سەکۆ

بۆ نیشتیمانسازی​

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

بۆچی ئاسایشی هەولێری پایتەخت دەکرێتە ئامانج؟

ئەمە چەند جارێکە هێرشی مووشەکی دەکرێتە سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، ڕوون و ئاشکرایە کەوا ئەم هێرشانە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لەلایەن ئێرانەوە ئەنجام دراون، بەڵام ڕاگەیاندراوەکان پێمان دەڵێن کەوا هێرشەکەی ئەم جارەی ئێران بۆ سەر هەولێر ڕاستەوخۆ لەلایەن سوپای پاسدارانەوە ئەنجام دراوە، بە پاساوی بوونی ناوەندی سیخوڕی ئیسڕائیلی، کە ئەم پاساوە هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لەڕاستیەوە.

لەم چوارچێوەیەدا هێرشی ئەم جارەی ئێران بۆ سەر هەولێر بەمەبەستی گەیاندنی کۆمەڵێک پەیامە، لەوانە:

یەکەم، هەوڵی ئێرانە بۆ تێکدانی پێگەی سەقامگیری و پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان.

دووەم، پەیامی ئێرانە بۆ هەرێمی کوردستان تاوەکو هاوسەنگی پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسیەکانی تێکبدات و تای تەرازوو لە بەرژەوەندی ئێران بشکێنێتەوە.

سێیەم، پەرچەکردارێکی ناڕەوای ئێرانە لەبەرامبەر هەرێم وەک تۆڵەکردنەوەی هێرشی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ سەر حوسییەکانی یەمەن.

چوارەم، ناردنی پەیامێک بۆ ئیدارەی بایدن کەوا شیعەکان خوێنی موسەوی و سولەیمانی و موهەندیس و قوربانیانی تەقینەوەکەی شاری کرمان لەبیر ناکەن.

پێنجەم، تێرکردن و ڕازیکردنی شەقامی شیعە بە مەبەستی ئیستیهلاكی مەحەلی و ڕیکلامکردن و کۆکردنەوەی دەنگ بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئێران.

شەشەم، تاقیکردنەوەی ئیدارەی بایدن تاوەکو بزانن تا چەند بەرگری لە هاوپەیمانەکانی دەکات.

حەفتەم، فشارێکە بۆ سەر ئەمریكا تاوەکو دەست ھەڵبگرێت لە پشتگیرکردنی ئیسڕائیل و ڕاگرتنی شەڕی حەماس لە غەزە.

دووبارە بوونەوەی هێرشە موشەکییەکان دەبێت ناچارمان بکات تاوەکو هەڵوەستەیەک بکەین بۆ ئەنجامدانی ئەم سێ خاڵە گرنگە:

یەکەم: گرنگە هەرێم داوا لە ئەمریکا بکات چۆن لە ڕێگای سیستەمی پاتریۆتەوە بنکە و بارەگاکانیان دەپارێزن ئەوهاش ئاسمان و خاک و خەڵکی هەرێم لە هێرشی نەیارەکانیان بپارێزن، چونکە سەرەکیترین بەهانەی هێرشکردنی ئەم گرووپانە بریتییە لە بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە هەرێم.

دووەم: گرنگە هەرێم بە ڕاشکاوی داوا لە عێراق بکات کە سەروەری هەرێم و عێراق بپارێزێت، ئەگەر عێراق نەتوانێت ئەمە بکات، ئەوکات گرنگە داوا بکرێت ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بڕیارێکی هاوشێوەی بڕیاری ٦٨٨ ی ١٩٩١ هەرێم لە هێرشی لایەنە ناوخۆیی و دەرکییەکان بپارێزێت.

سێیەم: لەپاڵ ئەم دوو خاڵەی سەرەوەدا پێویستە سەرکردایەتی سیاسی کوردستان پەلە بکات لە پڕۆسەی ڕێکخستنەوە و یەک خستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، بەمەبەستی ئامادەباشی وەرگرتن بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرش و هەڕەشەیەکی سەربازی و ئەمنی بۆ سەر خاک و خەڵکی هەرێمی کوردستان.

ئەم بابەتە دەربڕی بۆچوونی نووسەرە.

ڕێکخراوی

سەکۆ بۆ نیشتیمانسازی

Features

نوێترین بابەت

eBook App for FREE

Lorem Ipsum is simply dumy text of the printing typesetting industry lorem.

نووسەران

Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

Copyright © 2023 SEKO