مەجید ساڵح
ڕۆژنامەنووس، مێژوونووس و ئەکادیمیستە. هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە کۆمەڵناسیی سیاسی، ماستەر لە بەڕێوەبردنی میدیا، بەکالۆریۆس لە ڕۆژنامەنووسی. خاوەنی ٢٥ کتێبی چاپکراوە لە بوارەکانی میدیا و مێژوو و ژیاننامەی کەسایەتییە دیارەکان. لە کارنامەی ئەکادیمی و پیشەییدا، مامۆستای زانکۆکانی سلێمانی و پۆلیتەکنیک بووە، سەرنووسەری گۆڤارەکانی “ئەنفال” و “سەرچاوە” بووە، بەڕێوەبەری ئینستیتیوتی ڕاپرسی کوردستان بووە لە کۆمپانیای وشە. چەندین توێژینەوەی زانستیشی لە گۆڤارە ئەکادیمییەکاندا بڵاوکردۆتەوە. ئێستا لە ڕێگەی کارەکەیەوە وەک ڕاوێژکار لە پەرلەمانی کوردستان، سەرپەرشتی و ڕاوێژکاری لیژنەکانی ڕۆشنبیری و ناوچە دابڕاوەکان دەکات.