٢-٣
منداڵانی كورد له تاراوگه وه‌كوو هه‌موو منداڵانی تری ئه‌و وڵاتانه‌ی كه تیایدا ده‌ژین، له ته‌مه‌نی چوار ساڵییه‌وه، بگره زووتریش، ده‌چن بۆ قوتابخانه و له به‌یانی تاكوو ئێواره (ڕۆژی زیاتر له ۱۰ كاتژمێر) به زمانی ئه‌و وڵاته په‌روه‌رده ده‌كرێن و له قاڵب ده‌درێن، چونكه به زمانی ئه‌و وڵاته فێر ده‌كرێن قسه بكه‌ن و به زمانی ئه‌و وڵاته فێر ده‌كرێن بیر بكه‌نه‌وه و دنیا ببینن و هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن. بۆیه گومان نییه كه قوتابخانە ڕۆڵێکی بنەڕەتی دەگێڕێت لە پەرەپێدانی زمان و بیرکردنەوەی منداڵان. چونكه قوتابخانه بەرەو وشەسازییەکی دەوڵەمەند و جۆراوجۆریان دەبات و کارلێککردن لەگەڵ مامۆستایان و هاوتەمەنەکانیان ڕێگەیان پێدەدات کە تواناکانی زمانیان پراکتیزە بکەن و باشتری بکەن. ئه‌وه‌ش ڕۆڵی بنه‌ڕه‌تی ده‌گێڕێت له بنیاتنانی ناسنامه‌یان.
وه‌كوو بینیمان زمان و گوتار و زمانه‌وانی چه‌مكی دانه‌بڕاو و تێكه‌ڵن به چه‌مكی ناسنامه و كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه له‌سه‌ر بنیاتنانی ناسنامه‌ی منداڵ و لاوانی كورد له تاراوگه. بۆیه زۆر به پێویستی ده‌زانم كه هه‌ندێک له‌سه‌ر ئه‌و چه‌مكه بوه‌ستین بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر ئاگادار بێت كه مه‌به‌ستمان چییه له ناسنامه.
ئه‌مڕۆ وشەی ناسنامه و ئینتیما له هه‌موو بواره‌كاندا به‌كار دێ. به‌ڵام خۆ له‌قه‌ره‌دانی چه‌مكی ناسنامه له ڕوانگه‌ی ئه‌كادیمییه‌وه، به‌هۆی ئه‌و كاراكته‌ره ئاڵۆزه‌ی كه ده‌یگرێته خۆی، پێویستی به وریایی زۆر هه‌یه. له‌به‌رئه‌وه‌ی ناسنامه له كۆمه‌ڵێك توخم پێك دێت كه بریتین له هه‌سته‌كانی سه‌ربوون به، كه به عه‌ره‌بی ده‌وترێت “ئینتیما” و به ئینگلیزی “ئهفیلیەیشن). من سهربوونم بۆ كام خاكه؟ بۆ كام وڵاته؟ كام ده‌وڵه‌ته؟ كام خێزانه؟ كام عه‌شیره‌ته؟ كام گه‌ڕه‌كه؟ كام نه‌ته‌وه‌یه؟ كام باوه‌ڕی ئایینییه؟ كام باوه‌ڕی سیاسی یان حیزبیه؟ كام گرووپی وه‌رزشییه، كام گرووپی هونه‌رییه، كام جۆری مۆسیقایه، كام بۆچوونی فه‌لسه‌فییه، هتد. ئێمه‌ی كوردیش نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌كه هه‌ستمان به‌و پێداویستییه كردووه و به‌دوای ناسنامه‌ی خۆماندا ده‌گه‌ڕێین و باسی ئینتیما ده‌كه‌ین. بۆیه بەو پێیەی كه ناسنامه زۆرجار لە ئاخاوتندا بەکاردەهێنرێت، لە یەکەم نیگادا زۆر جار دەتوانێت وا دەربکەوێت كه چەمکێکە شیکاری ئاسانە و پێناسەکردنی سادەیە و به شێوه‌یه‌كی گشتی ناسنامه ته‌نها به چه‌مكی نه‌ته‌وه‌یی ده‌به‌ستینه‌وه. بەڵام کاتێک لە زمانێکی هاوبەشه‌وه تێده‌په‌رین بۆ زمانێکی زانستی به‌ڕاستی زۆر بە خێرایی سەرسام دەبین به‌وه‌ی كه چه‌مكی ناسنامه چه‌نده بابه‌تێكی ئاڵۆزه،ده‌یبینین كه هه‌میشه له جووڵه‌ی پارادۆکسی دایه. بۆ نموونه، مارتن ڤان برۆ‌نسن، توێژەری هۆڵەندی، شارەزا لە کاروباری کورد، واده نووسێ: “ماوەی چل ساڵە لە بارەی کوردەوە دەنووسم، بەڵام هێشتا نەمتوانیوە لە بارەی ناسنامە و ئامانجەکانییەوە بە تێگەیشتنێکی تەواو بگەم”.
