بەهرۆز جەعفەر
خۆی “برووسک” دیاردەیەکی بینایی و کارەبایی سروشتییە، کە لە کاتی هەورەبانگەشە و هەورە تریشقەدا بەهۆی دەردانی کتوپڕی کارەبا لە هەورەکاندا ڕوودەدات. دەبێت چەند ڕاز و نیاز و خەم، پاڵەپەستۆ لە پشت هەر گرمەیەک، یان برووسکەیەکەوە هەبێت. لەوە گرینگتر دوای برووسکەکە چی ڕوودەدات.
هەروەکوو میدیای کوردیی دوای چەند ڕۆژ و ساڵێک هەواڵی ئەوە بڵاو دەکەنەوە، پەرلەمانی لیبیا دەنگی لەسەر ڕێککەوتنی ئاویی نێوان تورکیا و لیبیا داوە:
یەکەم: ئەوە دەنگدانی پەرلەمانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا بوو، لە ٢٠ ی ئۆکتۆبەری دەنگیان بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاویی نێوان تورکیا و لیبیا داوە. لە کاتێکدا ئەم ڕێککەوتنە لەنێوان تورکیا و حکوومەتەکەی کە لە ڕووی نێودەوڵەتییەوە لە لیبیا دانپێدانراوە و لە ٢٠١٩ واژۆکراوە، بەڵام لەوکاتەوە هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا بە سەرکردایەتی “خەلیفە حەفتەر” ئەمەیان پەکخستبوو، ئیدیکە ئەوانیش دەنگیان بە ڕێککەوتنە ئاوییەکەی نێوان ئەم دوو وڵاتە دا، کە هەردووکیان دەکەونە سەر دەریای سپی ناوەڕاست.
دووەم: ئایا ئەم بڕیارە گۆڕانکارییەکی گەورە لە هاوسەنگییە سیاسی و ستراتیجییەکانی دەریای ناوەڕاستدا دروست دەکات. بێگومان بڕیارێکی لەم شێوەیە، دەکرێت وەکوو بریسکە “برووسکە”یەک تەماشا بکرێت، کە گرمە گرمێکی پێچەوانە بەدوای خۆیدا دەهێنێت، بەتایبەتی یۆنان ئەم رێککەوتنە زۆر بە بێمانا و نایاسایی ناودەبات، بەدڵنیاییەوە یۆنان دژی دەبێت، کاتێک یۆنان دژییەتی، واتە بێ سێ و دوو ئیسرائیل و قوبرس دژی ئەم ڕێککەوتنەن، میسریش کە سنووری ئاویی هاوبەشی هەیە و بەشێکی کاریگەرە لە ئاساییشی وزەی ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی و بارەگای سکرتارییەتی لووتکەی گازیی ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی لە قاهیرەیە (لەم لووتکەیەدا، کە لە ٢٠٢٠ ەوە کارایە، هەموانی تێدان جگە لە تورکیا). کەواتە یەکێتیی ئەورووپاش دژی ئەم ڕێککەوتنەیە. بەتایبەتی فەڕەنسا و ئیتاڵیا دژی ئەمە دەبن، چونکە ئەوانەش دەکەونە دەریای سپی لە سەرەوە، ڕێککەوتتنامەی هاوبەشیان لەگەڵ وڵاتانی نائەورووپی بۆ پاراستنی ئاساییش و کۆچبەر و وزەو…هتد وەکوو ڕێککەوتتنامەی بەرشەلۆنە و یەکێتی بۆ دەریای سپی، تاوەکوو دەگاتە ئەمدواییە، کە لوتکەی گازیی دەریای سپیان بە چاودێریی ئەمریکا دامەزراندووە.
سێیەم: یۆنان و قوبرس و ئیسرائیل، ڕێککەوتننامەی ئێجگار ستراتیجیان هەیە، ئێجگارەکە لەوێوە سەرچاوەی گرتووە چارەنووسی ئاساییشی وزەی هەرسێکیان لە سەر ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی ڕاستەوخۆ پێکەوە گرێدراوە، هەروەکوو چارەنووسی ئاساییشی گشتییان لە زۆر ڕووەوە پەیوەستە بەیەکەوە. جگە لەوەی گەورەترین ڕێککەوتننامەی ستراتیجیی ئەمنی و ئاسمانی و هەواڵگریی لەنێوان ئەم سێ دەوڵەتەدا هەیە.
