‌گ11784201  
4تۆراغ8189170  
5دوبزنی423981  
6قادرزه‌مه‌6569134  
7كارێز وه‌تخر6863131  
8حه‌سار ته‌ها5461115  
9بیراڵك111102213  
10توڵكی235233468  
11قه‌ره‌سالم سه‌روو136121257  
12قه‌ره‌سالم خوارزو7066136  
13ئالی به‌یان187197384  
14كاوله‌سوار434689  
15شه‌وگێڕ9397190  
16په‌ڵكانه‌9485179  
17ده‌رماناو8165146  
18عه‌مدۆن160150310  
19مه‌رزیخه‌ی خواروو156153309  
20مه‌رزیخه‌ی سه‌روو129132261  
21حه‌سه‌ن قه‌باغ5858116  
22كانی ڕه‌ش5652108  
23جگیله‌7385158  
24قه‌ره‌ناو319273592  
25سماقه‌109114223  
26كه‌په‌نك96105201  
27دارئه‌ختیار118117235  
28ئیلنجاغ83168251  
29ئۆمه‌رمه‌ندان10995204  
30توركمان باغ111113224  
31كارێزه‌ی خاڵخاڵان227178405  
32ته‌ره‌قه‌323466  
33دووشیوان7369142  
34نێبه‌سه‌ره‌6264126  
35ناروجه‌ی حاجی جه‌رجیس296392  
36ناروجه‌ی ئه‌حمه‌د ڕه‌جه‌ب242852  
37ناڕوجه‌ی حه‌مه‌ بله‌137123260  
38ته‌په‌كوره‌ی سه‌روو454792  
39ته‌په‌كوره‌ی خواروو463682  
40مه‌مان61218  
41قادر عه‌لی8816  
42ئۆمه‌ر به‌گ4954103  
43پاپیلان (چه‌ڵتوكه‌)155132287  
44حاجی به‌یخانی سه‌روو7475149  
45ئیسماعیل به‌گی133111244676
46قه‌ره‌بڵاغ22184000
47قه‌مبه‌ر6450114  
48گه‌نیاك383876  
49جانقزی سه‌روو6877145  
50جانقزی خواروو6944113  
51مام ڕه‌ش201200401  
52مۆرد242246  
53خدر شیرین9595190  
54توڕكه‌4860108  
55ئیبراهیم زانا101424  
56جولحان9393186  
57حاجی بێخانی خواروو6944113  
58گورگان434386  
59تۆمار117101218  
60عه‌لی موسا323567  
61گورزه‌یی101020  
62كه‌ڵاوقوت184171355  
63گوڵمكه‌وه‌255218473  
64ڕه‌حیماوه‌101323  
65فه‌قێ میرزا125100225  
66په‌ڵكه‌ ڕه‌ش10080180  
67یه‌خته‌ خان6969138  
68عه‌لی مكایل231538  
69ئاوباریك494291  
70گۆران8673159  
71ده‌لۆ11394207  
72پیریجان564399  
73سوره‌دێی سه‌روو7655131  
74قه‌فار158156314  
75داربه‌سه‌ره‌201636  
76ناسرومیسر443377  
77داربیله‌494491  
 كۆی گشتیی6830647213302  

