کامەران محەمەد


ئەکادیمی و توێژەرە، پڕۆفیسۆری یاریدەدەرە لە بەشی فەلسەفە و توێژینەوە کولتوورییەکانی زانکۆی سلێمانی، پسپۆڕیی وردی فەلسەفەی مێژووە. زیاتر لە بیست ساڵ ئەزموونی وانەبێژی هەیە و لە زانکۆکانی سلێمانی، هەڵەبجە، ڕاپەڕین و سۆران. دوازدە کتێبی چاپکراوی هەیە، لەوانە: «ئافرەت لە گوتاری ئیسلامی هاوچەرخدا»؛ «کورد بونیادێکی نەخەمڵیو»؛ «کوردناسیی و مێژووی ژیانی ڕۆژانە». هاوکات خاوەنی چەندین توێژینەوەی ئەکادیمیی بڵاوکراوەیە لە گۆڤارە زانستییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق‌دا، کە تێیاندا بە دیدێکی ڕەخنەیی و فەلسەفی کار لەسەر پرسەکانی ئایین و کۆمەڵناسی و مێژووی ژن دەکات.