چوارەم: ڕێککەوتنەکە و دەستبردنی تورکیا بۆی لەگەڵ وڵاتێکی وەکوو لیبیادا، هەر بەچاو و لەسەر نەخشە دیارە لەسەر حیسابی سنوورە ئاوییەکانی یۆنانە. ئەمە لە ڕووی ناوچەییەوە، یەک پەیامی هەیە، ئەویش کاردانەوەی تورکیایە لە بەرانبەر ئەوەی زیاتر لە پانزە ساڵە ئەویان فەرامۆشکردوە لە ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی، لەکاتێکدا تورکیا وڵاتێکی سەرەکییە لەسەر ئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی. ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی ئەمانە دەگرێتەوە: سووریا و تورکیا و قوبرس و لوبنان و ئوردون، لەگەڵ دەستەڵاتی فەلەستین و ئیسرائیل و میسریش تاوەکوو ڕادەیەکیش یۆنان. بەڵام ئەوانە هەموویان و بەتایبەتیش قوبرس و ئیسرائیل و یۆنان ئینجا میسر، بەشێکی گەورە و کاریگەرن لە چالاکییەکانی وزەی ناوچەکە، هەمووشیان دژی تورکیان و سەریان بەیەکدا کردووە ڕۆژ تاوەکوو ئێوارە “فسکە- فسک” دەکەن، تورکیاش وڵاتێكی پیشەسازیی گرینگە و پێگەیەکی مێژوویی هەستیاریی هەیە، زۆر پێویستی بە گازی سرووشتی و نەوتە ، زۆریش حەز دەکات و داوا دەکات و هەوڵ دەدات ببێتە ڕێگەی پەڕینەوەی هێڵەکانی وزە لەناوچەکەدا. ساڵانە تورکیا لە دوو دەیەی پێشوودا لەنێوان ٤٣ بۆ ٦٠ میلیار دۆلاردا گازی سرووشتی لە دەرەوە کڕیوە.
پێنجەم: ئێستا تورکیا، بەم هەنگاوەی لەگەڵ لیبیا ناوییەتی، ڕێک ئەو پەندە “گۆرانییە” کوردییە وە بیردەهێنێتەوە، کە دەڵێت “سەرە ڕێگەکەت لێ دەگرم، وەکوو حەمەتاڵی بانە”. بەڵام ئەم سەرە ڕێگەگرتنە وەڵامێکی نیمچە ڕەقی ئیسرائیل و قوبرس و یۆنانی بەدوادا دێت ڕەنگە مانۆڕێکی سەربازیی دەریایی بێت، ڕەنگە هەر فەرامۆشکردنی تورکیا بێت، چونکە دەزانن ئەوە پازدە ساڵە تورکیا لە دەوروبەری قوبرس و کەناراوەکانی خۆی هەر کەشتی دەهێنێت و دەگەڕێت بەدوای گازدا، هیچی نەدۆزیوەتەوەو و نادۆزێتەوە. لە کاتێکدا میسر و و قوبرس و ئیسرائیل کێڵگەکانی وەکوو زوهر و لێڤاسان و ئەفرۆدێت و کالیپسۆ و تامار و کاریش و…هتد چەندانی دیکەیان دۆزیوەتەوە و کۆمپانیا فرەرەگەزە گەورەکانی وەکوو ئەکسۆن و شیفرۆن و ئینی ئیتاڵی و نۆبڵ ئینرجی و بریتش پیترۆلیۆم و…هتد لەوێ ساڵانێکە وەبەرهێنان دەکەن. داناگازی لای خۆشمان ماوەیەکە خۆی گەیاندووەتە میسر. هەروەکوو چۆن زیاتر لە سێ ساڵە مۆبادەلە پێترۆلیۆمی ئیماراتی لە کەناراوە ئاوییەکانی ئیسرائیلدا کاری بەرهەمهێنانی گازی گرتووەتە ئەستۆ.
شەشەم: تورکیا بۆ وا دەکات؟ دەبێت وابکات، چونکە تورکیا نایەوێت وەکوو “دەوڵەت”ێکی ئاسایی بێت و لە سنوورێکی دیاریکراودا بێت و بڕوات. هەر زوو داڤود ئۆگلۆ لە “قووڵایی ستراتیجی”دا، نووسیبوی تورکیا بۆ ئەوەی لە ئاساییشدا بژی، دەبێت ئاساییش بۆ ئەوانی دیکە دابین بکات، واتە دەبێت دەست لە کاروباری ئەوانی دیکەدا وەربدات، ئەمە ڕیتمێکە بە گوتار و دەربڕینی “هاکان فیدان و ئیبراهیم کاڵن”یشدا لە فۆڕمێکی دیکەدا جەختیان لێوە کردووەتەوە. ئەم شێوازە لە بیرکردنەوەی تورکیا بوو، وایکرد ناوەندەکانی بڕیاری جیهانی و ئامرازەکانی میدیا و چاودێران، ئەم بزافەی ئاکپارتی لە تورکیا ناوبنەن “عوسمانییە نوێیەکان” گەڕانەوەیە بۆ سەردەمی عوسمانی، بۆ ئەو گرووپە وڵاتەی کە دەکەونە سەر “مێدیتریانە” پەیامێکی مەترسیدار و هەڕەشەیەکی ستراکچەرییە، وەکوو هەمووتان دەزانن، کە هەمووان پێشتر چەشتووییانە. زۆر دوور نییە ئیسرائیلییەکان ئەوەیان بیر نەچووەتەوە، کە ئەردۆگان لە ٢٠١٠ پێیانی دەگوت: تاپۆی خاکەکەتان ئەوەتا لە ئەرشیفی ئێمەدا ماوە.”
حەوتەم: لەڕاستییدا هەتاوەکوو دێت پێداویستی مرۆڤایەتی بە وزە زیاتر دەبێت، لەناویاندا پێداویستی جیهانی بۆ سووتەمەنییە بەردینییەکان (نەوت و گاز و خەڵوز)، لیبیا یەدەگێکی گەورە و پێگەیەکی گرنگی لەسەر نەخشەی نەوتی جیهانیی هەیە، وادیارە سەرکردە لیبییەکانیش لەم ماهییەتە تێگەیشتوون، ئەو دوو بەرەیەی لە لیبیا چەندین ساڵ تاوەکوو بە قورسترین چەکەکان شەڕی یەکدییان دەکرد، چەندین وڵاتی ناوچەیی و زلهێزی جیهانیی هەریەکەیان دژی ئەوەی دیکەیان پاڵپشتیی بەرەیەکیان دەکرد، هەریەکەو بە ئەجێندایەک پاڵپشتی بەرەی حەفتەری دژی دەکرد دژی حکوومەتی ویفاقی نیشتمانیی، میسر و ڕووسیا و ئیمارات پاڵپشتی خەلیفە حەفتەریان دەکرد، تورکیا و قەتەر پاڵپشتی ویفاقی نیشتمانیی تاوەکوو کۆتایی ٢٠٢٠. ئەوا ئەمڕۆ ئیدیکە ئەو دوو هێزە سەرەکییە لیبییەش پێکەوە پرسی “وزە” و جیۆپۆلەتیک” کۆیکردنەوە، لەگەڵ تورکیا ئومێدەوارن بەشێک لە هاوکێشەکانی دەریای سپی بگۆڕن.
ساڵی ٢٠١٧ بە سەرۆکی ئۆرسام و ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری تورکیا ئەردۆگان “پڕۆفیسۆر ئەهمەدی ویساڵ” و “ڕەجەب یورڵماز”م گوت؛ ئێوە دەزانن، کە هەرگیز ئیسرائیل پەیوەندیی لەگەڵ تورکیایەکدا ئاسایی ناکاتەوە، کە ئاکپارتی و بەڕێز ئەردۆگان تیایدا ڕۆڵی سەرەکی بگێڕن؟” ئەویش گووتی؛ دڵنیاین، چونکە ئەوان دەیانەوێ تورکیاش وەکوو میسر گوێڕایەڵی ئەوان بێت.