ناسنامه چیه؟
ناسنامە چەمکێکی مشتومڕاوییە؛ تاكوو ئێستا هیچ کۆدەنگییەک نییە سەبارەت بەو دیاردانەی کە ئەم زاراوەیە ئاماژەی پێدەکات. بۆیه زۆر جار بە شێوەیەکی وەسفکەر بەکاردەهێنرێت. بۆ نموونه؛ “هەرزەکاران لە قەیرانی ناسنامەدان، یاخود لاوانی كورد هه‌ستی ئینتیمایان لاواز بووه”، یان بۆ ڕوونکردنەوەی وه‌زعێك به‌كار دێت، بۆ نموونه، “هەرزەکاریی قۆناغێکی سەختە چونکە گەنجان دەبێت ناسنامەی خۆیان بنیات بنێن”. زۆر جاریش ده‌بیستین كه “ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له قه‌یران دایه”، هتد. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانین به‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پێناسه‌یه‌كی فراوان و ساكار بۆ چه‌مكی ناسنامه‌ی كه‌سیی و ناسنامه‌ی كولتووری بكه‌ین، كه به قووڵیش به‌یه‌كه‌وه گرێدراون.
ناسنامه‌ی كه‌سیی
دەتوانرێت ناسنامەی كه‌سیی وەک کۆمەڵێک تایبەتمەندی سەیر بکرێت کە ڕێگە بە ناسینەوەی تاكێك دەدەن. ناسینەوەی كه‌سێك لە تایبەتمەندییەکانی خۆیەوە، یان لەو تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی کە لەگەڵ كهسهکانی دیکەدا جیای ده‌كه‌نه‌وه. بۆ نموونه، ناو، نازناو، ڕه‌گه‌زی سێكسی، ته‌مه‌ن، ڕه‌نگی پێست، به‌رزی باڵا، ئاستی خوێندن، پیشه، ئاره‌زوو، باوه‌ڕی ڕۆحانیی و ئایینیی و سیاسیی و فه‌لسه‌فیی، خوو، پڕۆژه‌ی كه‌سێتی، هتد.
ناسنامەی کو‌لتووریی
ناسنامەی کو‌لتووریی بریتییە له خاڵی هاوبه‌شی کۆمەڵگایەکی مرۆیی له ڕوانگه‌كانی سهربوونهكانی یاخود ئینتیماكانی کۆمەڵایەتیی، سیاسیی، ناوچەیی، نەتەوەیی، ئایینیی، هتد، به سیفه‌ته هاوبه‌شه‌كانی بەهاکان و بیرکردنەوە و پابەندبوون، زمان و شوێنی ژیان، پراکتیک، نەریت و بیروباوەڕ، ئەزموونە هاوبەشەکان و یادەوەره مێژووییه‌كان دەناسرێتەوە.