دواتر چه‌ند گوندێكی لێ دابڕێنراوه‌، بۆیه‌ له‌ سه‌رژمێرى 1965دا، گه‌یشتووه‌ته‌ پازدە هەزار و دوو سەد حەفتا و نۆ  كه‌س ‌و له‌ ئاماری ساڵانه‌ى 1970شدا ژماره‌ى دانیشتوانى ناوچه‌كه‌ شازدە هەزار و سێ سەد و چل و پێنج كه‌س بووه‌، حه‌وت ساڵ دواتر له‌ سه‌رژمێرى ساڵى 1977دا، بووه‌ به‌ شازدە هەزار و نۆسەد و دوو كه‌س، ئه‌مه‌ دوا سه‌رژمێرى گشتیى ناوچه‌كه‌ بووه‌، كه‌ له‌ لایه‌ن ده‌زگه‌ فه‌رمى ‌و حكوومه‌تى ناوه‌ندییه‌وه‌ ئه‌نجام درابێت، بێحگه‌ له‌و لیژنه‌یه‌ى بۆ نه‌خشه‌دانان ‌و پلاندانانى په‌ره‌پێدانى لادێكان لە عێراقدا دروستكرا، له‌ 1982 بۆ كۆكردنه‌وه‌ى گونده‌كانى شوان توێژینه‌وه‌یه‌كیان پێشكه‌شكرد و تێكڕاى ناوچه‌كه‌یان، كه‌ ئه‌و كاته‌ له‌ شێست و سێ گوند پێكهاتبوو به‌ دوو هەوار و شازدە خێزان و  دوازدە هەزار و حەقت سەد و نەوەد و نۆ كه‌س له‌ قه‌ڵه‌م داوه‌، واتە دوای بیست و پێتج ساڵ لە سەرژمێری ،١٩٥٧ کە بە قەولی “مالتۆس” دەبوو ژمارەی دانیشتوان دوو بەرانبەر بێت لە ماوەی بیست و پێنج ساڵدا، کەچی ژمارەی دانیشتوانی ناحیە شوان لە ١٩٥٧ەوە بۆ ١٩٨٢ پێنجسەد و دوو  کەس کەمی کردووە، واتە ئەگەر ڕاگواستن و کۆچ پێکردنی زۆرەملێش نەبووایە، سیاسەتی ڕەگەزپەرستی ناوەند بە بەرنامە کاری دەکرد، بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی کورد، تاوەکوو دواتر لە مانگی چواری  ١٩٨٧ بڕیاری چۆڵکردن و وێرانکردن و ڕاگواستنی دانیشتوانی ناحیەی شوان درا بۆ هەولێر و لە کۆمەڵگەکانی بنەسڵاوەو دارەتوو و کەورکۆسک و جدیدە و تۆبزاوە نیشتەجێکران.

دوای ٢٠٠٣ و ئاوەدانکردنەوەی ناحیەکەو گوندەکانی، سەرەڕای گەراندنەوەی تۆمار و ڕەگەزنامەی باری کەسی و پسووڵەی خۆراک و مامەڵەی فەرمی وەکوو دانیشتوانی ڕەسەنی ناوچەکە دوای حەفتا و حەوت ساڵ،  کە لەسەر ژمێری ١٩٤٧ شوان یازدە هەزار و دوو سەد کەس بووە، نزیکەی پەنجا ساڵە سەرژمێری لەم ناوچەیەدا نەکراوە، تاوەکوو لە ٢٠٢٤ ژمارەی دانیشتوانی گەیشتووەتە شازدە هەزار و سێ سەد و پەنجا و دوو کەس، تەنیا پێنج هەزار و سەد و پەنجا و دوو کەس زیادی کردووە. لە هەڵبژاردنی ١٩٤٦دا، حەفت هەزار و حەفتا و سێ کەس تەنیا نێرینە دەنگی داوە، ئەگەر ژنانیش بە هەمان ڕێژە بەشداریان بکردبایە، چواردە هەزار و سەد و چل و شەش کەس دەنگیان دەدا، دوای نزیکەی هەشتا ساڵ لەو هەڵبژاردنە، ئێستا ئەو ڕیژە دەنگدەرەی کوردی تێدا نەماوە؟

   ئێستا بە هەزاران خێزانی کوردیی ناحیەی شوان لە هەولێر و سلێمانی نیشتەجێن و نەگەڕاونەتەوە ناوچەکە، ئەمە بۆ تەواوی یەکە کارگێریەکانی ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکانی دیکەش ڕاستە و مەترسی و هەڕەشەیەکی زۆر گەورەیە لە سەر ئایندە و چارەنووسی ئەم ناوچانە، ئەوەی جێگەی داخە نە حکوومەتی هەرێم بەرنامەیەکی نەتەوەیی هەیە بۆ گەڕاندنەوەی ئەم خێزانانە و نە هەندێک لە براتورکمان و عەرەبەکانمان   بڕوامان پێ دەکەن، کە ئەمانە دانیشتوانی ڕەسەنی کەرکووکن. لە هەڵبژاردنەکاندا، دەڵێن لە هەولێر و  سلێمانییەوە کورد دێنن بۆ ئەوەی ڕێژەی کورد زیاد بکەن.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • Uncategorized
  • Uncategorized
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO