سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

شەڕی دوو دەوڵەت بەرامبەر دوو گەڕەک

ئەوەی دوێنێ لە شاری حەلەب گوزەرا، شەڕی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی سووریا نەبوو بەرامبەر بە کوردانی گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسود، بەڵکوو شەڕی دوو دەوڵەتی سووریا و تورکیا بوو. ئەو شەڕە خواستی تورکیا بوو بۆیە هاوکاری دارایی و سەربازیی میلیشیاکانی سووریای کرد. سووریا تەنها جێبەجێکەری ئەرکە پێسپێردراوەکە بوو.

ئەوەی لەم چەند ڕۆژەدا لە حەلەب ڕوویدا هێرشی بەر فراوانی چوار فرقەی ئەو گرووپانە بوو کە ڕۆڵی زۆر نەرێنیان هەبووە لە کوشتار و دزی و ڕاوەڕوت و دەستدرێژی سێکسی و کاری بەدڕەوشتی بۆ سەر دروزەکان و عەلەوییەکان پێش ڕۆژافای کوردستان. ئەو چوار فرقەیە کە پێک هاتوون لە فرقەی سوڵتان مراد، لە ئازاری ٢٠١٣ دروست بووە سەرکردەکەی فەهیم عیسایە، کە لە پێکهاتەی تورکمان دروست کراون و تورکیا هاوکاری سەربازیی و دارایی دەکات. فرقەی دووەم کە ناسراوە بە فرقەی سوڵتان سلێمان شا، کە بە عەمشات ناسراوە، لە ٢٠١٨ دامەزراوە، هەر تورکیا هاوکاری دەکات. ناوی گرووپەکە بە ناوی باپیرە گەورەی عوسمانی دامەزرێنەری “ئیمپریاتۆرییەتی عوسمانی”ـەوە ناو نراوە وەک خەونێک بۆ فراوانخوازی و بنیاتنانەوەی دووبارەی ئیمپریاتۆرییەتەکەی. گرووپی سێيەم، یان فرقەی سێیەم، بە حەمزە بەهزات ناسراوە، لە ٢٠١٣ دامەزرا لەلایەن “سەیفەدین بوڵات”ەوە سەرکردایەتی گرووپە دەکرێت. گرووپی چوارەم کە لەم ڕۆژانە شەڕی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەبی دەکرد بزووتنەوەی نورەدین زەنکییە، کە  لە ٢٠١٤ دروست بووە و شێخ تۆفیق شەهابەدین سەرکردایەتی دەکات، هەر ڕۆژە و بەیعەت بە بزووتنەوەیەکی مرۆڤکوژ دەدات، تا دوا جار لە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگریی سووریا لەسەر ویستی تورکیا ڕێکخرا بۆ بە جێگەیاندنی ویستەکانی تورکیا دژ بە کوردانی ڕۆژاڤا.

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب سەبارەت بەم گرووپانە کە لەو چوار فرقەدا پۆلێن کراون دەڵێن هەموو ئەم گرووپانە لە لیستی سزا نێودەوڵیەتییەکان دان بە هۆی تاوان و سەرپێچیکردن لە یاسا نێودەوڵییەتیەکان. حەمزە و عەمشات و سەرکردەکانیان لە ٢٠٢٣وە لە لیستی تیرۆری ئەمەریکادان، تەنانەت چەندین پێشێلکاری ئەم گرووپانە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە تۆمار کراون، وەک بە ئامانجگرتنی نەژادی و کوشتنی ناڕەوا و توندوتیژی سێکسی دژی کەمە نەتەوییەکان، لەوانە عەلەوی و کورد و کوشتوبڕی هەڕەمەکی.

لە ڕاستیدا نەک هەر لە کەوتنی دەسەڵاتەکەی “بەشار ئەسەد”ەوە بەڵکوو پێشتریش تورکیا درێخی نەکردبوو لە لێدان و شەڕ فرۆشتن بە کوردانی ڕۆژاڤا لەڕێگەی ئەم گرووپانەوە. ڕاستە ئێستا ئەم گرووپانە لەناو وەزارەتی بەرگری سووریا ڕێکخراون بەڵام هێڵێکی پەیوەندی بە تورکیاوە دەیانبەستێتەوە و ئەجیندای تورکیا وەک خۆی جێبەجێ دەکەن، بە تایبەت کاتێ تورکیا لەوەدا شکستی هێنا کە عەشیرەتە عەرەبەکان بە گژ هەسەدە و ڕۆژاڤا دا بکات و خەونەکانی بە دی بێتن.

ئەوەی جێگای سەرنجە هێرش و بەردەوامی ئەم چەند ڕۆژەی گرووپە چەکدارەکانی سووریای نزیک لە تورکیا بۆ سەر دوو گەڕەکی کوردنشین لە حەلەب، کە تورکیا پێی وایە هەر بەرەو پێش چوونێکی کوردانی رۆژاڤا مەترسیە لەسەر “ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا” دژی دەوەستێتەوە، نەک ئەو بزووتنەوەیەی هاوسنووری بێت بەڵکوو ئەگەر لە بەستەڵەکی باکوور یان باشووریش بێت. تورکیای ڕەگەزپەرست هەر بە مەترسی سەر خۆی دەبینێ و دژایەتی دەکات،

ئەو شەڕەی ئێستا جیهانی بە خۆیەوە سەرقاڵ کردووە شەڕی تورکیایە دژی شەڕەڤانان کە وەزارەتی بەرگری سووریا پێی هەستاوە جێبەجێی دەکات چونکە کلکی ئەحمەد شەرع لە دەستی ئەردۆگان دایە و چۆنی بوێت ئاوا دەیقرتێنێ، بەڵام ئەوەی بینیمان شەڕ و ڕووبەڕوبوونەوەی قارەمانانەی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب بوو لەم چەند ڕۆژەدا بەرامبەر هێزی دوو دەوڵەت بەو پەڕی قارەمانیەتیەوە.

ئەوەی کە جێگای سەرنجە کورد گەلێکی بێ پشت و پەنایە ئەگەر بە قەد دروزەکانیش پشتی هەبوایە هەردوو حکومەتی سووریا و تورکیا ئێستا لە ئاستیاندا لەسەر پاشەڵی خۆیان دادەنیشتن نەک جاڕدانی کوشتن و حەڵالکردنی خوێنی کورد.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO