عەدنان شوان
کۆمەڵگەیەک، مێژووی هاوبەش و خەم و خۆشی هاوبەش و ناسنامەی هاوبەشی نەبێت، کۆمەڵگەیەکی لاواز و لەرزۆک و شکستخواردووە.
چەند ڕۆژێک پێش ئێستا یادی شۆڕشی ئەیلوول بوو، شۆڕشێک کە مێژووی نەتەوەیەکە، لەکاتێکدا یادی هاوبەشی هەموو کوردستانیانە و بەشێک لە کۆیادی نەتەوەیی و نیشتیمانییمانە و مێژوو و یادێکە کە پەیوەندی بە هیچ حیزب و گرووپێکەوە نییە. بۆ دەبێت تەنها پارتی دیموکراتی کوردستان خۆی بە خاوەنی بزانێت و خۆی بە خاوەنی بکات. بۆ مەگەر ئەو نەتەوە و خەڵکەی ئەو شۆڕشەی کرد هەموو پارتی بوون، یان تەنیا لە پێناوی پارتی خەباتیان دەکرد و گیانییان بەفیدا دەکرد!!
ئەمە پرسیارێکی جددیە و شکستی نیشتیمانسازییە. پەروەردەی حیزب و ناوچەگەریی و میدیای خراپ گڕی ئەم دابەش بوون و پەرتەوازییە دەدات. پەروەردە و دامەزراوە پەروەردەییە فەرمییەکانیش دەستەوەستان لە پێگەیاندنی هاوڵاتییەکی نیشتیمانی و نەتەوەیی ڕاوەستاون.
ئاخر، وەزیفەی هەرە سەرەکی پەروەردە پێکەوە گرێدانی کۆمەڵایەتییە، پێکەوەگرێدانی کەسێکە بە گرووپێکی دیاریکراو و دروست کردنی ناسنامەیەکی نیشتیمانیی هاوبەشە. لەم وەزیفەیەدا قوتابخانە و پەروەردەی ئێمە شکستیان هێناوە.
قوتابخانە بۆتە دامەزراوەیەکی تەواو دابڕاو لە کۆمەڵگە. حیزبی سیاسی و پەیجەوان و پۆپۆلیست لە ئاراستەکردنی ڕەفتار و بیرکردنەوەی تاکی ئێمە دە هێندەی قوتابخانە و زانکۆ ڕۆڵیان هەیە. ئەمە لەکاتێکدا بەلایەنی کەمەوە تاک، ئەوەی ئینگلیز گوەتەنی (ئیجوکەیتد) بوون و پەروەردەکراون و ١٦ ساڵ بەدامەزراوە پەروەردەییەکاندا تێپەڕیوون.
سیستەمێک پاش ١٦ ساڵ نەتوانی خەمی هاوبەش، بەهای هاوبەش دروست بکات، ئەمە ناو دەنێی چ جۆرە سیستەم و پەروەردەیەک؟ کەناڵێکی پۆپۆلیست بتوانێ بەئاسانی خەڵک بگەوجێنێ، پەیجەوانێک بتوانێت کاریگەریی لە هەڵسوکەت و ڕەفتاری خەڵکانێک بکات، حیزبیش میدیای زەبەلاح بۆ گەوجاندنی خەڵک دروست بکات، حەق نییە حکومەت پرسیارێک لە خۆی بکات، ئایا چیمان کردووە بۆ پێگەیاندنی تاک؟
ئاخر له‌م دۆخە‌دا كۆنفڕانسى په‌روه‌رەیی بۆ زيادكردنى ئەی ئای (AI) له ناوه‌نده‌كانى خوێندن چيت بۆ ده‌كات. من پێموایە، پێويسته پێش بيركردنه‌وه له زيره‌کیی ده‌ستكرد، بير له‌وه بكرێته‌وه چۆن ناوه‌نده فه‌رمییەکانی په‌روه‌رده بكه‌ينه كه‌ناڵێكى كارا بۆ يه‌كگرتوویی كۆمه‌ڵايه‌تى و دروستكردن و بنياتنانى نه‌ته‌وه.
كاتێك بير له‌وه ده‌كه‌مه‌وه كه بۆ پرسه نیشتيمانييه‌كان لاى ئێمه بچوككراونه‌ته‌وه، خه‌مێكى قووڵ دام ده‌گرێت، به‌هۆى قوڵبوونه‌وه‌شم له بوارى په‌روه‌رده ده‌زانم به‌شێكى سه‌ره‌كى گرفته‌كانمان له‌وێيه‌وه سەرچاوەیان گرتووە.
به‌ڕاستى ده‌بووايه له يادى شۆڕشى ئه‌يلوول له هه‌موو كون و قوژبن و كۆڵانێكى ئه‌م نیشتيمانه ئه‌م يادگه‌يه به‌رز ڕاگيرابا و وه‌ك مێژوويه‌كى هاوبه‌شى نه‌ته‌وه ئامرازێك بووايه بۆ پێكه‌وه گرێدان و به‌هێزكردنى ناسنامه‌ى نیشتیمانیی.
له ئێستادا چه‌ند گرنگه ڕۆڵه و نه‌وه‌كانى خۆمان له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و به‌ها و پيرۆزييانه‌ى كه شۆڕشى ئه‌يلوول له پێناوى هه‌ڵگيرسا و دروست بوو په‌روه‌رده بكه‌ينه‌وه. ئاى چه‌ند گرنگه ئه‌و به‌هايانه بكه‌ينه به‌شێك له پلان و ستراتيجييه‌تى په‌روه‌رده‌یی له قوتابخانه‌كان، به‌كارایى ڕه‌فتار و بيركردنه‌وه‌ى قوتابيانمان له‌سه‌ر ئه‌و به‌هايانه جۆش كردبا.
پەروەردەکردنی باشی هاوڵاتی خەمی سەرەکی نەبێ، کۆمەڵگە لەناوخۆی خۆیدا بەرەو پووکانەوە دەچێت. لە کتێبی “کۆمار”، ئەفلاتون پەروەردە بە وەزیفەی سەرەکی دەوڵەتمەدار و سیستەمی سیاسی دادەنێت وەک ئامرازێکیش بۆ بەرگری لە نیشتیمان.
شۆڕشی ئەیلول، ئاڵا، خاک، سیمبولە نەتەوەییەکان، داستانە نەتەوەییەکان، خوێنی شەهیدان، پێشمەرگە، هی هەموومانن و جێی شانازی هەمووانن، نابێت بچووک بکرێنەوە بۆ مێژووی حیزب و گرووپێکی دیاریکراو.