سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

زەخرەفە و ناسنامەی کوردی

سلام کریم سیدان

کوردستان دەوڵەمەندە بە ھونەری زەخرفەیەکی پڕ لە نەخشونیگار بە بەکارھێنانی جۆری  بۆیە و مەرکەب و ڕازاندنەوەی پەرواز و ھونەری ھێلکاری. شێوەکارییەکانی زەخرەفەی کوردی گوزارشت لە ئایندە و سەختی ژیان و خۆڕاگری و گوزەرانێکی ئاشتییانەی پر لە  خۆشەویستی و پێکەوەژیانێکی برایانە دەکات.

زەخرەفە وەک ھونەرێکی ڕەسەنی کوردستانی لەم چەرخە جەنجاڵ و ئاڵۆزەدا، فەرامۆش و بێبەھا و بێنرخ کراوە، بەڕادیەک کە وەک ونبووی لێ هاتووە و نابینرێت. ئەمەش کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ناسنامە کوردی و کوردستانی دەرکەوتووە، هاوکات بۆتە هۆکارێک بۆ لاوازکردنی کەرتی وەبەرھێنان لەو بوارەدا بە هەموو ڕەهەندەکانییەوە، چ ئابووری، چ کلتووری، چ کۆمەڵایەتی یان هونەریی بن.

لە کۆنەوە جێ دەست و پەنجەی وەستای کوردستانی لە دروستکردنی قەڵا و قوللـە و پێپلیکانە و شێوازی خانووی کۆن و بان و شوێنە ھەڵکەندراوەکان و پەروازی بەردەرگا و ڕێڕەوە ھەواییەکانی ئەشکەوتەکان بەجێ ماون، کە ئێستاکانێ بەشێکی زۆریان مۆرکی بیانیان پێوەلکێنراوە، بۆتە موڵکی ئەوانی دیکەی بیانی، بەداخەوە.

کارە ھونەرییە پڕ لە زەخرەفە و ڕازاندنەوە و جۆراوجۆرەکانی مەرەکەب و کەرەستەکانی نووسین لە قامیش و ھێسک و ئامێرەکانی بەرگ و جزوبەند و جۆرەکانی سمغ بە شێوازی پوخت و جوان و قەشەنگ سەدان ساڵە تائێستاش ھەر بە گەشاوەیی ماونەتەوە. بۆ نموونە، کەوانەی پەنجەرە و دەلاقە و شاکارەکانی دەرگا سەرەکییەکان ئێستاش بۆ ئەو کەسانەی کە بەچاوێکی ھونەرییەوە دەیڕواننێ سەرسامی دایان دەگرێ.

دەست و بازووی خوشک و دایک و برایانمان ئێجگار ڕازاوە و ڕەنگین بوو لە چنینی مافور و بەڕە و جاجم و تێڕکە و ھەگبە و زەمبیللە و بەرماڵ و گورینگ و لێفە و کڵاو و جامانە و سوخمە و دەسرۆک و دەرپێ و کورتەک و  ڕانک و چۆغە و کڵاش و کەرەستەی بووکێنی و ێندوق و باول. ھەموو ئەوانە گوزارشتی لە ژیانەکی قورس و زەحمەت لە ھەمان کاتیش پراکتیزە بە ھیوایەکی گەش بۆ ئایندە تێدا ڕەنگی دابۆوە. جۆری نەخشە کوردی و کوردستانییەکان تێر و جەنجاڵن بە وێنەی شێوەکاری جۆرەھا گوڵ و  کۆتری فڕیو ئاسمانی شین نیشان دەدەن.

ھەولێر ئەوڕۆ دەوڵەمەندترین پایتەختی جیھانی ئیسلامە لە خەتخۆشی و شارەزایانی بواری زەخرەفە و ڕەنگکاری، کە سەرمایەکی گەورەن بۆ نەتەوەکەمان، لەوانە: زیاد موھەندیس و ئەحمەد عبدولرەحمان و گەیلان و نەجات و سەلیم مامە.

شێوازی نووسینی دەستنووسەکانی ئێستا بەزیندووی ماون، جۆری دەسخەتەکە کە ساڵانێکە نووسراوە ڕەنگ و بریقەداری وەک خۆی ماوەتەوە کە بەداخەوە ئەو جۆرە دەستنووسانە پڕن لە (مکتبة مخطوطاط العراقیة) کە تۆزیان لەسەر نیشتووە، لە بێکەسی نەتواندراوە وێنەی کۆپیەکیشیان لێ بھێندرێتەوە بۆ کوردستان و نیشانی هاونیشتیمانیان بدرێن. سەیری ناوەڕۆکەکانیان بکەیت نەخش و زەخرەفە و مۆری دانەرانیان بەڕاستی جێگەی سەرسوڕمانە.

لە مافوور چنین و نەخشونیگارەکانیش، دەشتی هەولێر پڕبوو لە ژن و کچی دەستڕەنگین، لەوانە: ڕازیە عەلی، ناسراو بە دایەسۆرێ (تەماشای وێنە هاوپێچەکان بکە).

خۆشبەختانە، ماوەیەکە، وەزارەتی ئەوقاف لە ڕێنمایی دروستکردنی مزگەوتەکاندا بەسەر خێرخوازەکانی سەپاندووە کە لە کاتی دروستکردنی ھەر مزگەوتێک یان دامەزراوەیەکی ئایینی دەبێ خەت و زەخرەفەی ئیسلامی کوردستانی ڕەسەن لە ژێرچاودێری ئەندازیارانی شارەزای ئەو بوارە ڕەچاو بکرێن و ئەنجام بدرێن.

لەم پەیوەندە، منیش پێشنیاز دەکەم کە زەخرەفە گرنگی سەرەکی پێ بدرێ و بکرێتە سیمبولی ناسنامە و نیشتیمانسازیی کوردستانیی. هاوکات، ھەمواری یاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوار و کەلەپوور لە ھەرێم بە ژمارە (٥)  لە ساڵی ٢٠٢١ بکرێتەوە بە متوربەکردنی ئەو بابەتانەی سەرەوە. بۆ ئەم مەبەستانەش، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوار و کەلەپوور لە وەزارەتی شارەوانی بکرێتە دەستە و ڕاستەوخۆ بلکێندرێ بە ئەنجوومەنی وەزیران. لە پاڵ ئەمانە، کۆلێجی ئەندازیاریی کۆنفرانسێکی بەپەلە ساز بدات بۆ نوێکردنەوەی شکۆی زەخرەفەی کوردستانی بە بەشداری وەزارەتەکانی ڕۆشنبیری و ئەوقاف و شارەوانی و پەیمانگەی ھونەرە-جوانەکان و کۆمەڵەی خەتخۆشان و  تایبەتمەندانی تر بۆ ئەوەی زەخرەفە بکرێتە سیمبولی ھونەرێکی سەرەکی ھەرێم و یەکبخرێت و دیواری ڕەوزە و گۆڕەستانەکان و زانکۆکان و پێی بڕازێتەوە.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • Uncategorized
  • Uncategorized
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO