سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

مەرگی جمهوری ئیسلامی لە دوا سەعاتەکانی تیک تیک دەکات

هیوا ساعێدی

لە دۆخێکی زۆر گرنگ و هەستیاری گۆڕانکارییە سیاسییەکان داین. چەند ڕۆژی ڕابردوو لەسەر بەرفراوانی خۆپێشاندانەکان و ناڕەزایەتییەکان ئەوە دەردەخات کە دۆخەکە بە شێوەیەکی بەرچاو خەریکە لە دەستی دەوڵەتی ناوەندیی ئێرانی داگیرکەر دەردەچێت و چی دیکە بەرگە ناگرێ . ڕژێم لە ڕووخانی نزیکتر دەبێتەوە، پێویستە جەخت لەوە بکرێت کە گرنگی سەرەکی چیتر لە فراوانی جوگرافیی خۆپێشاندانەکان نییە، بەڵکوو لەوەدایە کە ئەم خۆپێشاندانانە بەردەوا دەبێ.

ئەم گۆڕانکارییە نیشانەی چوونە ناو قۆناغێکی نوێی تێکچوونی سیاسی و کۆمەڵایەتییە. لەم قۆناغەدا، هەنگاوە نهێنییەکانی هێزە دەرەکییەکان، بە تایبەتی ئیسرائیل، چیتر وەک قۆناغەکانی پێشوو کاریگەریی ستراتیجیی دیار نییە. بەپێی هەڵسەنگاندنێکی شیکردنەوەیی، پێشبینی دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکد لە چوارچێوەی کاتێکی دیاریکراودا هەنگاوێکی سیمبۆڵیک لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە هەڵبنرێت، کە ئامانجی سەرەکیی نیشاندانی شوێندەستی سیاسی و ستراتیجییە لەناو تاران.

لە ڕوانگەی ستراتیجییەوە، ئامانجی ئەم قۆناغە لاوازکردنی پێکهاتە و سوپای پاسدارانە، بە تایبەتی لە ڕێگەی شلکردن و لەناوچوونی دامەزراندنی هێزەکانی داگیرکەرە. لەم چوارچێوەیەدا، هەوڵ دەدرێت ناوەندی ڕەقی ڕژێمی ئێران تووشیی دوودڵی، ناڕەزایی و تێکچوونی ناوخۆیی بکرێت. ئەمەش بە مانای زیاد کردنی فشاری دەروونی و شۆڕکردنەوەی بۆ ناو سوپای پاسدارانە، بۆ لاوازکردنی توانای پاراستنی سیستەمی سیاسیی داگیرکەر.

لە هەمان کاتدا، هەوڵی تێکدانی پارسەنگی هێز دەدرێت، بە شێوەیەک کە توانای خۆپێشاندەران لە ئاستی سیاسی، دەروونی و کۆمەڵایەتی زیاتر دیار بکرێت، بەتایبەتی لە ڕێگەی فشاری ڕەق و هێزی ناوخۆییەوە هەتا ڕاماڵینیی.

لە ڕوانگەی ئەم شیکردنەوەیەوە، پێدەچێت لەم ماوەیەدا هەواڵی زیاتر لەسەر کوشتن و لەناوچوونی ئەندامانی سوپای پاسداران بڵاو بکرێتەوە. ئەم دۆخە دەبێت بەشێک لە پرۆسەی گۆڕانکارییە سیاسییەکان، کە ئامانجی گواستنەوەی شۆڕشەکەیە لە ئاستی هەست و هەڵچوون بۆ ئاستی پرۆسەیەکی سیاسیی واتادار. لە بنەڕەتیدا، ڕاپەڕین پرۆسەیەکە کە هێشتا لە هەنگاوە سەرەتاییەکانی خۆیدایە و دەتوانێت ئاراستەی جیاواز بگرێتەبەر.

لە کۆتاییدا، ئەگەر لەم ماوەیەدا شوێندەستی ئیسرائیل بە شێوەیەکی ڕوون لە ناو تاران دا دەربکەوێت، ئەوا وێنەی گشتیی ئەم قۆناغە سیاسییە ڕوونتر دەبێتەوە و ڕێگە بۆ شیکردنەوەی قووڵتر لەسەر داهاتووی سیستەمی سیاسیی ئێران دەکرێتەوە.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

  • All Post
  • Uncategorized
  • Uncategorized
  • ئەدەب و فەرهەنگی منداڵان
  • بوخچە
  • بۆ منداڵان
  • بیرورا-
  • بیروڕا
  • توێژینەوە و لێکۆلێنەوە
  • دیرۆک
  • شڕۆڤە
  • هەمەڕەنگ
  • هەوار
  • وتار
  • پرسیاری سەکۆ
  • ڕانانی کتێب
  • کلتورو مێژوو
  • کلتۆر
  • کەسکایی

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2025 SEKO