ئیبراهیم شێخ وەسانی
بەشی نۆیەم
مۆدێرنەتەی دیموکراتی چییە؟
پۆزەتیڤیزم؛ فەلسەفەی زانستە، لەلای ع[ەبدو]ڵا ئ{ۆ]جە-لا+نیش «دەوڵەتی نەتەوەیی، سەرمایەداری، زانستی پۆزەتیڤیستی» بناغەی مۆدێرنەتەی سەرمایەداریین، بەڵام بە بڕوای ئەو پارێزەری سەرەکی مۆدێرنەتەی سەرمایەداری، پۆزەتیڤیزمە.
ئ{ۆ]جە-لا+ن ڕەخنە لە زانستی پۆزەتیڤیستی دەگرێت، جەخت لەسەر سنوورداربوونی زانست بەهۆی پۆزەتیڤیزم دەکاتەوە.
ئ{ۆ]جە-لا+ن وای دەبینێت پۆزەتیڤیزم فۆڕمێک لە زانست بەرهەم دێنێ کە ئەو ناوی دەنێت «زانستی تەسک»، پێشی وایە زانست بەهۆی دونیابینی پۆزەتیڤیزمەوە خەلەلی تێدایە، کەموکوڕی هەیە.
لەلای ئ{ۆ]جە-لا+ن ئەوە فەلسەفەی پۆزەتیڤیزمە وای کردووە کە زانستە کۆمەڵایەتییەکانی وەک «سۆسیۆلۆجی، تیۆلۆجی، سایکۆلۆجی، ئەنترۆپۆلۆجی» وەک زانستە سروشتییەکانی «فیزیا، کیمیا، ماتماتیک، بایۆلۆجی، ئەستێرەناسی، جیۆلۆجی» بەپێی لۆجیکە ماتماتیکییەکان مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.
ئ{ۆ]جە-لا+ن لەوباوەڕەدایە کۆمەڵناسی پۆزەتیڤیست بۆ تێگەیشتن لە کۆمەڵگە هەمان میتۆدی لێکۆڵینەوە لە زانستە سروشتییەکان بەکاردێنێ، بەو میتۆدەی کە لێکۆڵینەوە لە بەرد و ئەتۆمەکان دەکات لێکۆڵینەوە لەسەر کۆمەڵگە دەکات.
لەدیدی ئ{ۆ]جە-لا+ن لێکۆڵینەوە لە واقیعی کۆمەڵایەتی کە پڕە لە «مانا، نۆرم، پراکتیکی ڕەمزی، دەزگا، دامەزراوە، مێژوو» جیاوازە لە پڕۆسەی کارلێکە ماددیەکانی زانستە سروشتییەکان، چونکە دیاردە کۆمەڵایەتییەکان ناتوانرێت دووبارە بکرێنەوە و بپێورێن.
ئ{ۆ]جە-لا+ن پێیوایە ناتوانیین لە ڕێگەی ئەو داتا و ئامارانەی لە میتۆدی لێکۆڵینەوە لە زانستە سروشتییەکان بەکاردەهێنرێت ڕەهەندە ئەخلاقییەکانی مرۆڤ بپێویین.
ئ{ۆ]جە-لا+ن وای دەبینێت کۆمەڵناسی پۆزەتیڤیست حیساب بۆ ڕۆڵی «کولتوور، مێژوو، سیاسەت، ئایین»ی کۆمەڵگە ناکات، بۆیە ناتوانێت بەتەواوی لە کۆمەڵگە تێبگات و مانا و ئازادی ژیانی کۆمەڵایەتی ڕوون بکاتەوە. بۆیە ئ{ۆ]جە-لا+ن وای دەبینێت بەرهەمی زانستی پۆزەتیڤیستی لە ڕەهەندە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکاندا ناتەواوە.