كه‌واته شوناسی کولتووری چەند لایەنێکی نوێنەری سیفه‌ته‌كانی گرووپێك یان گەلێک کۆدەکاتەوە کە کۆیەک، کولتوورێک دروست دەکات. بە واتایەکی تر “هەستکردنە بە پەیوەندی هاوبەش” لەگەڵ ئەوانی تر لە چوارچێوەی وابەستەیییەکی دەروونی.
هه‌روه‌كوو ده‌بینین خۆله‌قه‌ره‌دانی ناسنامه به شێوه‌یه‌كی گشتی و ناسنامه‌ی كوردی به تایبه‌تی، چه‌مكێكی زۆر ئاڵۆز و هه‌ستیاره. چونكه مێژوو و كولتوور و دابونه‌ریت، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه دابه‌شكردنی كوردستان، بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه دینامیكی گۆڕانكارییه‌كانی ناسنامه‌ی كوردی هێشتا ئاڵۆزتر بێت.
دایك و باوكی منداڵانی كورد به بنه‌مایه‌كانی هه‌ستی ناسنامه‌یی كه‌سیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، بێ وڵات و زمان و ئازادی بیركردنه‌وه و دڵ پڕ له برین و قین، هاتوون بۆ ژیانێكی باشتر له تاراوگه. منداڵه‌كانیشیان ده‌بێت به‌و باره گرانه‌ی ده‌روونی و كولتووری و چاوه‌ڕوانییه‌كانی دایك و باوكیان و له ناو جه‌نجاڵی و ئاڵۆزی كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌واو جیاوازدا ناسنامه‌ی كه‌سیی و كولتووری خۆیان بنیات بنێن. ده‌رباره‌ی ئه‌و ئاڵۆزیانه، هه‌وڵ ده‌ده‌ین زۆر به كورتی چه‌ند تێبینیه‌ك ده‌رباره‌ی سیفه‌ته‌كانی چه‌مكی ناسنامه بخه‌ینه ڕوو كه هه‌موو توێژەران ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ریان. ئێمه له حه‌وت خاڵدا چڕمان كردوونه‌ته‌وه، كه ئه‌مانه‌ن:
یەکەم تێبینی: دەتوانین بڵێین ناسنامه ” بریتییه له واقیعی هه‌سته تایبه‌تمه‌ندییه شاراوه‌كان (ئینتیم) ی تاكه كه‌س كه هه‌یه‌تی بۆ خودی خۆی. واته ده‌روونییه و بابەتییە (سوبژێكتیڤ) نه‌وه‌ك خودی (ئۆبژێكتیڤ).
دووەم تێبینی: ناسنامه بریتییه له پرۆسەیەکی چالاک كه سیفه‌تی ناگیر ده‌دات به خۆی. ئه‌وه‌ش بەهۆی گۆڕانكارییه ئاڵۆز و به‌رده‌وامه‌كانی کۆمەڵگاكان، به‌تایبه‌تی له‌و سه‌رده‌مه‌ی جیهانگیریدا. واته كه‌ره‌سته‌كانی ناسنامه به‌رده‌وام له ژێر كاریگه‌ری ده‌وروبه‌ر (هه‌رێمی و جیهانی) دان.
سێیەم تێبینی: هەستی ناسنامه هەمیشە ده‌خرێته‌وه ژێر پرسیار له لای خود، چونكه ده‌وروبه‌ر له گۆڕاندایه. ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ش هه‌میشه تاك ڕووبه‌ڕووی هه‌سته‌كانی خۆی ده‌كاته‌وه و ده‌یانخاته شك و دوودڵی. ئایا من وه‌كوو تاك له‌گه‌ڵ خودی خۆمدا ڕێك كه‌وتووم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی من كێم؟ من سه‌ر به كێم؟ من سه‌ر به‌وم، به‌ڵام ئایا له‌گه‌ڵیدا هاوبیرم؟ هتد. ناسنامە پرۆسەیەکی ده‌روونی و کۆمەڵایەتییە کە سەرچاوەکەی لە نیگای ئەویتر دەیدۆزێتەوە. واته ئەو لێکدانەوەیەی کە بۆ نیگای ئه‌وی تری دەکەم كه چۆن لێم ده‌ڕوانێ و وام لێده‌كا كه پێم وابێ كه ئه‌ویتر من نییه.
