سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

لە شكستی حوكمڕانییەوە بۆ لەدەستدانی خەونی نەتەوەیەک

سەرتیپ جەوهەر

ماوەی 10 ساڵێكە ڕۆڵ و پێگەی كورد، پرسی نەتەوەیی كورد، لە عێراق بەشێوەیەكی بەرچاو ڕوو لەپاشەكشەیە. بڕیاربەدەستانی هەرێم نەك نەیانتوانیوە ئەوەی لەدەستوری عێراق دا هاتووە جێبەجێی بكەن، بگرە ئەوەی بەدەستیشهاتووە، قۆناغ قۆناغ لەدەستی دەدەن، لەهەمووی خراپتر ئەو قەوارەیەی هەیشە هێدی هێدی وا دەپوكێتەوە.

هۆكاری سەرەكیی ئەم بارودۆخە و درێژەكێشانی، دەستگرتنی بڕیاربەدەستانی هەرێمە بەدەمارگیریی حیزبیی و ڕەپێشدان و خستنەپێشی بەرژەوەندی شەخسیی و حزبییە لەپێش بەرژەوەندی گشتیی و نەتەوەیی-نیشتمانیی و داهاتووی كوردستان.

جاران نوزەیەك هەبوو لەلایەن پارتی و یەكێتی‌ـیەوە لەبارەی جێبەجێكردنی مافە دەستوورییەكانی هەرێم و چارەسەركردن و یەكلاییكردنەوەی پرسی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم (جێناکۆکەکان). لەهەرێم هەڵبژاردن دەكراو حكومەت دروست دەكرا، بەڵام ئێستا حكومەت و پەرلەمان و دامەزراوە بنەڕەتییەكانی حوكمڕانیی هیچیان بەهایان نەماوە، هەموو شت تێكوپێك دراوە. ئەوەی هەیە دوو زۆنی حوكمڕانیی بێ‌ پێناس و ناونیشانە، شتێك نەماوە بەناوی شەرعیەتی دەستووریی! حیزب سەلامەت بێت، خوایدەكرد كوردستان ئاو دەیبات.

جاران كە باسی كەركووك دەكرا، ڕایگشتیی لە هەرێم و لە كەركووك هاوشێوەی قودس لای عەرەب هەستیار بوون لەگەڵ پرسەكەدا، بەڵام ئێستا وەك جاران نەماوە. برسێتی ناعەدالەتیی و خراپی حوكمڕانیی لە هەرێم ئەو دۆخەی بەتەواوی گۆڕیوە، بەداخەوە نە لە هەرێم خەڵك ئەوەندە بەری بە پرسی كەركووك ماوە، نە خەڵكی كەركووكیش ئەوەندە تامەزرۆی گەڕانەوەی سەر هەرێمن! چونكە هەرێم ژیانی تێدا زۆر زەحمەت بووە.

بەدڵنیاییەوە پێویستە عەرەب و توركمان لە كەركووك ڕۆڵ و كاریگەرییان هەبێت، بەشدار بن لە حوكمڕانیی شارەكە، بەڵام ئەم پارێزگارەی ئێستا نوێنەرایەتیی توركمانەکان لە كەركووك ناكات، بەڵكوو نوێنەرایەتیی سیاسەت و تێگەیشتنی دەوڵەتی توركیا لە شارەكە دەكات. هەندێجار واوەتر، لە قسەكردن بیری دەچێت عێراقییە، وەك كاربەدەستێكی تورك قسە دەكات. لە میدیاكان بەجۆرێك قسە دەكات، وەك ئەوەی پارێزبەندی هەبێت لەلایەن ئەردۆغان و توركیاوە، بۆیە بێمنەت بەسەر دەستووردا بازدەدات و هەستی نەتەوەیی لەنێوان پێكهاتەكانی كەركووك دەبزوێنێ. هەقە قسەكانی پارێزگار، لانی كەم ببێتە هۆی یەكخستنی هەڵوێستی پارتی و یەكێتیی و ڕێكاری یاسایی و جەماوەریی لە دژدا بگرنەبەر، تەنها بەیاننامە دەرنەكەن.

لەوە خراپتر، لەدوایین سەردانی وەفدی عێراق بۆ توركیا بەر لە چەند ڕۆژێك، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئاشكرای كرد كە لە 15%ی پشكەكانی كۆمپانیای بی پی (BP)ی بەریتانیایان لە كەركووك كڕیوەتەوە! كڕینەوەی ئەم پشكانە، مەترسییەكی ستراتیجییە لەسەر كەركووك، چونكە تورك بەشێوەیەكی ڕەسمیی و بەپێی ڕێككەوتنی ئابووریی دەبنە برابەش لە نەوتی كەركووك و هەنگاوێكی دیكە لەمافی بڕیاردان لەو شارە نزیك دەبنەوە.

بەکورتی، ئەوەی پێی گەیشتووین ئەنجامی تێگەیشتن و سیاسەتی حوكمڕانانی هەرێمە. حوكمڕانانی هەرێم تەنها شكستخواردوو نەبوون لەحوكمڕانیی هەرێم، بەڵكوو چارەنووس و خەونی نەتەوەی كوردیان شێواندووە و كردویانەتە قوربانیی حەز و بەرژەوەندی شەخسی و حیزبەكانی خۆیان، ئەنجامەكەی هەرچی بێت ئەوان لێی بەرپرسن نەك خەڵكی كوردستان.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • Uncategorized
  • Uncategorized
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO