دەشتی بەرزەواری
نووسەر و توێژەر، هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە کۆمەڵناسییە. خاوەنی دوو کتێبی چاپکراوە: ڕۆمانی “لێوی خاک” و چەند کورتەچیرۆکێک بەناونیشانی “کۆمەڵە چیرۆك”. لە دوای ڕاپەڕین، لە ١٩٩٣ لەگەڵ سێ هاوڕێی “ناوەندی ڕۆشنبیری سەردەم”یان دامەزراند، تا ساڵی ١٩٩٨ دەستەی بەڕێوەبەری بووە. وەک پێشکەشکاری چەند بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی و یوتوبی کاری کردووە: وانۆ (٢٠١٧)؛ پرسی سەکۆ (٢٠٢٤)؛ نڤار (٢٠٢٤). ئێستا ئەندامی ئەنجوومەنی “سەکۆ بۆ نیشتمانسازی”یە.