چارەم تێبینی: ناسنامە چەمکێکی دوو جەمسەری و پارادۆکسییە، واته دژبەیەکە؛ به‌ڵی و نه‌خێر، ده‌مه‌وێ و نامه‌وێ، هه‌م و نیم، هتد. لە لایەک ئاماژەیە بۆ سیمای ئەوەی کە یەکسانە به‌وانی تر، یان بوونەوەرە تەواو هاوشێوەکان. بۆ نموونه، من كوردم وه‌كوو هه‌موو ئه‌وانه‌ی تر كه له من ده‌چن یاخود وه‌كوو من قسه ده‌كه‌ن یان وه‌كوو من خه‌ڵكی هه‌مان وڵاتن. له لایه‌كی تریشه‌وه من جیاوازم له‌وانی تر و له جۆری بیركردنه‌وه‌یان.
پێنجەم تێبینی: فره‌ناسنامه‌یی، واته كاراكته‌ری هه‌ستی فره‌یی و گۆڕانكارییە بهسهرداهاتوهكانی ناسنامه‌ی خود، كه له ئه‌نجامی بیركردنه‌وه و خۆشیكاركردنهوهی سوبژێكتیڤی خوددا دێته به‌رهه‌م. خود وەک “پێناسە و چەمکی خۆ” کە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی کێشەیەکی نوێ، ئەویش سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌یه له نێوان ناسنامە و ئیگۆ وەک پرۆسەیەکی ده‌روونی و کۆمەڵایەتی. چونكه ناسنامەی کەسی ڕۆژانە دەوڵەمەندتر دەبێت، پۆزیتیڤ یان نێگه‌تیڤ بۆ چاوه‌ڕوانییه‌كانی ئێمه‌و گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت بەهۆی ئەو هەڵبژاردنە جیاوازانەی کە تاکێک ئەنجامی دەدات. ئەم هەڵبژاردنانە، به‌تایبه‌تی له كۆمه‌ڵگا ئازاد و كراوه و دیموكراسیه‌كان، دەستکاری ڕەوتی ژیانی مرۆڤ دەکەن و هەر ئەزموونێکی نوێ ڕێگە بە مرۆڤ دەدات پەرە بە لایەنە نوێیەکانی کەسایەتی خۆی بدات.
به‌كورتی، ناسنامه‌ی تاک تایبەتمەندە بە هەر تاکێک، کە ڕێگەی پێدەدات لە چاوی هەمووان و لە سەرانسەری جیهاندا پێناسە بکرێت و بناسرێتەوە. فرە ناسنامه‌یی، لە لایەنی جۆراوجۆر و بێ‌سنوور پێکهاتووە و هاوبەشە، چونکە ڕۆژ بە ڕۆژ لە ڕێگەی بەرکەوتن لەگەڵ کەسانی دیکەدا، ئه‌مڕۆ له ڕێگای مەڵتی میدیا و و ئه‌نته‌رنێت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بنیات دەنرێت. منداڵ و هه‌رزه‌كاری كورد له تاراوگه نموونه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ن، تا ڕاده‌یه‌ك له ناوه‌وی وڵاتیش.