ئ{ۆ]جە-لا+ن لەو باوەڕە دایە بۆ تێگەیشتن لە کۆمەڵگە لە ڕێگەی زانستە کۆمەڵایەتییەکان پێویستە «هەست، بەها، ئازادیی مرۆڤەکان» لەبیر نەکرێت، لە ڕوانگەی ئەو وەڵامی پرسیارەکانی «مرۆڤەکان چۆن مامەڵە دەکەن، چ بەهایەکیان هەیە، بەدوای چ ئازادییەکدا دەگەڕێن» بۆ زانستە کۆمەڵایەتییەکان گرنگ و پێویستن.
ئ{ۆ]جە-لا+ن دژایەتی ئەو بانگەشەیەی زانستی پۆزەتیڤیستی دەکات کە پێی وایە دەتوانرێت بەتەواوی واقیعی کۆمەڵایەتی بە هەمان لۆجیکی زانستی سروشتی لێک بدرێنەوە. لە دیدی ئەو مامەڵەکردن لەگەڵ زانستە کۆمەڵایەتییەکان وەک ئەوەی هاوشێوەی زانستە سروشتییەکان بن هەڵەیە.
ئ{ۆ]جە-لا+ن قەناعەتی وایە پۆزەتیڤیزم کۆمەڵناسی دەکاتە « بابەت» بەشێوەیەکی بابەتیانە لێکۆڵینەوە لەسەر کۆمەڵگە دەکات. لە ڕوانگەی ئ{ۆ]جە-لا+ن بەبابەتیکردنی دیاردە کۆمەڵایەتییەکان و مامەڵەکردنیان وەک ڕاستییە فیزیاییەکان کارێکی بێلایەنانە نییە، دەرئەنجامی ئایدیۆلۆجی لێدەکەوێتەوە.
ئ{ۆ]جە-لا+ن پێی وایە نابێت ژیانی مرۆڤ بە «بابەت»ی بکرێت، چونکە بابەتیبوون دەرفەتی تێگەیشتن لە ڕەهەندەکانی «بەها، هەست، ئازادی» لەبار دەبات. ئەو لەو باوەڕەدایە کۆمەڵناسی پۆزەتیڤیزم ئەو ڕەهەندانە تەخت دەکات بۆ “ڕاستی”ی پێوانەکراو، بەمەش ئەو شتانە دەسڕێتەوە کە کۆمەڵگەکان لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە تێگەیشتوو و سیاسی دەکەن.
ئ{ۆ]جە-لا+ن لەو باوەڕەدایە ناکرێت بابەتیانە هەموو حەقیقەت و ڕاستی زانستە کۆمەڵایەتییەکان تەنها لەسەر بنەمای کۆکردنەوەی داتایە کرداری و مەیدانییەکان ئاشکرا بکرێت. چونکە لە دیدی ئ{ۆ]جە-لا+ن میتۆدی زانستی پۆزەتیڤیزم ناتوانێت بە تەواوی ئاڵۆزییە کۆمەڵایەتییەکان ڕوون بکاتەوە و پەیوەندییەکانی نێوان هێزە ئایدیۆلۆجییەکان و کۆمەڵگە کەشف بکات.
ئ{ۆ]جە-لا+ن وای دەبینێت بەبابەتیکردنی ژیانی کۆمەڵایەتی، زانستی بەرەو دۆگماتیزم برد، زانستی پۆزەتیڤیستی بەپێچەوانەوەی بانگەشەکانی بۆ لۆجیک گەورەترین دۆگماتیزمی لێکەوتەوە. ئ{ۆ]جە-لا+ن پێی وایە پۆزەتیڤیزم لە ڕێگەی بابەتیکردنی ژیانی کۆمەڵایەتی، چیرۆکی ڕاستەقینەی مرۆڤ دەسڕێتەوە، وادەکات کۆمەڵگە تەنها وەک ئامێرێک دەرکەوێت نەک واقیعێکی زیندوو و ئازاد و مانادار .