چوارچێوە گشتییەکەی مێدیتریانە
ئینجا ئەوەی دەبوو لەسەرەتاوە باس بکرێت، لێرەدا، لە کۆتاییەوە باشترە بگوترێت؛ دەریای سپی (مێدیتریانە- Mediterranean) یەکێکە لە پێگە هەرە هەستیار و ستراتیجییەکانی جیهان، بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی. لە ڕووی جوگرافییەوە خاڵی بەریەککەوتنی سێ کیشوەری ئاسیا و ئەفریکا و ئەورووپایە. لە ڕووی شارستانییەت و مێژووییەوە ڕاستەوخۆ شوێنی بەریەککەوتنەکان و لانکەی سەرهەڵدانی مرۆڤایەتی و لانکەی سەرهەڵدانی ئایینەکان و ئیمپراتۆرییەتەکان بووە، ئیمپراتۆرییەتی ڕۆم و عوسمانییەکان، پێشووتر مەگەر جەبەل تاریق (تاریقی کوڕی زیاد)تان نەبیستوە لەم ناوچانەوە خۆی و لەشکرەکەی پەڕیوەتەوە. لە ڕووی “ئاساییش”ەوە ڕاستەوخۆ ئەم ناوچانە هەموو، یان زۆربەی پرس و کێشە گەرمەکانی جیهانی لێیە، وەکوو: کێشەی عەرەب لە فەلەستین و کێشەی قوبرس و کێشە و قەیرانی سووریا، لەهەمووی سەرەکیی تر بە نیسبەت خۆرئاواوە مەترسیی پەڕینەوەی کۆمۆنیرم لێرەوە بووە، کە هاتووە بۆ سووریا و میسر و ناوچەکە بەگشتیی.
هەر لە ڕووی ئەمنییەوە، ئێوە هەموتان شەو و ڕۆژ گوێتان لە پەڕینەوەی کۆچبەران بووە لە ئاوەکانی دەریای سپی، ئەوە ئاساییشی ئەورووپای تێکداوە و بووەتە هۆی سەرهەڵدانی کێشەی ناسنامە لای وڵاتانی ئەورووپا و سەرهەڵدانی پۆپۆڵیزم و ڕاستڕەوەکان و باسوخواسی ئیسلامۆفۆبیاو…هتد ئەوە هەمووی لە مێدیتریانەوەیە. بەهەمان شێوە پرسە ژینگەییەکان و گەشتیاریی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەیان بەندەری چالاکی ئەم ناوچانە.
ئەمانە هەمووی بەس نەبوو، ئنجا لە ٢٠١٠ ەوە لە ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی (لە خوار پێی ئەورووپا خۆیەوە) لەو کەناراوانە هەمووی گازی سرووشتی دۆزراوەەتەوە، ئەمەش ئەوەندەی دیکە داینامیکییەتی جیۆپۆڵەتیکییی چالاکتر کردووە. ئەمەش بەس نەبوو. ئینجا لەسەردەمی ئیدارەی بایدنەوە، بونیادنانی کۆریدۆری بەستنەوەی هیندستان- کەنداو- دەریای سپی لە ئارادایە. ئیدیکە ئەوەتا خۆتان دەبینن، عێراقیش لە ڕیگەی سووریا و بەندەری بانیاسەوە خەریکە خۆی دەباتەوە سەر مێدیتریانە.
بەهەرحاڵ ئەمە تەختەیەکی شەترەنجی هەرێمایەتییە، هەریەکەو ڕیالیستانە لەسەر مێزەکە بە ئەجێندەی جیاوازی خۆی، بە بەرژەوەندیی خۆیەوە دەیەوێت زۆرترین پشکی کێکەکە بەرەو خۆی ڕاکێشێت. هەریەکەو دەیەوێت یاریکەرێکی سەرەکیی ناو گەمەکە بێت، تورکیاش یەکێکە لەوانە ئەوەتا وەکوو لای سەرەوە باسم کرد، خەریکە.