هه‌رزه‌كار و بنیاتنانی ناسنامه (پرۆسه ده‌روونیه‌كان) توێژینەوە ئەزموونییەکان تیشکیان خستۆتە سەر چڕبوونەوەی ئەزموونە سۆزییەکان لە سەرەتای تەمەنی هەرزەکاریدا ، بە هەردوو شێوەی ئەرێنی و نەرێنی، به‌تایبه‌تی زیادبوونی هەست و سۆزە نەرێنییەکان. منداڵ پێش ئه‌وه‌ی بچێ بۆ قوتابخانه، له ماڵه‌وه بنچینه‌كانی ناسنامه‌ی كه‌سی و كولتووری خۆی داده‌مه‌زرێنێ. به‌ڵام كه چوو بۆ قوتابخانه، واته لە دەوروبەری تەمەنی 4-٦ ساڵیدا تا كۆتایی هه‌رزه‌كاری، کە تاك تێدەگات بۆ یەکسانە و بۆ جیاوازه لە ئەوی تر. ئەم میکانیزمە دووانەیە بەردەوام لە ده‌روونیدا کاردەکات و بناغه‌ی ناسنامه‌ی دادەمەزرێنێت. ئه‌وه‌ش ڕێگه‌ی پێده‌دات كه کاراکتەرێک پەرە پێ بدات کە لە کۆتاییدا ئەویش وەکوو منداڵەكانی تره و له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌ڵگری هه‌ندێك سیفەته كه تایبه‌تن به‌و و ڕەفتار و کاردانەوەی سەربەخۆی خۆی ئه‌و. به‌ڵام له‌سه‌رده‌می هه‌رزه‌كاریدا پێویستی به كه‌ره‌سته‌ی تره بۆ به‌رده‌وامیدان به بنیاتنانی ساختمانی ناسنامه‌ی كه‌سێتی و كولتووری خۆی. بە شێوەیەکی سەرەکی، هەرزەکاریی سه‌رده‌مێكه كه بریتییه له پڕۆسه‌ی سه‌ختی بەناوەوهکردن و تاقیکردنەوەی ڕۆڵە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکان. بۆیه له‌و قۆناغەدا ههرزهكاردهرگای کەسایه‌تیی خۆی بەڕووی جیهانی ده‌ره‌وه‌ی خێزاندا ده‌كاته‌وه. كه تیایدا به‌ناو پرۆسه‌ی ئۆتۆنۆمبوون یان خۆجیاكردنه‌وه له دایك و باوكی‌دا تێده‌په‌ڕێت.
ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش پڕه له گۆڕانكاری، كه بنەڕەتین له بنیادنان و به‌هێز كردنی كه‌سایه‌تی. بەهۆی گۆڕانکاریە ناوخۆیی (ده‌روونی) و دەرەکییەکان (جه‌سته‌یی)ەوە، هه‌رزه‌كار پێویستی به دۆزینه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی تره. چونكه ئەو كه‌ره‌ستانه‌ی كه لە تەمەنی منداڵی‌دا به‌كاری ده‌هێنان بۆ بناغه‌ی ناسنامەی خۆی ، ئیتر به‌س نین بۆ ئه‌وه‌ی جێگەی ڕەزامەندی بن بۆ داواکاری و چاوه‌ڕوانییه نوێیەکانی ژینگەی کۆمەڵایەتیی سه‌رده‌می هه‌رزه‌كاریی. ئیتر ژینگه‌ی قوتابخانه و كۆمه‌ڵگا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان له هه‌رزه‌كار هه‌یه كه بە ئاگادارییەوە هاوسه‌نگی بدۆزێته‌وه له نێوان بەرژەوەندییەکانی، بەهاکانی، تواناکانی و دەرفەتە کۆمەڵایەتییەکان لە چوارچێوەیەکی کۆمەڵایەتی و کولتووریدا كه زۆر فراوانتره لە سه‌رده‌می منداڵی و ژینگه‌ی ماڵه‌وه. كۆمه‌ڵگا چاوەڕوانی ئه‌وه‌ی لێ دەکات كه لەو دەرفەتانە بکۆڵێتەوە کە کۆمەڵگە بۆی ده‌ڕه‌خسێنن و پێشكه‌شی ده‌كه‌ن. ده‌بێ بتوانێت بڕیار بدات کە چی بۆ خۆی دەوێت، ئامانج و بەهاکان هەڵبژێرێت و لە کۆتایی هەرزەکاریدا ڕۆڵەکانی گەورەساڵی ببینێ. بۆیه هەرزەکار له ڕووی ده‌روونییه‌وه وزه‌ی زۆری ده‌روونی خه‌رج ده‌كات، چونكه دەبێت چالاکانە ناسنامەی کەسیی خۆی پێک بهێنێت. بۆیه له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌ندێ عاجز و دڵته‌نگ و هه‌ندێ جاریش تووندوتیژ و تووڕه‌یه به تایبه‌تی به‌رامبه‌ر به دایك و باوكی.
هه‌ڵبه‌ته ئەم پەیوەندییە قووڵ و ئاڵۆزانه‌ی سهربوونهكان (ئینتیما)ی هه‌رزه‌كار،كۆمه‌ڵایه‌تیی، نیشتیمانی، نه‌ته‌وه‌یی، سیاسیی، ئایینیی، کە ناسنامەی كولتووری دروست ده‌كه‌ن و دەیانبەستنەوە بە ژینگەی کۆمەڵایەتییانەوە، لە هەر یەکێکماندا بوونی هه‌یه. ئاڵۆزیه‌كه له‌وه‌دایه كه له تاراوگه‌دا هه‌رزه‌كار ده‌بێت به‌ناو پرۆسه‌یه‌كدا تێبپه‌ڕیت كه توخمه‌كانی سه‌ربوون (ئینتیما) له‌هه‌مان كاتدا تێکەڵ به یه‌كتری دەبن و دژایەتی یەکتریش دەکەن.
به كورتی، توخمه‌كانی ئینتیما له ناوه‌وه‌ی هه‌رزه‌كاردا به‌رده‌وام هه‌م له دانوستاندندان و هه‌میش له دژایه‌تی یه‌كتر كردن دان ، چونكه هه‌ر یه‌ك له توخمه‌كان به‌رده‌وام خه‌ریكی ئەنجامدانی زنجیرەیەک هەڵبژاردنن. کەم تا زۆر هۆشیارانەن و کاریگەرییان لەسەر دیدگایان هەیە لەسەر جیهان و ئەو پێگەیەی کە تێیدا بوونیان هه‌یه لە ناو كۆمه‌ڵگادا. ئیتر بۆیه، ئه‌م پرۆسە ئاڵۆزانەی ناسنامه بوونه‌ته بناغه و ناوه‌ڕۆكی زانستە مرۆیییهكان (کۆمەڵناسی، سیاسه‌تناسی، ده‌روونناسی و فه‌لسه‌فه).
سەرچاوەکان
مارتن ڤان برۆ‌نسن، کتێبی (شێخ و ئاغا و دەوڵەت 1999). وەرگێڕانى: شەهرام عەبدوڵڵا.
Martine Nannini, une approche centrée solution, phlosophie et pratique, ESF, 2014.
Edgar Morin, Introduction à la pensée complexe, Poche, 2005.
Chiara Curonici et Patricia McCuloch, Psycholgues et enseignants, De Boeck, 2013.
Edgar Morin, Introduction à la pensée complexe, Poche, 2005.
Ludwig Wittgenstein, Tractatus logico-philosophicus, Poche, 1993.
Gilbert Gagné, « L’identité québécoise et l’intégration continentale », Politique et Sociétés, vol. 23, nos 2-3, 2004.
Jean-Paul Gaillard, Enfants et adolescents en mutation sociale, ESF science humaine , 2020.
Boris Cyrulnik, le récit de soit, dans La nuit j’écrirai des soleils, Odile Jacob, 2019.
Rtbf, ACTUS, Les 4 dangers de l’individualisme, expliqués par la philosophie La fatigue d’être soi, Dépression et société, Alain Ehrenberg, Odil Jacob, 1998.
L’identité, L’individu, Le groupe, La scociété. Science humaine, 1998.
Jérôme Bruner et l’innovation pédagogique, 1985.
Jacques Salomé, Contes à aimer, contes à s’aimer, Albin Michel, 2000.
Boris Cyrulnik, A. Sowik, L’Harmatan, 2016.